خه‌بات: بەرهەم شێخ عزەدین
شاعیری‮ ‬لاو‮ ‬توانا فازل‮ ‬دوای‮ ‬ساڵانێك لەنوسین‮ ‬یەكەمین ئەلبومی‮ ‬شعری‮ ‬بەناوی‮ ‬لانی‮ ‬بڵاوكردەوە،‮ ‬كەپێكهاتووە لە‮ ‬20‮ ‬تراك كە سەرجەم هۆنراوەكانی‮ ‬دڵدارین‮ .‬شایەنی‮ ‬باسە ئەم ئەلبومە بەسەردەمی‮ ‬ترین كوالێتی‮ ‬لە‮ ‬track studio‮‬ لەلایەن ماموستا‮ ‬یاسین ژاژڵەیی‮‬ەوە كاری‮ ‬میكس و ماسترینگی‮ ‬بۆكراوە،‮ ‬هەروەها كاری‮ ‬فۆتۆو گرافیكی‮ ‬ئەلبومەكە‮ ‬شازاد ئومێد‮ ‬خاوەنی‮ ‬GEM STUDIO ‮‬ بەئەنجامی‮ ‬گەیاندووە،‮ ‬هەروەها‮ ‬توانا فازل‮ ‬باسی‮ ‬لەئەوە كرد ئەمە سەرەتای‮ ‬كارمە و ئومێد ئەكەم كارگەلێكی‮ ‬شایستە بە هەوادارانی‮ ‬شعر پێشكەش بكەم و لەئێستاشدا ئەلبومی‮ ‬دووەمم لەژێر تێست دایە كە پێكهاتووە لە هۆنراوەی‮ ‬هەمەچەشن و بەشێكی‮ ‬باشی‮ ‬لایەنەكانی‮ ‬سۆز و ئەوینی‮ ‬تێدا جێ كراوەتەوە وەك هۆنراوە بۆ‮ ‬دایك،‮ ‬نیشتمان،‮ ‬مناڵ و‮ .. ‬هتد‮. ‬تێبینی‮: ‬لانی‮ ‬واتە هێلانەی‮ ‬بچوك‮.