خهبات: سەرهەنگ نەجمەدین
رۆژی 14/6/2019 لەسەرجەم یاریگاكانی كوردستان گەڕی یازدەمی خولی تۆپی پێی لاوانی نایابی كوردستان سەركەوتووانە بەرێوەچوو، لەیاریگای فرەنسۆ هەریری/2 هەردوو تیپی لاوانی هەولێر و زاخۆ بەیەكگەشتن، لەئەنجامدا تیپی لاوانی هەولێر توانی بەئەنجامی 5-2 گۆڵ لە زاخۆ بباتەوەو 3 خاڵی گرینگی لەسەر دەستی ئەو یانەیە بەشایستەیی دەستەبەركرد، گۆڵەكانی یانەی هەولێر لەلایەن یاریزانان كارزان سابیر،محممەد هاوار 3 گۆڵ، محەمەد رزگار تۆماركران، هەروەها دووگۆڵەكەی یانەی زاخۆش لەلایەن شیڤان جەمیل و حەمید حاجی تۆمار كران، بەمشێوەیە تیپی لاوانی هەولێر توانی گەورەترین سەركەوتن لەنێو یاریگاو هاندەرانی خۆی بەسەر تیپی لاوانی زاخۆ تۆمار بكات ، لەلایەكی دیكەوە هەر لەنێو شاری سلێمانی هەردوو تیپی پێشمەرگەی سلێمانی وهەندرێن ڕووبەرووی یەكتربوونەوە، لەئەنجامدا پێشمەرگەی سلێمانی توانی بەئەنجامی دوو گۆڵی خاوێن لەلاوانی هەندرێن بباتەوە و3 خاڵی گرینگی لەو یانەیە دەست كەوت ،هەر لەدرێژەی یارییەكانی خولی لاواندا لەیارییەكی دیكەدا تیپی لاوانی دهۆك میوانداری لەتیپی لاوانی زێرەڤانی كرد، یارییەكە بەیەكسانبوونی هەردوولا بەبێ گۆڵ بەكۆتایی هات و هەردوو تیپ بەخاڵێكی یارییەكە رازی بوون، پێشمەرگەی هەولێر دوور لەیاریگا وهاندەرانی خۆی بووە میوانی لاوانی خانەقین، پێشمەرگەی هەولێر یارییەكەی بەئەنجامی تاكە گۆڵێك بەخانەقین دۆرا و 3 خاڵی گرینگی كردە دیاری بۆ تیپی لاوانی خانەقین، لەیاریگای پیرمام، هەردوو تیپی لاوانی ئارارات و شێروانە بەیەكگەیشتن، شێروانە دوور لەیاریگای خۆی توانی بەئەنجامی 3-1گۆڵ لەئارارات بباتەوە و 3 خاڵی گرینگی لەسەر دەستی تیپی خاوەن یاریگا دەستەبەركرد، بەمشێوەیە ئەم هەفتەیە گەڕی یازدەمینی خولی لاوانی كوردستان بەسەركەوتوویی بەكۆتایی هات.
رێزبەندی خولی لاوانی نایابی كوردستان تاگەڕی یازدەهەم بەمشێوەیە دەبێت:
1- هەولێر 24 خاڵ 2-نەورۆز 20 خاڵ3-پێشمەرگەی سلێمانی 18 خاڵ 4-سیروانی نوێ 18 خاڵ









