خه‌بات: رەمزی‮ ‬میرەكانی

بەرە بەیانی‮ ‬دوێنێ شەمە،‮ ‬یارییەكانی‮ ‬پاڵەوانیەتی‮ ‬كۆپا ئەمریكا‮ ‬2019، كە وەشانی‮ ‬ژمارە‮ ‬46،لە وڵاتی‮ ‬بەرازیل دەستی‮ ‬پێ كرد،‮ ‬جاری‮ ‬پێنجەمە بەرازیل مێوانداریەتی‮ ‬ئەو پاڵەوانیەتییە دەكات،‮ ‬هەڵبژاردەی‮ ‬سامبا هەر چوار جاری‮ ‬پێشوو،‮ ‬نازناوەكەی‮ ‬بەدەستهێناوە،‮ ‬كە خۆی‮ ‬مێوانداریەتی‮ ‬كردووە‮.‬
‮❊ ‬ژمارەی‮ ‬هەڵبژاردە بەشداربووەكان‮ ‬12 هەڵبژاردە‮ ‬یە،‮ ‬10 وڵاتی‮ ‬كیشوەرەكە،‮ ‬لەگەڵ دوو مێوان،‮ ‬قەتەڕ‮ ‬و ژاپۆن‮. ‬
‮❊ ‬یارییەكان لە‮ ‬5 شار بەڕێوە دەچن كە ئەمانەن‮: ‬سلڤادۆر،‮ ‬بیلۆ هۆریزۆنتی،‮ ‬ریۆدی‮ ‬جانیرۆ،‮ ‬ساوپاولۆ،‮ ‬پۆرتۆ ئەلیگری‮.‬
‮❊ ‬هەڵبژاردەكان دابەش كراونەتە سەر سێ كۆمەڵە،‮ ‬بەم شێوەی‮ ‬لای‮ ‬خوارەوە‮:‬

یەكەم‮: ‬بەرازیل،‮ ‬بۆلیڤیا،‮ ‬پیرۆ،‮ ‬ڤەنزوێلا
دووەم‮: ‬ئەرژەنتین،‮ ‬كۆلۆمبیا،‮ ‬پاراگوای،‮ ‬قەتەڕ
سێیەم‮: ‬چیلی،‮ ‬ئیكوادۆر،‮ ‬ئۆرۆگوای،‮ ‬ژاپۆن

یەكەم ودووەمی‮ ‬هەر سێ كۆمەڵە،‮ ‬راستەوخۆ بۆ قۆناغی‮ ‬داهاتوو سەردەكەون،‮ ‬لەگەڵ باشترین دوو سێیەم،‮ ‬بەمەش كۆی‮ ‬هەڵبژاردە سەركەوتووەكان دەبێتە‮ ‬8 هەڵبژاردە‮. ‬یەكلاییكردنەوەش لە رێگەی‮ ‬خاڵ،‮ ‬جیاوازی‮ ‬گۆڵ،‮ ‬گۆڵی‮ ‬تۆماركراو،‮ ‬رووبەڕووبوونەوەی‮ ‬راستەوخۆی‮ ‬دەبێت‮.‬
لۆگۆی‮ ‬پاڵەوانیەتییەكە‮ ‬كاپیبارا‮ ‬یان بەرازی‮ ‬ئاوە،‮ ‬كە ناوی‮ ‬زیزیتۆ‮‬یە،‮ ‬هۆكارەكەشی‮ ‬بۆ رێزگرتن لە‮ ‬یاریزانی‮ ‬بەرازیلی‮ ‬زیزینیۆ‮ ‬دەگەڕێتەوە،‮ ‬كە بە تۆماركردنی‮ ‬17 گۆڵ،‮ ‬بە هاوبەشی‮ ‬لەگەڵ‮ ‬یاریزانی‮ ‬ئەرجەنتینی،‮ ‬نۆربرتۆ میندێز،‮ ‬زۆرترین گۆڵیان لەو پاڵەوانیەتییەدا تۆمار كردووە‮.‬
‮*‬تەنیا‮ ‬4 یاریزان لە مێژووی‮ ‬كۆپا ئەمریكادا،‮ ‬توانیویانە لەیەك‮ ‬یارییدا‮ ‬5 گۆڵ تۆمار بكەن،‮ ‬ئەوانیش ئەمانەن‮: ‬هیكتۆر سكارۆنی‮ ‬ئۆرۆگوای‮ ‬لە ساڵی‮ ‬1926. مارفێزی‮ ‬ئەرجەنتین‮ ‬لە ساڵی‮ ‬1941. خۆسێ مۆرینۆ‮ ‬ئەرژەنتین‮ ‬لە ساڵی‮ ‬1942. ئیڤاریستۆ‮ ‬بەرازیل‮ ‬لە ساڵی‮‬1957.

*پاڵەوانانی‮ ‬كۆپا ئەمریكا‮:‬
ئۆرۆگوای‮ ‬15 جار‮‬،‮ ‬ئەرژەنتین‮ ‬14 جار‮‬،‮ ‬بەرازیل‮ ‬8 جار‮‬،‮ ‬چیلی،‮ ‬پاراگوای‮ ‬و پیرۆ‮ ‬2 جار‮‬،‮ ‬كۆلۆمبیا و بۆلیڤیا‮ ‬1 جار‮.‬
>ئەو هەڵبژاردانەی‮ ‬زۆرترین جار گەیشتوونەتە‮ ‬یاری‮ ‬كۆتایی‮:‬
ئەرجەنتین‮ ‬28 جار‮‬،‮ ‬ئۆرۆگوای‮ ‬21 جار‮‬،‮ ‬بەرازیل‮ ‬19 جار‮‬،‮ ‬پاراگوای‮ ‬8 جار‮‬،‮ ‬چیلی‮ ‬6 جار‮‬،‮ ‬پیرۆ،‮ ‬كۆلۆمبیا،‮ ‬بۆلیڤیا و مەكسیك‮ ‬2 جار‮.‬