خه‌بات: ئاشتی‮ ‬گەرمیانی
كەركووك شارێكی‮ ‬كۆن و شوێنەواری‮ ‬چەندین سەدەیە لەئەمرۆی‮ ‬هاوچەرخیدا و شارێكە خاوەن چەندین شوێنەواری‮ ‬دیالێكت و كەلتووری‮ ‬و فۆلكۆری‮ ‬جیاجیایە و شوێنەوارێكی‮ ‬جوان ماوەتەوە بۆ ئەم سەردەمە‮ ‬،‮ ‬لەگەڵ ئەوەی‮ ‬كە زۆر لەو بابەتە فۆلكۆریانە فەوتاون و سڕاوەتەوە‮ ‬،‮ ‬بێگومان ئەمەش كارو كاردانەوەی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە بۆ نمونە‮ ‬،‮ ‬بەرپابوونی‮ ‬شەری‮ ‬وێران كاری‮ ‬و ناوخۆی‮ ‬و پەرە پێنەدان لەلایەن دەسەلاتە جیاجیاكانەوە بۆیە وای‮ ‬كردوە كە هیچ كەلتوورێك لە جێگای‮ ‬خۆی‮ ‬وەكو خۆی‮ ‬نەمێنێتەوە‮.‬

لایەكی‮ ‬تر ئەوەیە كە زۆر لە كەلتوورو فۆلكۆری‮ ‬شاری‮ ‬كەركووك بەدەستی‮ ‬نەیارەكانی‮ ‬دزراون وە بەر شالاوی‮ ‬تالانی‮ ‬كەوتووە‮ ‬،‮ ‬ئیدی‮ ‬ئەمانە بوون بەو هۆیەی‮ ‬كە زۆر شتی‮ ‬كۆن و بەنرخ لە جێگای‮ ‬خۆی‮ ‬نەماوە‮ ‬،‮ ‬ئەمەش نەك تەنها لە شاری‮ ‬كەركووك بەڵكو لەهەموو جیهاندا كە وولاتێك شەرو وێران كاری‮ ‬تیادا هەبێت‮ ‬ڕەنگ دانەوەی‮ ‬بەو شێوەیە دەبێت‮.‬

دیارەی‮ ‬دروست كردنی‮ ‬تەنوور شتێكی‮ ‬جوانە و سەرەتاییە من ئەم كارەم لە كیشوەری‮ ‬ئەوروپا تەنها لە گوندەكانی‮ ‬ئەلبانیا و بولغاریا و سربیا بینیوە چونكە ئەو وولاتانە بەهۆی‮ ‬هەژارییەوە لەچەند گوندو ناوچەیەك ئە دیاردەیە وەكو تەنوور‮ ‬یان كەرەستەی‮ ‬تریش وەكو خۆی‮ ‬ماوەتەوە‮ ‬،‮ ‬لەكەركووكیش بەرێكەوتێك لە گەرەكی‮ ‬بەرتەكێ و شۆرجە‮ ‬نزیكی‮ ‬گەراجی‮ ‬سلێمانی‮ ‬و هەولێر ئەم وەستایەم بینی‮ ‬كە سەرقاڵی‮ ‬دروست كردنی‮ ‬تەنوورە و بە چەند قۆناغێك دروستی‮ ‬دەكات‮ ‬،‮ ‬بۆ بژێوی‮ ‬خۆیان نەك وەكو رێز گرتن لە كەلتوری‮ ‬وولاتێك‮..‬؟

چونكە رۆشنبیریەت‮ ‬یەشتان نەگەیشتۆتە ئەو قۆناغەیی‮ ‬كە ئێمە وەكو خەڵك بە بێ بەرانبەر پارێزگاری‮ ‬لە دەست كەوتەكانی‮ ‬فۆلكلۆرو كەلتووری‮ ‬میللەتەكەمان بكەین‮ ‬،‮ ‬و خەڵكیش سوود لەو پیشەیە وەر دەگرێت كە خەڵك‮ ‬ڕا هاتووە لە دروستكردنی‮ ‬نان بە دەستی‮ ‬خۆی‮ ‬،‮ ‬واتە‮ ‬یەشتان كاتی‮ ‬ئەوەی‮ ‬هەیە كە نان دروست بكات‮ ‬،‮ ‬بەلكام لە شارە هاوچەرخەكاندا مرۆ ئەو كاتەی‮ ‬نی‮ ‬یە بۆ دروست كردنی‮ ‬تەنوورو نان دروست كردن بەتەنوور‮ ‬،،‮ ‬تەنها لە حاڵەتێكدایە‮ ‬ئەویش بۆ كار واتە پارە پەیدا كردن لەوانەیە دروستی‮ ‬بكەن واتە بۆ پارە پەیدا كردن‮ ‬،‮ ‬نەك بۆ پاراستنی‮ ‬فۆلكۆری‮.‬

ئێمە لە وولاتی‮ ‬عێراق و لەهەرێمی‮ ‬كوردستان بەراستی‮ ‬شتێكمان نی‮ ‬یە كە پارێزگاری‮ ‬لە فۆلكلۆرو كەلتووری‮ ‬وولات بكات ئەگەر هەبێت كارتۆنی‮ ‬یە نەك ئەكتیڤی‮ ‬بۆ پاراستن و دەوڵەمەند كردنی‮ ‬و گێرانی‮ ‬ڤیستڤاڵ و كۆنگرەو كۆبونەوە و ناساندنی‮ ‬بە جیهان‮.
لەوانەشە ئەم كارە دروست كردنی‮ ‬تەنوور تەنها لەكەركووك نەبێت بەڵكو لە هەولیرو لە دیالە و لە بەغدا و كوت وبەسراش هەبێت‮ .‬لە ئیران و ئەفغانستان‮ ‬وتا پاكستان هەبێت‮. ‬بۆ خۆی‮ ‬كارێكی‮ ‬رۆژهەلاتی‮ ‬و جیهانی‮ ‬یە‮ ‬،‮ ‬بەلام مانەوەی‮ ‬تا ئەم سەردەمە دیاردەیەكی‮ ‬جوانە و پێم‮ ‬وایە دەبێت پەرەی‮ ‬پێ بدرێت‮.