كاروان محەمەد سینۆ
هەفتەی‮ ‬رابردوو‮ ‬11ی6ی2019 ‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەپێی‮ ‬بڕگەی‮ ‬12 ‮ ‬لە ماددەی‮ ‬10 ‮ ‬لە‮ ‬یاسای‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ژمارە‮ ‬1ی‮ ‬ساڵی‮ ‬2005ی‮ ‬هەموار كراو و پاڵپشت بە بڕیاری‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان ژمارە7ی‮ ‬ساڵی‮ ‬2019ی‮ ‬دانیشتنی‮ ‬ئاسایی‮ ‬ژمارە‮ ‬8 لە‮ ‬11ی6ی‮ ‬2019، بەرێز نێچیرڤان بارزانی‮ ‬یەكەم فەرمانی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬ئاراستەی‮ ‬بەرێز مەسرور بارزانی‮ ‬كرد و بەرێزیانی‮ ‬راسپارد وەك سەرۆكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران‮ ‬بۆ پێكهێنانی‮ ‬كابینەی‮ ‬وەزاری‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬فەرمانەكە بەم شێوەی‮ ‬خوارەوە بوو‮: ‬

1- راسپاردنی‮ ‬بەرێز مەسرور مەسعود مستەفا بارزانی‮ ‬وەك سەرۆكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران بۆ پێكهێنانی‮ ‬كابینەی‮ ‬وەزاری‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮.‬
2- دەبێ پێكهێنانی‮ ‬كابینەی‮ ‬وەزاری‮ ‬لەماوەی‮ ‬30ڕۆژدا لە دەرچوونی‮ ‬ئەم فەرمانە تێپەڕ‮ ‬نەكات‮.‬
3- ئەم فەرمانە لە رۆژی‮ ‬دەرچوونیەوە جێبەجێ دەكرێت‮.‬
بۆیە بڕیارە ئەمڕۆ،‮ ‬بەرێز مەسرور بارزانی‮ ‬سەردانی‮ ‬هەریەكە لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬كوردستان و بزووتنەوەی‮ ‬گۆڕان بكات لەشاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬بۆ وەرگرتنی‮ ‬ناوی‮ ‬كاندیدانی‮ ‬هەردوو حزبەكە،‮ ‬بۆ وەزیرانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان‮.‬

لێرەدا هەڵوەستە و پرسیار ئەوەیە‮. ‬مەسرور بارزانی‮ ‬دەیتوانی‮ ‬لە هەولێر و لە ئۆفیسەكەی‮ ‬خۆی،‮ ‬لەرێگای‮ ‬نوسراو‮ ‬یاخود پەیوەندی‮ ‬كردن بە هەردوولایەن،‮ ‬یاخود لەڕێی‮ ‬نێردەی‮ ‬تایبەت ناوی‮ ‬كاندیدەكانی‮ ‬هەردوو لایەن وەرگرێ،‮ ‬بەڵام ئاخۆ بۆچی‮ ‬بەرێزیان بڕیاری‮ ‬داوە خۆی‮ ‬سەردانی‮ ‬هەردوو لایەن بكات بۆ وەرگرتنی‮ ‬ناوەكان؟‮!.‬

بێشك مەسرور بارزانی‮ ‬لەم هەنگاوەیدا،‮ ‬دوور لە مۆركی‮ ‬حزبی‮ ‬كە بەرێزیان ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬دەخوازێ بەشێنەیی‮ ‬لاپەڕەیەكی‮ ‬سپی‮ ‬پاك و بێگەرد لەگەڵ لایەنەكان بكاتەوە وەك سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان و وێرای‮ ‬ئەوەش دەخوازێ لەم سەردانەیدا ناوی‮ ‬كاندیدەكان بۆ پۆستی‮ ‬وەزیر وەرگرێت،‮ ‬هەروەها مەسرور بارزانی‮ ‬كەناڵكی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬تازە و راستەوخۆی‮ ‬حكوومەت لە گەڵ لایەنەكان دەكاتەوە‮. ‬ئەمەش هەنگاوێكی‮ ‬ڕاست و دروست و نیاز پاك و دۆستانەیە كە مەسرور بارزانی‮ ‬دەستی‮ ‬پێكردووە‮. ‬بۆیە هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستان هیوادارن،‮ ‬ئەم سەردانەی‮ ‬مەسرور بارزانی‮ ‬بۆ سلێمانی‮ ‬مایەی‮ ‬خێر و هەماهەنگی‮ ‬و‮ ‬یەكریزی‮ ‬ناوماڵی‮ ‬كورد بێت و بۆ دیاری‮ ‬كردن و‮ ‬ڕاگەیاندیی‮ ‬ناوی‮ ‬وەزیرەكانی‮ ‬داهاتوو‮.

‬چونكە‮ ‬كاتەكە دیاریكراوە‮ ‬و ناكرێ سیاسەتی‮ ‬مەرج و گوشار و هەنجەت و كۆبوونەوە و كۆنفڕانس و‮ ‬كیتابونا و كیتابكم‮ ‬پەیرەو بكرێ لەپڕۆسەی‮ ‬پێك هێنانی‮ ‬حكوومەت و رێكەوتنی‮ ‬پێشەكیش هەیە لەسەر پۆستەكان‮. ‬بۆیە دەبێ هەموولایەنێك ئەوە بزانێ كە بەرێز مەسرور بارزانی‮ ‬تەنها‮ ‬30‮ ‬رۆژی‮ ‬لەبەردەستدایە11ی‮ ‬تەمووز بۆ پێكهێنانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكوومەت،‮ ‬ئەگینا پڕۆسەكە ئاراستەیەكی‮ ‬دیكە وەردەگرێت و مەسرور بارزانی‮ ‬ناچار دەبێت حكوومەتی‮ ‬زۆرینە پێك بهێنێت و ئۆباڵەكەش لە گەردنی‮ ‬ئەوانە دەبێت كە سازیار و‮ ‬یەكریز و هاوكار و هەماهەنگ نەبوون‮.‬