خەبات: تریفە ئازاد
هەفتەی‮ ‬رابردوو لە رێورەسمێكی‮ ‬شایستەدا و بە ئامادە بوونی‮ ‬چەندین كەسایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬و خەباتگێر و دیپلۆماسی‮ ‬و وەزیر و سیاسەتمەداری‮ ‬ناوخۆ و بیانی،‮ ‬رێزدار نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەڵبژێرداوی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان سوێندی‮ ‬یاسایی‮ ‬خوارد‮. ‬هەڵبەت نێچیرڤان بارزانی‮ ‬وەكو قوتابییەكی‮ ‬چالاك و دڵسۆزی‮ ‬رێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬و خەباتگێرێكی‮ ‬بە ئەزموون لە بواری‮ ‬سیاسەت و دەوڵەتداری‮ ‬و حوكمڕانیدا،لەتوانایدایە سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بكاتە چەترێكی‮ ‬كۆكەرەوەی‮ ‬ناوماڵی‮ ‬كوردستان بۆ هەموو لایەنە سیاسییەكان و هەموو نەتەوە و ئایین و ئاینزاكانی‮ ‬كوردستان بۆ ئەوەی‮ ‬كوردستان بە دەستەجەمعی‮ ‬و ئاراستەیەكی‮ ‬هاوبەش بەهێزەوە بەرەو ئایندەیەكی‮ ‬گەش هەنگاوبنێت‮. ‬هاووڵاتیان دڵنیایی‮ ‬خۆیان بۆ رۆژنامەی‮ ‬خەبات خستەڕوو،‮ ‬كە نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە چوارچێوەی‮ ‬دەستوری‮ ‬عێراقی‮ ‬فیدڕاڵ نەخشەرێگای‮ ‬شایستەی‮ ‬لەئەندێشەدایە بۆ چارەسەركردنی‮ ‬كێشە و ناكۆكییەكانی‮ ‬نێوان حكوومەتی‮ ‬ناوەند و هەرێمی‮ ‬كوردستان و پتەوكردنی‮ ‬پەیوەندیی‮ ‬نێوان كوردستان و وڵاتانی‮ ‬دراوسێ و جیهان،‮ ‬هەروەها خۆشگوزەرانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان هەوڵێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەبێت‮. ‬لەم رووەوە رۆژنامەی‮ ‬خەبات راوبۆچوونی‮ ‬هاووڵاتیان دەربارەی‮ ‬ڕۆڵ و تواناكانی‮ ‬نێچیرڤانی‮ ‬بارزانی‮ ‬بۆ خوێنەران دەخاتەروو‮.‬

هەمیشە پیاوی‮ ‬ڕۆژە سەختەكان بووە
لە سەرەتا سیروان تۆفیق لە بارەی‮ ‬ڕۆڵ و پێگەی‮ ‬داهاتووی‮ ‬ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی‮ ‬وەك سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات گوتی‮:‬‮ ‬بێگومان نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬لە‮ ‬ڕابردوو بە پیاوە نەرمەكەی‮ ‬سیاسەت و دیدگا فراوان لە بەڕێوەبردنی‮ ‬وڵات و هەموو كات رۆڵی‮ ‬گەورەی‮ ‬هەبووە لە كۆكردنەوەی‮ ‬كوردستانیان لە دەوری‮ ‬مێزی‮ ‬گفتوگۆ و هەموو كات پیاوی‮ ‬رۆژە سەختەكان بووە بۆ هێوركردنەوەی‮ ‬گرژی‮ ‬و ناخۆشییەكانی‮ ‬كوردستان لە لایەك و هێوركردنەوەی‮ ‬بارودۆخ و ئاڵۆزی‮ ‬نێوان هەولێر و نەیارانی‮ ‬،‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە رۆژی‮ ‬سوێندخواردنی‮ ‬بەڕێزیان وەك سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەدیكرا توانی‮ ‬تەواوی‮ ‬ڕەنگ و پێكهاتە و دەنگە جیاواز و دژ بەیەكەكان لە‮ ‬یەكتری‮ ‬نزیك بكاتەوە و‮ ‬ڕۆژی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬بەڕێزیان ببێتە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬ئاشتەوایی‮ ‬سیاسی‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬كوردستان و لایەنە سیاسییە ناوخۆیی‮ ‬و عێراقییەكان‮ ‬بە بۆچوونی‮ ‬من كاك نێچیرڤان دەتوانی‮ ‬ببێتە چەترێك بۆ كۆكردنەوەی‮ ‬تەواوی‮ ‬كوردستانیان و ببێتە مایەی‮ ‬سەقامگیری‮ ‬و زیاتر پێشكەوتنی‮ ‬كوردستان و خۆشگوزەرانی‮ ‬بۆ میللەتی‮ ‬كوردستان و پتەوكردنی‮ ‬پەیوەندییە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان و عێراق و وڵاتانی‮ ‬هەرێمایەتی‮ ‬و جیهان و هاونیشتمانیان چاوەڕوانیی‮ ‬گەورەیان لێی‮ ‬هەیە و ئومێدی‮ ‬زۆریان لەسەر بونیاد ناوە‮.‬

ڕۆڵ دەبینێ بۆ كۆدەنگی‮ ‬سەرجەم لایەنە كوردستانیەكان
سەفین كاوێس بەرپرسی‮ ‬ناوەندی‮ ‬باڵای‮ ‬دەشتی‮ ‬هەولێر‮:‬‮ ‬سەرەتا پیرۆزبایی‮ ‬خۆم ئاراستەی‮ ‬جەنابی‮ ‬كاك نێچیرڤان بارزانی‮ ‬دەكەم بەبۆنەی‮ ‬بوونی‮ ‬بە سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و هیوای‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬بۆ دەخوازم،‮ ‬ئەوەی‮ ‬10/6/2019ئەو رووداوە مێژوییەی‮ ‬لە هەولێری‮ ‬پایتەختی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كە مەراسیمی‮ ‬سوێندی‮ ‬خواردنی‮ ‬كاك نێچیرڤان بارزانی‮ ‬بوو بە ئامادەبوونی‮ ‬ڕابەر و پێشەوامان جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی،‮ ‬سەلمێنەری‮ ‬ئەوەیە كە‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬كاك نێچرڤان بارزانی‮ ‬رۆڵێكی‮ ‬گرینگ و‮ ‬یەكلاكەرەوەی‮ ‬باش دەبینێت بۆ خەڵكی‮ ‬كوردستان لە چوار ساڵی‮ ‬ئایندە،ئداەویش لەبەر هۆكاری‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە رێزدار‮ ‬جەنابی‮ ‬كاك نێچیرڤان بارزانی‮ ‬كەسایەتییەكی‮ ‬دیار لە كوردستان و عێراق و جیهان و پێگەیەكی‮ ‬گرینگی‮ ‬هەیە‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬كومەڵایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دیبلۆماسی‮ ‬و لە هەمان كاتیشدا‮ ‬ئەزموونی‮ ‬ڕابردووی‮ ‬جەنابیان سەلمێنەری‮ ‬ئەوەیە‮ ‬ڕوڵێكی‮ ‬یەكجار ئیجابی‮ ‬دەبێت‮ ‬،بۆ چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكانی‮ ‬نێوان هەولێر و بەغدا‮ ‬بەپێی‮ ‬دەستوری‮ ‬هەمیشەیی‮ ‬عێراق،وە‮ ‬یەكڕێزی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬هەرێم لەگەڵ سەرجەم لایەنە كوردستانییەكان كە‮ ‬ڕۆڵێكی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬هەبووە و لە داهاتووشدا بە بایەخەوە ئەو‮ ‬ڕۆڵە دەبینێ بۆ كۆ دەنگیی‮ ‬سەرجەم لایەنەكان كوردستانییەكان،‮ ‬لەوەش دڵنیام‮ ‬ڕۆلی‮ ‬كاك نێچیرڤان بارزانی‮ ‬ئەم ئەركە پیرۆزە‮ ‬بەباشترین شێوە بەڕێوەدەبات،‮ ‬چونكە لە ژێر چەتری‮ ‬ڕابەرایەتیی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دەتوانین پێكەوە كوردستانێكی‮ ‬بەهێز بنیات بنێین و لە خزمەت بەرژەوەندییە باڵاكانی‮ ‬گەل و نیشتمان،‮ ‬تواناكان‮ ‬یەكبخەن و بەرەوپێشەوە هەنگاو بنێین‮.‬

هەنگاوەكانی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێز چووە بواری‮ ‬جێبەجێكردن
هەرێم شوكر لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات گوتی‮:‬‮ ‬جێگای‮ ‬خۆشحاڵی‮ ‬هەموو كوردێكە كە نێچیرڤان بارزانی‮ ‬بووە سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كە بە‮ ‬ڕۆلە حەكیمانەكەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردی‮ ‬لە گەلێك قۆناغی‮ ‬سەخت‮ ‬ڕزگار كرد كە تووشمان هاتبوو و چونكە ئێمە دەبێت ئەوەمان لە بیر بێت هەمان دەسەڵاتی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬هەیە كە لە‮ ‬ڕابردوو هەیبووە،‮ ‬بەدڵنیاییەوە جەنابیان درێژەپێدەری‮ ‬هەمان سیاسەتی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دەبن هەروەك چۆن لە‮ ‬ڕابردوو پاڵپشتێكی‮ ‬سەرسەختی‮ ‬بڕیارەكانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بوە‮ . ‬لەهەمان كاتدا ئەوەی‮ ‬جێگای‮ ‬دڵخۆشییە بۆ تەواوی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان ئەو‮ ‬ڕابردووە حوكمڕانیەیی‮ ‬كاك نێچیرڤانە كە لە چەندین وێستگەی‮ ‬جیا حكوومەت قەوارەی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬پاراستووە تاوەكو لە كۆتاییدا گەیاندی‮ ‬بە كەناری‮ ‬ئارام‮ ‬،‮ ‬ئەمە جگە لە لایەنی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬و خۆشگوزەرانی‮ ‬كە جێگا پەنجەی‮ ‬وەك خاوەنی‮ ‬سەرەكی‮ ‬لەسەرە‮ . ‬لەلایەكی‮ ‬تر دەتوانم لە ئێستاوە بڵێم هەنگاوەكانی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێز چووە بواری‮ ‬جێبەجێكردن چونكە لەهەمان كاتدا بەرێز مەسرور بارزانی‮ ‬كاندیدی‮ ‬ڕاسپێردراوە بۆ سەرۆك وەزیرانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬داهاتوو بۆیە دەتوانم بلێم كوردستانێكی‮ ‬بەهێز بە هاوكاری‮ ‬كاك نێچیرڤان بارزانی‮ ‬ئەندازیاری‮ ‬ئاشتی‮ ‬و ئاوەدانی‮ ‬هەرێم و كاك مەسرور بارزانی‮ ‬پارێزەری‮ ‬ئارامی‮ ‬و ئاسایشی‮ ‬هەرێم لە ژێر چەتری‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬پارێزەری‮ ‬شكۆ و سەروەری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ . ‬كاك نێچیرڤان دەتوانێت هەموو پەیوندییەكان لە ناوخۆ و لەگەڵ عێراق و لەبواری‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬ڕێكبخاتەوە و بە سیستەمی‮ ‬بكات‮ ‬،‮ ‬ئەمە جگە لەوەی‮ ‬كە دەتوانێت هەوێنی‮ ‬یەكریزی‮ ‬نێو ماڵی‮ ‬كورد بێت و دامەزراوەی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێم بكاتە چەتری‮ ‬كۆكەرەوەی‮ ‬سەرجەم حزبە سیاسییەكان و پێكهاتە جیاجیاكان و ئاین و ئاینزاكان‮.‬

لە پارێزەری‮ ‬ئاوەدانی‮ ‬بۆ پارێزەری‮ ‬سەربەخۆیی
دیدار ستار وەكو مامۆستایەك لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات گوتی‮:‬‮ ‬ڕوون و ئاشكرایە بەرێز نێچیرڤان بارزانی‮ ‬لە ساڵانی‮ ‬رابردوو دەورێكی‮ ‬باڵای‮ ‬هەبوو لەسەر ئاستی‮ ‬جیهان و ناوخۆش لە بونیادنانی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬دلگیر و دروستكردنی‮ ‬پەیوەندییەكی‮ ‬كاریگەر لەگەڵ هەموو چین و توێژەكان،‮ ‬بەرێز نێچیرڤان بارزانی‮ ‬بە پیاوی‮ ‬بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬ڕۆژەسەختەكان ناسراوە،‮ ‬كەسێك بوو توانی‮ ‬كوردستان لە لێواری‮ ‬قەیرانێكی‮ ‬بەهێز بەرز بكاتەوە بۆ دۆخێكی‮ ‬باشتر‮ ‬،‮ ‬بوون بە سەرۆكی‮ ‬هەرێم بەشێوەیەكی‮ ‬زۆر ئومێدی‮ ‬بۆ خەڵك گەراندەوە كە ئایندەیەكی‮ ‬ڕوونمان هەبێت چونكە‮ ‬ڕابردووی‮ ‬بەرێز نێچیرڤان بارزانی‮ ‬پڕە لە كاری‮ ‬چاك و پەیوەندیی‮ ‬كاریگەر لەسەر ئاستی‮ ‬هەرێم‮ . ‬بوونی‮ ‬متمانە لە جەنابی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬لەداهاتوودا كوردستان بەرەو پێشكەوتنێكی‮ ‬تر دەبات‮. ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬واتا پیاوی‮ ‬رۆژە دژوارەكان،‮ ‬واتا پیاوی‮ ‬رۆژی‮ ‬بەرنگار بوونەوەی‮ ‬قەیرانەكان،‮ ‬واتا پیاوی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬نێوان دەوڵەتان،‮ ‬واتا نەرمی‮ ‬نواندن بۆ براكانی‮ ‬بۆ بەهێز كردنی‮ ‬كوردستان، كەسایەتی‮ ‬نێچیرڤان‮ ‬بارزانی‮ ‬بەهۆی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬چەندین ساڵەی‮ ‬پێمان دەڵێ لە داهاتوو ژیانێكی‮ ‬ئارامتر‮ ‬بۆ كوردستان دەهێنێ،‮ ‬پێمان دەڵێ كوردستان لە هەموو بوارەكان پێشكەوتنێكی‮ ‬گەورە بەخۆی‮ ‬دبینێ‮. ‬من وەك خودی‮ ‬خۆم بڕوای‮ ‬تەواوم بە لێهاتوویی‮ ‬جەنابیان هەیە،‮ ‬چونكە بە شێوەیەك‮ ‬ڕووبەرووی‮ ‬كێشە و گرفتەكان دەبێتەوە تا بن بڕكردنی‮ ‬لە‮ ‬ڕەگەوە‮ .‬هیوای‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬بۆ دەخوازم ئومێدەوارم زیاتر لە ئێستا كاری‮ ‬چاكتر بكات تایبەت رێگا خۆش بكات بۆ گەنجان تا‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬سەرەكییان هەبێت لە پێشكەوتنی‮ ‬كوردستان‮.‬