خه‌بات: وریشە عومەر
هونەرمەندی‮ ‬میوزیك ژەن نزار زێوێی‮ ‬بەخەباتی‮ ‬گوت‮: ‬ڕەنگاڵەی‮ ‬میلۆدی‮ ‬بەرهەمێكی‮ ‬نوێی‮ ‬هونەرمەند‮ ‬كەنار تەها‮ ‬یە بەهاوكاری‮ ‬گروپی‮ ‬موزیكی‮ ‬لوڕ‮ ‬،بەرهەم هاتوە ئەم بەرهەمە لە‮ ‬5‮‬ گۆرانی‮ ‬پێك دێیت.گۆرانیەكان لەزاراوە جیاوازەكانی‮ ‬كوردستانە لە كرماشان تا بادینانە‮. ‬كاری‮ ‬موزیكی‮ ‬لەلایەن نزار زێوێی‮ ‬ئەنجام دراوە،لەستۆدیۆی‮ ‬گروپی‮ ‬موزیكی‮ ‬لوڕ‮ ‬تۆمار كراوە كاری‮ ‬وێنەگرتن و كلیپ كردنی‮ ‬بەسوپاسەوە كەناڵی‮ ‬خاك گرتویەتیە ئەستۆ‮ ‬،كاری‮ ‬ژەنینی‮ ‬موزیكەكان لەلایەن ئەندامانی‮ ‬گروپی‮ ‬موزیكی‮ ‬لوڕەوە ئەنجام دراوە‮ ‬،‮ ‬لە جەژنی‮ ‬ڕەمەزاندا وەك جەژنانەیەك پێشكەشی‮ ‬گوێگرانی‮ ‬هونەری‮ ‬كوردیكرد.لای‮ ‬خۆشیەوە كەنار تەها بەخەباتی‮ ‬گوت:خۆشحاڵم توانیم بۆئەم جەژنە دڵی‮ ‬هەوادارانی‮ ‬گۆرانی‮ ‬كوردی‮ ‬خۆش بكەم‮ ‬و بەرهەمم هەبێت بۆیان‮ ‬،ئومێد دەكەم لەداهاتوو بتوانم خزمەتی‮ ‬زیاتری‮ ‬هونەری‮ ‬كوردی‮ ‬بكەم‮.‬