خەبات‮: ‬سەید فاتیح بەرزنجی‮
‬دوا بەدوای‮ ‬كردنەوەی‮ ‬پێشانگای‮ ‬كەلوپەل و بەرهەمەكانی‮ ‬وڵاتی‮ ‬ئێران بەبەشداری280 ‮ ‬كۆمپانیا‮ ‬ڕۆژی‮ ‬11/6 ‬پێشانگای‮ ‬بواری‮ ‬پەیوەندیكردن لە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬13/6 ‬بە ئامادەبوونی‮ ‬نەورۆز مەولود وەزیری‮ ‬شارەوانی‮ ‬و گەشت و گوزارو دكتۆر سالار عوسمان بریكاری‮ ‬وەزارەتی‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬و لاوان و سۆران قادر بەڕێوەبەری‮ ‬پێشانگای‮ ‬نێو دەوڵەتی‮ ‬هەولێرو ژمارەیەك بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و ژمارەیەك لە نوێنەری‮ ‬حكومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬فیدراڵ و نوێنەری‮ ‬كۆمپایاكانی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬كردن و ئینتەرنێت لە پێشانگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەولێر كرایەوە و تیایدا120 ‮ ‬كۆمپانیا بەشداریان لە پێشانگاكەدا كرد لە بوار ئینەتەرنێت و پەیوەندی‮ ‬كردن و ئەلیكترۆنیات‮. ‬

لە لێدوانێكدا بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات سۆران قادر بەڕێوەبەری‮ ‬پێشانگای‮ ‬نێو دەوڵەتی‮ ‬هەولێر‮ ‬ڕوونیكردەوە‮: ‬دیارە لەهەموو دونیادا بواری‮ ‬تەكنەلۆژا زۆر گرنگەو‮ ‬ڕەنگی‮ ‬داوەتەوەو زۆر پێشكەوتووەو‮ ‬ڕۆژ لەدوای‮ ‬ڕۆژ لە پەرەسەندندایە،‮ ‬بۆیە لە كوردستان گرنگی‮ ‬بەو جۆرە پێشانگایە دەدرێت و لەو پێشانگایەدا120 ‮ ‬كۆمپانیا لە14 ‮ ‬وڵات بەشداریان كردووەو بریتین لە گەورە كۆمپانیاكانی‮ ‬چەندین وڵاتی‮ ‬زۆر پێشكەوتووی‮ ‬وەك ئەڵمانیاو فەرەنساو ئیتاڵیاو ژاپۆن و چین و ئیمارات،‮ ‬خۆشحاڵین بە كردنەوەی‮ ‬ئەو جۆرە پێشانگایە لە كوردستان و بەشداری‮ ‬كردنی‮ ‬ئەو هەموو وڵاتە گەورانە بۆ ئارامی‮ ‬و هێمنی‮ ‬كوردستان دەگەڕێتەوەو هانی‮ ‬كۆمپانیاكانی‮ ‬دیكە دەدات تا بەشداری‮ ‬لە پێشانگای‮ ‬نێو دەوڵەتی‮ ‬هەولێردا بكەن و پێشانگایەكی‮ ‬گرنگە و تیایدا كۆمپانیكانی‮ ‬ئینتەرنێتی‮ ‬كوردستانیش بەشداریان كردووە لەگەڵ ئەو پێشانگایەش پێشانگای‮ ‬بەرهەمەكانی‮ ‬وڵاتی‮ ‬ئێرانیش كرابۆوە و ئێمەش لە پێشانگای‮ ‬نێو دەوڵەتی‮ ‬هەولێر هەموو كاتێك لە ئامادەباشی‮ ‬تەواو داین بۆ كردنەوەی‮ ‬چەندین پێشانگای‮ ‬دیكەیش،‮ ‬مەبەستیش لە كردنەوەی‮ ‬ئەو هەموو پێشانگایانە بەرز كردنەوەی‮ ‬كەرتی‮ ‬ئابووری‮ ‬و بازرگانیە لە كوردستان و حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیش هەموو جۆرە ئاسانكاریەكی‮ ‬كردووە بۆ بازرگانان تا زیاتر گرنگی‮ ‬بە كەرتی‮ ‬ئابوری‮ ‬بدرێت و سوپاسی‮ ‬هەموو كۆمپانیاكانی‮ ‬وەكو كۆرەك و زین و ئاسیا سیل ونەورۆز تیلكۆم دەكەین كە بەشداریان لەو پێشانگایەدا كردووە جگە لە كردنەوەی‮ ‬پێشانگا چەندین پانێلی‮ ‬گرنگ سەبارەت بواری‮ ‬پەیوەندی‮ ‬كردن و ئینتەرنێت لەلایەن ئامادەبووانەوە پێشكەش كرا‮. ‬

دواتر عومەر فالح بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬پەیوەندیەكان لە كۆمپانیای‮ ‬ئاسیا سێل گوتی‮: ‬دیارە بۆ جاری‮ ‬یەكەمە ئەو جۆرە پێشانگایە لە كوردساتان دەكرێتەوە لە هەولێرو زۆر خۆشحاڵین بەكردنەوەی‮ ‬ئەو جۆرە پێشانگایە كە تایبەت بوو بە بواری‮ ‬پەیوەندی‮ ‬كردن و پێشانگای‮ ‬ئەمجارە تایبەتمەندیەكی‮ ‬لە‮ ‬ڕادەبەدەری‮ ‬هەیەو تەنها تایبەتە بە گەیاندن و تیلی‮ ‬كۆم و تایبەتە بە مۆبایل و ئینتەرنێت و‮ ‬ڕاگەیاندن و بەبەشداری‮ ‬كردنی‮ ‬چەندین كۆمپانیا لە عێراق و كوردستان و لە چەندین وڵات و پێشانگایەكی‮ ‬زۆر گرنگەو دەست خۆشی‮ ‬لە پێشانگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەولێر دەكەین بۆ كردنەوەی‮ ‬ئەو جۆرە پێشانگایەی‮ ‬كە تایبەتە بە بواری‮ ‬گەیاندن و پەیوەندی‮ ‬كردن و كۆمپانیاكەمان بەگرنگی‮ ‬زانی‮ ‬بەشداری‮ ‬لەو پێشانگایەدا بكات‮. ‬شایەنی‮ ‬باسە پێشانگاكە تاوەكو ئەمڕۆ16 ‮ ‬مانگ بەردەوام دەبێت‮.‬