خه‌بات: ‬هەندرێن شێرزاد
سەرەتای‮ ‬مانگی‮ ‬فێبرایەر،‮ ‬ویلایەتە‮ ‬یەكگرتوەكانی‮ ‬ئەمەریكا كشانەوەی‮ ‬خۆی‮ ‬لەو پەیماننامەیە راگەیاند كە ساڵی1987 ‮ ‬سەبارەت بە موشەكە ئەتۆمیەكان لەگەڵ رووسیا مۆری‮ ‬كردبوو،‮ ‬بەمەش كۆتایی‮ ‬بە رێككەوتننامەیەك هێنا كە بۆ ماوەی30 ‮ ‬ساڵ هەردوولا پابەند بوون پێی‮. ‬ئەم هەنگاوەی‮ ‬ئەمەریكا جگە لەوەی‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬جیهاندا ترس و نیگەرانیەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬لێ كەوتەوە‮ ‬،‮ ‬هاوكات بووە مایەی‮ ‬وروژاندنی‮ ‬ژمارەیەك پرسیاریش،‮ ‬لەوانە‮: ‬ئایا ئەم هەنگاوە جیهان بەكوێ دەگەیەنێ؟ ئەم دوو زلهێزە بەنیازی‮ ‬چین؟ ئەمەریكا لەبەرچی‮ ‬لە رێككەوتنەكە كشایەوە؟ ئایا ئەمە‮ ‬سەرەتای‮ ‬شەڕێكی‮ ‬ساردی‮ ‬دیكە و ململانێیەكی‮ ‬تری‮ ‬خۆپڕچەككردنی‮ ‬بەدوادا نایەت؟

شتێك لەبارەی‮ ‬رێككەوتنی‮ ‬ANF
ئەم رێككەوتننامەیە لە ساڵی1987 ‮ ‬لەنێوان رۆنالد ریگنی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پێشووتری‮ ‬ئەمەریكا و میخائیل گۆرباچۆڤی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەوكاتەی‮ ‬سۆڤیەت مۆركرا‮.‬
بە گوێرەی‮ ‬خاڵەكانی‮ ‬رێككەوتنەكە،‮ ‬ئەمەریكا و سۆڤیەتی‮ ‬پێشوو پەیمانیان دا هیچ جۆرە موشەكێكی‮ ‬بالستی‮ ‬یان باڵدار بەرهەم نێنن و تاقی‮ ‬نەكەنەوە و بڵاوەشیان پێ نەكەن،‮ ‬هەردەها هەردوولا ئەو موشەكانە لەناو ببەن كە ماوەی‮ ‬فڕینیان لە نێوان1000 ‮ ‬تا5500 ‮ ‬كیلۆمەتر و ئەوانەش كە ماوەی‮ ‬فڕینیان كورتە و لە نێوان500 ‮ ‬تا1000 ‮ ‬كیلۆمەتر دایە،‮ ‬ئەمەش دەبێ تا ساڵی1991 ‮ ‬جێبەجێ بكرێ‮.‬

هەردوولا بەندەكانی‮ ‬رێككەوتنەكەیان وەك خۆی‮ ‬جێبەجێ كرد و سۆڤیەت1792 ‮ ‬موشەكی‮ ‬بالستی‮ ‬و باڵداری‮ ‬لەناوبرد،‮ ‬ئەمەریكاش859 ‮ ‬موشەكی‮ ‬لەناو برد‮.‬
تا ساڵی991 ‮ ‬سۆڤیەت سیستمی‮ ‬موشەكی‮ ‬بیونیر و تێمپ ژ ئێس و ئۆكا و ئار‮-‬12 ‮ ‬و ئار ژ 14 ی‮ ‬بەتەواوی‮ ‬لەناوبرد‮ .‬پەنتاگۆنیش خۆی‮ ‬لە سیستمی‮ ‬بیرشینگ و تۆماهۆك رزگار كرد‮ .‬
دواتر ئەمەریكا و سۆڤیەت كەوتنە گفتوگۆ بە مەبەستی‮ ‬دانانی‮ ‬سنوورێك بۆ موشەكە ئەتۆمیە ناوەند و دوور هاوێژەكان،‮ ‬لە ئەنجامدا بڕیاریان دا بەرامبەر بە بڵاونەكردنەوەی‮ ‬موشەكە ئەمەریكیەكان لە ئەوروپا،‮ ‬سۆڤیەت ژمارەی‮ ‬ئەم جۆرە موشەكانە كەم بكاتەوە و ئەمە لە ساڵی1988 ‮ ‬كەوتە بواری‮ ‬جێبەجێكردن‮.‬

دیارییەك بۆ پوتن
تۆنی‮ ‬بلینكنی‮ ‬بەرپرسی‮ ‬پێشوو لە كۆشكی‮ ‬سپی‮ ‬رایگەیاند كە كشانەوەی‮ ‬واشنتۆن لە پەیماننامەكە وەك دیاریەك وایە كە پێشكەشی‮ ‬پوتن كرابێ،‮ ‬ئەو وتی‮: ‬سەیر لەوەدایە،‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬كارێكی‮ ‬لەم جۆرە راستە،‮ ‬بەڵام بە شێوەیەكی‮ ‬هەڵە جێبەجێ كرا،‮ ‬شتێكی‮ ‬گونجاوە كە ئێمە رووبەرووی‮ ‬رووسیا ببینەوە لەبەر ئەوەی‮ ‬رووسیا بەندەكانی‮ ‬رێككەوتنەكەی‮ ‬پێشێل كردووە،‮ ‬بەڵام هەڵەكە لەوەدایە كە وەك كاردانەوەیەك ئێمە لە تەواوی‮ ‬رێككەوتنەكە بكشێینەوە،‮ ‬چاوەڕێش دەكرێ ئەمە ببێتە هۆی‮ ‬دوورخستنەوەمان لە هاوپەیمانەكانمان و هانمان دەدات روو بكەینە پێشبڕكێی‮ ‬خۆپڕچەككردن‮.‬

ئەگەرەكانی‮ ‬پەشیمانبوونەوە
رێككەوتنیANF ‮ ‬ماوەی6 ‮ ‬مانگی‮ ‬دیار كردووە بۆ پەشیمانبوونەوەی‮ ‬ئەو لایەنەی‮ ‬دەخوازێ لێی‮ ‬بچێتە دەرەوە،‮ ‬لەو ماوەیەدا ئەمەریكا دەتوانێ لە بڕیاری‮ ‬كشانەوە پاشگەز ببێتەوە،‮ ‬ئەگینا نەمانی‮ ‬ئەم پەیماننامەیە دەرەنجامی‮ ‬نەخوازراو بەدوای‮ ‬خۆیدا دێنێ‮. ‬دوای‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬هەواڵی‮ ‬كشانەوەی‮ ‬ئەمەریكاش،‮ ‬سەرچاوەیەك لە وەزارەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬رووسیا رایگەیاند كە ئەمەریكا خەون دەبینێ ئەگەر پێی‮ ‬وابێ خۆی‮ ‬بە تەنیا تاكە زلهێزی‮ ‬جیهانە‮.‬

چی‮ ‬دوای‮ ‬كشانەوە؟
كشانەوەی‮ ‬ئەمەریكا لەو پەیماننامەیە ئەم پرسیارەی‮ ‬سەرەوە دەوروژێنێ‮. ‬ئەو رێككەوتنە بوە مایەی‮ ‬لەناوبردنی‮ ‬نەوەیەكی‮ ‬تەواوی‮ ‬ئەو موشەكانەی‮ ‬كە500 ‮ ‬تا5000 ‮ ‬كیلۆمەتر دەبڕن،‮ ‬هاوكات سنوورێكی‮ ‬بۆ تەنگژەیەك دانا كە لە هەشتاكانی‮ ‬سەدەی‮ ‬رابردوو سەری‮ ‬هەڵدا،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬سۆڤیەت ژمارەیەك موشەكی‮ ‬ئێس ئێس20 ی‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬بەرەورووی‮ ‬چەند پایتەختێكی‮ ‬ئەوروپای‮ ‬رۆژئاوا جێگیر كرد‮. ‬ئەگەرچیش كشانەوەی‮ ‬هەردوولا لە رێككەواتنەكە مەرج نیە ببێتە مایەی‮ ‬بەرپابوونی‮ ‬جەنگێكی‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬لە نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوا،‮ ‬بەڵام هەنگاوێكی‮ ‬مەترسیداریشە و دوور نیە واشنتۆن و مۆسكۆ پەلە بكەن لە پەرەدان بە چەكە ئەتۆمییەكان‮.‬

مەترسیی‮ ‬چین‮ ‬
واشنتۆن كە ئۆباڵی‮ ‬كشانەوەكی‮ ‬لەو رێككەوتنە دەخاتە ئەستۆی‮ ‬رووسیا و بە پێشێلكردنی‮ ‬خاڵەكانی‮ ‬تۆمەتباری‮ ‬دەكات،‮ ‬باس لە ئامانجێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬بڕیارەكەی‮ ‬دەكات ئەویش گەیشتنیەتی‮ ‬بە قۆناغێكی‮ ‬نوێی‮ ‬ململانێی‮ ‬ستراتیژیی‮ ‬لەگەڵ چین لە ئۆقیانووسی‮ ‬هێمن و باشووری‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ئاسیا‮. ‬واشنتۆن پێی‮ ‬وایە ئەو چینەی‮ ‬واژۆی‮ ‬لەسەر رێككەوتنەكە نەكردووە‮ ‬،‮ ‬سەرقاڵی‮ ‬پێشخستنی‮ ‬توانا موشەكیەكانە،‮ ‬ئەمەش بێگومان دەبێتە هەڕەشەیەك بۆ سەر خۆی‮ ‬و بۆ سەر هێزەكانی‮ ‬لە ئۆقیانوسی‮ ‬هێمن و باشووری‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ئاسیا‮. ‬

كاردانەوەكان
شارەزایان هۆشداری‮ ‬دەدەن لەوەی‮ ‬بڕیاری‮ ‬كشانەوەی‮ ‬ئەمەریكا لەم رێككەوتنە كاردانەوەی‮ ‬زۆری‮ ‬لێ دەكەوێتەوە‮ ‬،‮ ‬بە جۆرێك دوور نیە رووسیا وەڵامی‮ ‬توندی‮ ‬هەبێ،‮ ‬وەك دیاریشە مۆسكۆ بە نیازی‮ ‬خولقاندنی‮ ‬گوشار و هەڕەشەی‮ ‬سەربازیی‮ ‬نوێیە بۆ سەر وڵاتانی‮ ‬دراوسێ،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬پێگەی‮ ‬سەربازیی‮ ‬ئەمەریكیان تیادا هەیە،‮ ‬ئەمەش بێگومان دەبێتە مایەی‮ ‬هێنانەدی‮ ‬ناسەقامگیری‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬جیهان بە گشتی‮ ‬و ئەوروپا بە تایبەتی‮. ‬گومانیش نیە لەوەی‮ ‬كە رووسەكان سیاسەتی‮ ‬توندتر دەگرنە بەر،‮ ‬بەڵكو دوور نییە هەڕەشە لە وڵاتانی‮ ‬ئەوروپا بكەن و لە رێگەی‮ ‬چەكی‮ ‬ئەتۆمیشەوە هەمان سیاسەت بەرانبەر ئەمەریكا پیادە بكەن‮.‬

بیانوو و مەترسییەكان
وێڕای‮ ‬ئەو بیانوانەی‮ ‬ئەمەریكا بەرامبەر بە كشانەوەی‮ ‬لە رێككەوتنەك دەیانهێنێتەوە،‮ ‬بەڵام كێشەكە كاردانەوە و دەرەنجامی‮ ‬درێژخایەن و ستراتیژیی‮ ‬لێ دەكەوێتەوە،‮ ‬بەڵكو دوور نیە ئەمە ببێتە مایەی‮ ‬دووبارە دروستبوونی‮ ‬سیستمێكی‮ ‬ئەمنی‮ ‬نوێ بۆ جیهان،‮ ‬كاردانەوەكانیش تەنیا پەیوەست نابن بە ئەمەریكا و رووسیا،‮ ‬بەڵكو ئەوروپا و جیهانیش دەگرنەوە‮. ‬لێرە بەدواوە ئاسایشی‮ ‬ئەوروپا دەكەوێتە ژێر پرسیار و گومانەوە،‮ ‬چونكە جارێكی‮ ‬دیكە موشەكی‮ ‬ئەمەریكا لە چەند وڵاتێكی‮ ‬وەك رۆمانیا و پۆڵەندا دەردەكەونەوە‮. ‬

لە لایەكی‮ ‬دیكە،‮ ‬شارەزایان سەبارەت بە سۆڤیەتی‮ ‬كۆن و رووسیای‮ ‬ئێستا بەسەر دوو بەرەدا دابەش بوون،‮ ‬گرووپێك پێیان وایە‮ ‬یەكێك لە هۆكارەكانی‮ ‬كەوتنی‮ ‬سۆڤیەت ئەو بودجە گەورەیە بوو كە بۆ پرۆژەكانی‮ ‬خۆپڕچەككردن تەرخان دەكرا،‮ ‬بەشەكەی‮ ‬تریش باس لەوە دەكەن كە جیاوازیەكی‮ ‬بنەڕەتی‮ ‬لە نێوان سۆڤیەت و رووسیای‮ ‬ئێستادا هەیە،‮ ‬چونكە رووسیا خەریكی‮ ‬بونیادنانی‮ ‬سیستمێكی‮ ‬سەرمایەدارییە،‮ ‬ئەمەش رووسیای‮ ‬كردووە بە بازاڕێك بۆ چەك،‮ ‬بازاڕێك كە بۆتە سەرچاوەیەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬داهات بۆی‮.‬