سەلام عەبدوڵڵا
‮ ‬ماوەیەكە بە شێوەیەكی‮ ‬بەرفراوان و بەرنامەیەكی‮ ‬داڕێژراو،‮ ‬زۆر دڕندانە‮ ‬تەنگ بە جوتیارانی‮ ‬كورد و دانیشتوانی‮ ‬سنووری‮ ‬ماددەی‮(‬140‮) ‬هەڵدەچنرێ و هەوڵ دەدرێ كە كورد لە زێدی‮ ‬باب و باپیری‮ ‬خۆی‮ ‬ناچار بكرێ گوندەكانی‮ ‬بۆ عەرەبی‮ ‬هاوردە،‮ ‬بەجێ بهێڵێ كە لەدوای‮ ‬شانزەی‮ ‬ئۆكتۆبەر زۆر بەخێرایی،‮ ‬بۆ تەعریبی‮ ‬یەكجارەكی‮ ‬ئەو ناوچانە،‮ ‬بەڕێوەدەچێت كە پارێزگاری‮ ‬بە بەوەكالەتی‮ ‬سەپێندراو لە كەركووك رۆژانە سەرپەرشتی‮ ‬دەكات و زەمینەسازی‮ ‬بۆ دەكات و دەیەوێت بیخاتە‮ ‬قاڵبی‮ ‬یاساییەوە،‮ ‬گوایە ئەو عەرەبە هاوردانە ئەو زەوییانەیان لە زەمانی‮ ‬سەدامدا لەسەر تاپۆكراوە و دراوەتە ئەوان،‮ ‬ئەمەش پاساوێكی‮ ‬زۆر بێ مانا و دژ بە‮ ‬یاسایە،‮ ‬چونكە گەر بەو لۆژیكە بوایە دەبوو هەموو ئەو زەویانەی‮ ‬نازییەكان لەشەڕی‮ ‬دووەمی‮ ‬جیهانیدا داگیریان كردبوون ئێستا ئەڵمانیا داوای‮ ‬بكردنایەتەوە و بە موڵكی‮ ‬ئەڵمانی‮ ‬بزانیبایە‮. ‬
ئەو گۆڕینە دیموگرافییەی‮ ‬لە كەركووك و دەوروبەریدا‮ ‬ڕوویدا لە زەمانی‮ ‬دیكتاتۆر سەدامدا مەبەستی‮ ‬جێگیركردنی‮ ‬عەرەب بوو لەو ناوچانە،‮ ‬بەو هیوایەی،‮ ‬لەسەرژمێرێكدا بەیاسا ئەو ناوچانە بە موڵكی‮ ‬عەرەب لە قەڵەم بدرایە،‮ ‬بەڵام‮ ‬ڕژێمی‮ ‬سەدام فریای‮ ‬ئەو پیلانە نەكەوت كە ئێستا پارێزگاری‮ ‬بەوەكالەت سەپێندراوی‮ ‬كەركووك و عەرەبە شۆڤێنییەكان‮ ‬ڕۆژانە لە هەوڵدان بۆ جێبەجێكردنی‮. ‬
ئەو عەرەبە هاوردانە،‮ ‬پاش‮ ‬ڕووخانی‮ ‬دیكتاتۆریەت لە عێراقدا،‮ ‬هەموو بەمەبلەغی‮ ‬باش قەرەبوو كرانەوەو بەویستی‮ ‬خۆیان ئەو ناوچانەیان بەجێهێشت،‮ ‬چونكە ئەو‮ ‬ڕاستیەیان دەزانی‮ ‬كە ئەو ناوچانە خاكی‮ ‬ئەوان نییەو موڵكی،‮ ‬بە تاپۆی‮ ‬عوسمانی،‮ ‬هی‮ ‬كوردە،‮ ‬بەڵام ئێستا كە تەرازووی‮ ‬هێز لەو ناوچانە دوای‮ ‬شانزەی‮ ‬ئۆكتۆبەر گۆڕاوە و پێشمەرگە لەو ناوچانە نەماوە جارێكی‮ ‬تر هەموو ئەوانە گەڕاونەتەوە بۆ ئەو ناوچانەو لەڕێی‮ ‬سوتاندنی‮ ‬عەمدی‮ ‬گەنم و خەلەی‮ ‬جوتیارانی‮ ‬كورد،‮ ‬دەیانەوێ دانیشتوانی‮ ‬ئەو ناوچانە ناچاربكرێن كە بۆ عەرەبی‮ ‬هاوردەی‮ ‬بەجێبهێڵن و ئەم تاوانەش دەخەنە ملی‮ ‬داعش كە لەڕاستیدا ئەو كارە قێزەونە هەر خۆیانن نەك كەسی‮ ‬دیكە‮. ‬
ئەم پیلانەش وەكو هەموو پیلانەكانی‮ ‬تر بۆ تەعریبی‮ ‬كەركووك بەهیمەتی‮ ‬دڵسۆزان و پێشمەرگە قارەمانەكانی‮ ‬گەلەكەمان لە گۆڕ‮ ‬دەنرێن،‮ ‬چونكە مادەیەكی‮ ‬دەستووری‮ ‬ئاشكرا هەیە كە مادەی‮ ( ‬140‮) ‬ڕێوشوێنی‮ ‬یاسایی‮ ‬بۆ دانراوە‮ – ‬هەرچەند تا ئەمڕۆ لەمپەری‮ ‬دەخرێتە بەردەم‮- ‬بەڵام دەبێ هەر جێبەجێ بكرێ‮.‬