ڕه‌وه‌ندى كوردى له‌ وڵاتى ئوردن په‌یامێكى پیرۆزباییان ئاراسته‌ى مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراوى هه‌رێمى كوردستان كردووه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌، ئێمه‌ى كوردانى شانشینى ئوردن به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ پیرۆزبایى خۆمانتان پێ ده‌گه‌یه‌ینین به‌هۆى بوونتان به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى حكوومه‌تى نوێى هه‌رێمى كوردستان.

ڕه‌وه‌ندى كوردى له‌ شانشینى ئوردنی هاشمى له‌ ڕێگه‌ى نامه‌یه‌كى تایبه‌ته‌وه‌، پیرۆزبایى خۆیان ئاڕاسته‌ى مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراوى هه‌رێمى كوردستان كردووه‌و تێیدا نوسیوویانه‌” داوكارین له‌ خواى گه‌روه‌ پشت و په‌نات بێت و ببیته‌ كه‌سێك بۆ سه‌رخستنى نیشتمان و خه‌ڵكه‌كه‌ى”.

كوردانی ئوردن، وێڕای پیرۆزبایی، پشتیوانی خۆشیان بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو ده‌رده‌بڕن، كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ جاسر محه‌مه‌د فه‌همی كوردی، زه‌ید جاسر كوردی، جوان جاسر كوید، نه‌زیر عیسی كوردی، مونیر به‌شیر كوردی، هه‌ڤاڵ شه‌میر كوردی، حوسێن ئه‌كره‌م كوردی، محه‌مه‌د ره‌سول بایه‌زیدی، سه‌عده‌دین جومعه‌، داما ئیسحاق كوردی، لۆری كوردی، نور كوردی، شێركۆ كوردی، دكتۆر عیسمه‌ت كوردی، مه‌روان كوردی، ئازاد قاسم كوردی، یاس محه‌مه‌د فه‌همی كوردی، هانی بروسك، حه‌كیم زانا، تارا حوسێن كوردی، مه‌ها وانلی، ره‌وزه‌ كوردی، هێڤین كوردی، ره‌وشه‌ن كوردی، به‌ناوی كوردانی ئورده‌ن، په‌یامه‌كه‌یان ئاراسته‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو كردووه‌.