ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13/6/2019 له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێز كه‌مال كڵچدارئۆغڵو سه‌رۆكی پارتی دیموكراتیخوازی توركیا (جه‌هه‌په)، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنیانه‌وه به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی له به‌ڕێزیان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.
به‌ڕێز كڵچدارئۆغڵو وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان، هیوای خواست له سه‌ردانی داهاتووی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانیدا بۆ توركیا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان كۆببنه‌وه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی و پیرۆزبایی به‌ڕێز كه‌مال كڵچدارئۆغڵوی كرد و داكۆكی له په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاند كه خۆشحاڵ ده‌بێت له سه‌ردانی داهاتوویدا بۆ توركیا چاوی به به‌ڕێزیان بكه‌وێت.









