رێبوار حەمەلاو شوانی
بە دڵنییاییەوە بەرزكردنەوەی‮ ‬دروشمی‮ (‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێز‮) ‬واتە لەلایەن پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بەبێ بوونی‮ ‬هێز،‮ ‬لەمپەرەكانی‮ ‬بەردەممان لە جێی‮ ‬خۆیان دەمێننەوە،‮ ‬واتا پێویستیمان بە كوردستانێكی‮ ‬بەهێزە،‮ ‬هێز لە بەرێوەبردن و خەباتی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و دادگەری‮ ‬و ئاسایش و پەروەردە و تەواوی‮ ‬سێكتەرەكان،‮ ‬حەتمەن كوردستانێكی‮ ‬بەهێز پێویستی‮ ‬بە چەقاندنی‮ ‬هەموو ئەو پایە تۆكمانەیە كە حكوومەتێكی‮ ‬بەهێزو شكۆداری‮ ‬لەسەر بنیات دەنرێ‮.‬ ئەزموونی‮ ‬یەكەمین كابینەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەگەر ترسی‮ ‬ئەو ئاڵۆزی‮ ‬و شەڕە نێوخۆییە نەبوایە،‮ ‬كە لە دوای‮ ‬سێ ساڵ بەسەر تەمەنی‮ ‬حكوومەتەدا تاڵاوەكەییمان نۆشی،‮ ‬دەبوو خۆمان لە پەنجا بە پەنجا نەدابایە‮. ‬دوای‮ ‬چەندین ساڵ دەنگدەری‮ ‬كوردستانی‮ ‬سەنگی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬نیشانداو وشیارانە پێیان گووتین،‮ ‬دەبێ زەمەنی‮ ‬ناچار بوون بۆ پەنجا بە پەنجا و حكوومەتی‮ ‬بنكە فراوان،‮ ‬بە گەیشتنی‮ ‬زەمەنی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬هەرە زۆرینە رەتبكەینەوە،‮ ‬بۆیە باڵانسی‮ ‬هێزی‮ ‬یەكەم دووجار و نیو بە قەت هێزی‮ ‬دووەمە،‮ ‬كەواتە لێرەوە ئاسۆی‮ ‬زەمەنێكی‮ ‬نوێ هەڵاتووە و زەمەنی‮ ‬خواستی‮ ‬پەنجا بە پەنجا گوزەشت.ئەو كابینەیە،‮ ‬كابینەی‮ ‬چاكسازی‮ ‬و خستنە سەر سكەی‮ ‬بەرەو بە دامەزراوەكردن و بەدواداچوونە بۆ گۆڕانكارییەكی‮ ‬رادیكاڵی‮ ‬و كورتكردنەوە و دەرهێنانی‮ ‬هەموو ئەو دەستە نەگریسانەی‮ ‬خوازیاری‮ ‬ئەوە بوون،‮ ‬بە هەڕەشەی‮ ‬بەرەو دوو ئیدارەیی‮ ‬و خولقاندنی‮ ‬فەوزای‮ ‬سیاسی‮ ‬و تێكدانی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬وەك قوتابخانەی‮ ‬بیروهزری‮ ‬بارزانیی‮ ‬كە كاروانی‮ ‬پر شانازیی‮ ‬و سەربڵندی‮ ‬رێبازی‮ ‬كوردایەتیی‮ ‬و میرات هەڵگری‮ ‬گشت شۆرش و تێكۆشانەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستانە‮ ‬،‮ ‬تا بە ئەمڕو توانیوێتی‮ ‬لە گەورەترین پیلانگێرییەكان خۆی‮ ‬بپارێزێت و شوناس و مێژوویی‮ ‬خەباتی‮ ‬دەیان ساڵە لە سڕینەوە و لەناوچوون بپارێزێت‮ .‬گشت هەنگاوەكانی‮ ‬سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬لە ماوەی‮ ‬57 ‮ ‬ساڵی‮ ‬رابردوو‮ ‬،‮ ‬بۆ ئەوە بوو كە گەلی‮ ‬كورد بە هەموو جیهان بناسێنێت وەك گەڵێكی‮ ‬ئازادیخواز و ئاشتیخواز و توانی‮ ‬پەیامەكە بەراست و دروستی‮ ‬بگەێنێتە ئامانج خەبات و هەوڵدانی‮ ‬بێوچانی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬رۆژە لە كوردستان ئاوانابێت و لە توانای‮ ‬كەس و گروپێكدا نییە پێشی‮ ‬بگرێت،‮ ‬كە وای‮ ‬كردووە زۆربەی‮ ‬میللەتان پاڵەپەستۆیان لەسەر دەوڵەتەكانیان دروستكردووە و هانیاندەدەن و پشتیاندەگرن بۆ هاریكاری‮ ‬و پشتگیریكردنی‮ ‬كورد بۆ ئەوەی‮ ‬دەرگای‮ ‬سەرفرازی‮ ‬یەكجارەكی‮ ‬لە بەردەم گەلی‮ ‬كوردستان ببێتەوە،‮ ‬ئەمەش بەهۆی‮ ‬سەركەوتنەكانی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگە قارەمانەكانی‮ ‬كوردستان لەشەڕی‮ ‬سەپاوەی‮ ‬هێزی‮ ‬دڕندەی‮ ‬داعش و تێكشكاندنی‮ ‬ئامێرە سەربازییەكانی‮ ‬و هەروەها پیلانگێری‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬لە پردێ و سحێلا و مەحموودیە مەبەست و تواناكانیان و هەڵوێستی‮ ‬سەركردەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و فەرماندەی‮ ‬گشتی‮ ‬هێزە چەكدارانی‮ ‬كوردستان وای‮ ‬كردووە كە زۆربەی‮ ‬گەلانی‮ ‬ئازادیخوازی‮ ‬جیهانی‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬ئەوروپییەكان پشتیوانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بن و حیسابی‮ ‬گەورەی‮ ‬بۆ بكەن و لە سەخترین بارودۆخەكان ئابڵوقەی‮ ‬ئابووری‮ ‬تێكبشكێنن‮ .‬بێگومان گشت گەلی‮ ‬كورد كوردستان لە هەوڵ و هیمەت و حیكمەت و تەكانە سیاسییە نوێكانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد مەسعود بارزانییە،‮ ‬هەموو كوردستانیان پشت ئەستوورن بەهێز و توانا و سیاسەت و دیبلۆماسییەت و هەڵوێست و میژوو و‮ ‬ڕابردوو خەباتی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮.‬سەرۆك بارزانی‮ ‬مرۆڤێكی‮ ‬هەرە دڵسۆزی‮ ‬گەورەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتیمانپەروەری‮ ‬نەتەوی‮ ‬كوردە،‮ ‬بە هیچ شێوەیەك لەشێوەكان نایەوێت میللەتی‮ ‬كورد ژێردەستەی‮ ‬كەس بێت،‮ ‬بەڕێزیان هەر رۆژە دەستكەوتێكی‮ ‬تری‮ ‬گرنگ ئەخاتە سەر خەرمانی‮ ‬دەستكەوتە میژووییەكانی‮ ‬كوردستان و ئەمەش موژدەی‮ ‬ئاسۆیەكی‮ ‬گەش بۆ ئایندەمان فەراهەم كردووە‮ .‬مێژووی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد‮ ‬،‮ ‬پرە لە شانازیی‮ ‬و قوربانیدان و گیانفیدای‮ ‬و سەركردەی‮ ‬گەورە وتێكۆشەر و ئەو دەسكەوت وشانازیاییانەیان تۆمار كرد،‮ ‬قۆناغێ دوای‮ ‬ڕاپەرین ناسراوە راپەرینی‮ ‬سالی‮ ‬‭????‬‮ ‬وەچەرخانێكی‮ ‬مەزن بۆ لە بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد و دەروازەیەك بو بۆ گەیشتن بە ئەمڕۆ‮ . ‬قۆناغی‮ ‬دوای‮ ‬راپەرین بە داخەوە هەمووان لێی‮ ‬زەرەر مەند بوون و پەشیمانین لێی‮ ‬لەبەرئەوەی‮ ‬ڕێرەوی‮ ‬پێشكەوتنمانی‮ ‬بۆ چەند سالێك دواخست‮ . ‬ئەو كات زەمەنێكی‮ ‬زۆر باش بو بۆ ئەوەی‮ ‬كوردستان جێ پەنجەی‮ ‬خۆی‮ ‬لە عێراق و ناوچەكە دەربخات لەبەرئەوەی‮ ‬كۆمەلگەی‮ ‬نێودەولەتی‮ ‬بە سەركردایەتی‮ ‬ئەمریكا خەریكی‮ ‬بەرنامە‮ ‬ڕێژی‮ ‬بوون بۆ روخاندنی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعس لە عێراق‮. ‬لە دوای‮ ‬پرۆسەی‮ ‬روخاندنی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعس هەرێمی‮ ‬كوردستان زوو لەگەل پێشكەوتنی‮ ‬سەردەم ئاشنا بوو،‮ ‬ئەمە وایكرد كۆمەلگەی‮ ‬نێودەولەتی‮ ‬گرنگی‮ ‬زیاتری‮ ‬پێ بدەن و‮ ‬ڕاستەوخۆ مامەلەی‮ ‬لەگەل بكەن وە سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كورد لە بونیادنانەوەی‮ ‬عێراق و نوسینەوەی‮ ‬دەستووری‮ ‬هەمیشەی‮ ‬رۆل و كاریگەری‮ ‬زۆری‮ ‬هەبوو‮. ‬زۆری‮ ‬نەخایاند كاتێك وەكو هەمیشە دەستەڵاتی‮ ‬عەرەب لە بەغداد دژی‮ ‬خواست و مافەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بونەوە لێرە دا دەوڵەتمەدار هەستی‮ ‬بەوە كرد پێویستە هەرێمی‮ ‬كوردستان هەنگاوەكانی‮ ‬خێرا تر بكات بۆ دابینكردنی‮ ‬داهاتی‮ ‬سەربەخۆ و دروستكردن و تۆكمە كردنی‮ ‬پەیوەندییە سیاسی‮ ‬و دیبڵۆماسی‮ ‬و سەربازی‮ ‬و ئابوورییەكان تاكو حكوومەتی‮ ‬ناوەند هەرێم وەكو دەر دەستێكی‮ ‬خۆی‮ ‬تەماشا نەكات‮ . ‬دوای‮ ‬بەرهەمهێنانی‮ ‬نەوت و هاتنی‮ ‬سەدان كۆمپانیای‮ ‬خاوەن پێگە و هێزی‮ ‬نێودەولەتی‮ ‬و پێشخستنی‮ ‬تەواوی‮ ‬سێكتەرەكان هەرێمی‮ ‬كوردستان هاوشێوەی‮ ‬وڵاتیكی‮ ‬خاوەن سەروەری‮ ‬مامەلەی‮ ‬لەگەڵ دەكرا‮ . ‬رێرەوەی‮ ‬پێشكەوتنی‮ ‬و بونیادنانی‮ ‬كۆلەگەكانی‮ ‬دەوڵەت بەردەوام بەجۆرێك هەرێمی‮ ‬كوردستان لە هەموو روێك پێش عێراق و زۆرێك لە وڵاتانی‮ ‬دراوسێ كەوت ئەم پێشكەوتن و ئاوەدانی‮ ‬و ئارامییە وایكرد بیری‮ ‬بە دەولەت بوون زێتر لە لایەن سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬دروست بێت و دواجار بریاری‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬درا‮. ‬دوای‮ ‬هەموو ئەو ئابلوقە و سزا سیاسی‮ ‬و ئابوریانە بەسەر هەرێمی‮ ‬كوردستان سەپێنران جارێكی‮ ‬تر توانرا هەرێمی‮ ‬كوردستان لە نقوم بون رزگار بكرێ و دۆخەكە گەڕایەوە پێش ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮. ‬لێزانی‮ ‬و كارامەیی‮ ‬و سەركەوتوویی‮ ‬سیاسەت و دنیا بینی‮ ‬و ئاڕاستەی‮ ‬دروستی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬وایكرد لە دواین هەڵبژاردن پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان رێژەیی‮ ‬كورسیەكانی‮ ‬لە پەرلەمان بكاتە دوو هێندە زیاتر لە‮ ‬یەكەم ركابەری‮ ‬و دروشمی‮ ‬بەرەو بونیادنانی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێز كرایە بەرنامەی‮ ‬كاری‮ ‬چوار سالی‮ ‬داهاتوو‮. ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كەوتۆتە قۆناغی‮ ‬بەرپرسیارییەكی‮ ‬نوێ،‮ ‬پێویستە قۆڵی‮ ‬چاكسازی‮ ‬و بە موئەسەساتكردن هەڵماڵێ و ئیجرائاتی‮ ‬توند لە بەرامبەر هەر خەمساردی‮ ‬و گەندەڵكاری‮ ‬و كارێكی‮ ‬نەخوازراو بەر لە هەر كەسێك لەسەر كادیران كاندیدانی‮ ‬خۆی‮ ‬جێبەجێ بكا،‮ ‬ئیدی‮ ‬لێرەوە كوردستانێكی‮ ‬بەهێز دەبینین،‮ ‬چونكە ئەركی‮ ‬بڕیاردان و خستنە سەر سكەی‮ ‬شەمەندەفەری‮ ‬بەرەو سەرفرازی،‮ ‬لە لایەن دەنگدەرانی‮ ‬كوردستانەوە،‮ ‬وەك بە پارتی‮ ‬سپێردراوە كە هەنگاونانە بەرەو خزمەتگوزاری‮ ‬لە گشت سێكتەرەكان و بەهێزكردنی‮ ‬پێگەی‮ ‬كوردستان لە رووی‮ ‬سیاسی،‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬بە ئاڕاستەی‮ ‬بونیاتنانی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێز‮.‬