ئەو شۆفێرە دەستگیرکرا کە شەوی رابردوو لە هەولێر شۆفێرێکی دیکەی کوشت.

عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، کێشەی ئەو دوو کەسە بەهۆی پێکدادانێکی سووک دروستبووە کە بایی نزیکەی 500 دۆلارە، بەڵام یەکێکیان بە دەمانچە شۆفێرەکەی دیکەی کوشتووە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر راشیگەیاند، دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر بۆ دەستگیرکردنی دواجار تۆمەتبار خۆی رادەستی پۆلیس کرد و بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە.