تەرزە محەمەد
ئافرەت بە بەشێك لە قەوارەی‮ ‬سەرجەم كۆمەڵگە دەژمێردرێت،‮ ‬بەگشتی‮ ‬لەهەر بارودۆخێكدابێت جیا نابێت و لە كۆمەڵگەدا بە پێكهاتەیەكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬و گرنگ دادەنرێت و هەروەها بڕیاردانی‮ ‬ئافرەت بە گرنگ دادەنریت لە‮ ‬یاسا و سیاسەت و بەرەوپێشچوونی‮ ‬وڵات‮. ‬مستەفا بارزانی‮ ‬ئەو رابەرە نەتەوەیی‮ ‬و دیموكراتی‮ ‬خوازەیە كە پتر لە نیو سەدە لە دیرۆكی‮ ‬كورد و كوردستان خەباتی‮ ‬ئەم رابەرەوە تۆمار بووە‮. ‬یەكێكە لە سەركردە هەرە ناسراوەكانی‮ ‬كوردستان و رەوتی‮ ‬ژیان و خەباتی‮ ‬چڕترین رۆژژمێری‮ ‬لە تێكۆشان و دەسكەوت لە خۆگرتووە‮. ‬بارزانی‮ ‬نەمر لە ماوەی‮ ‬دەیان ساڵ بەرخودان و خەباتی‮ ‬بێوچان و سەركردایەتیكردنی‮ ‬بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازیی‮ ‬كوردستاندا فەرهەنگێكی‮ ‬دەوڵەمەندی‮ ‬لە دڵسۆزی‮ ‬و خۆشەویستی‮ ‬و خزمەتكردنی‮ ‬گەل و خاكی‮ ‬كوردستان تۆماركردووە و رێبازێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتیمانی‮ ‬ئاوێتەی‮ ‬دیرۆك و بەها كەلتووری‮ ‬و مەعنەوییەكانی‮ ‬سەرجەم گەلی‮ ‬كوردستان بووە‮. ‬ئەم رابەرە نەمرە سیمبولێكی‮ ‬هەمیشە دیار و گەشاوەی‮ ‬میللەتەكەیەتی‮ ‬لە ناوچەكە و جیهاندا وەك رەمزی‮ ‬ئازدیخوازی‮ ‬ناسراوە‮. ‬هەتا هەتایە وەك كەسایەتییەكی‮ ‬بەرزو رابەرێكی‮ ‬ناودار لە مێژووی‮ ‬كوردستان و لە دڵی‮ ‬هەموو كوردێك دا دەمێنێتەوە و سەرچاوەی‮ ‬ئیلهام و نموونەی‮ ‬سەركردە بووە‮. ‬بارزانی‮ ‬نەمر لەسەرەتایی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكڕاتی‮ ‬كوردستان گرنگی‮ ‬و پاڵپشتی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ ئافرەت دووپاتكردەوە و هەوڵی‮ ‬بەشداری‮ ‬پێكردنی‮ ‬دان لەكایە سیاسییەكان پێگەی‮ ‬ئافرەت لە سەرجەم شۆڕشەكانی‮ ‬شانبەشانی‮ ‬پیاوان تێكۆشان و هەوڵ و ماندبوونیان بۆبنیاتنان و‮ ‬ڕزگاربوونی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان بووە‮. ‬ئافرەت لای‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر زۆر پیرۆز و گەورە بوون،‮ ‬بۆیە بڕیاری‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬یەكێتێ ئافرەتانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬دا تاكو ئافرەتان بتوان لە پاڵ بارزانی‮ ‬دا داوای‮ ‬مافی‮ ‬خۆیان بكەن و هەناگاو بنێن بۆ پێشكەوتنی‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬كوردی،‮ ‬چونكە گەر باسی‮ ‬مێژووی‮ ‬گۆمەڵگای‮ ‬كوردەواری‮ ‬بكەین ئەوە هەموومان دەزانین كۆمەڵگایەكی‮ ‬پیاوسالارییە و ئافرەت هەمیشە بۆتە قوربانی‮. ‬لە دەسپێكی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلولی‮ ‬مەزن ساڵی1962بارزانی‮ ‬نەمر چەند فەرمانێكی‮ ‬دەركرد لە پێناو ئافرەتان كەئەمانەن‮: ‬‭?‬_قەدەغەكردنی‮ ‬مارەكردنی‮ ‬ئافرەت بەزۆر‮.‬ ‮ ‬‭?‬ـ قەدەغەكردنی‮ ‬گەورەبە بچوك‮.‬ ‮ ‬‭?‬ـ قەدەغەكردنی‮ ‬مارەكردنی‮ ‬كچی‮ ‬مناڵ‮. ‬ 4ـقەدەغەكردنی‮ ‬شیربایی‮. ‬ 5ـ قەدەغەكردنی‮ ‬ڕێگری‮ ‬كردن لەئافرەت بۆ بواری‮ ‬خوێندن وكاركردن‮.‬ كە ئەمانەی‮ ‬لە بەرژەوەندی‮ ‬ئافرەتی‮ ‬ئەوكاتە دەركرد‮. ‬ئافرەت گەلێك هەن كە توانیویانە ببنە سیاسیەكی‮ ‬كاریزما لە كایەی‮ ‬سیاسەتدا وەكو ئەنجێلا مێركڵ كە باوەشی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬بۆ ملیۆنەها پەنابەر كردۆتەوە‮. ‬مێركڵ وەكو‮ ‬یەكێك لە كاریگەرترین سیاسییەكانی‮ ‬سەردەم لە قەڵەم دەدرێت،‮ ‬چونكە توانی‮ ‬ئەڵمانیایەكی‮ ‬ڕووخاوی‮ ‬لە دوای‮ ‬جەنگی‮ ‬سارد بكات بە‮ ‬یەكێك لە سەركەووتووترین وڵاتی‮ ‬سەدەی‮ ‬21‮ ‬چ لە بواری‮ ‬ئابووری‮ ‬یاخو سیاسەت بێت‮. ‬ئەگەر سەیرێكی‮ ‬مێژووی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬بكەین،‮ ‬دەبینین ئافرەتان رۆڵێكی‮ ‬بەرچاویان گێڕاوە لە سەرخستنی‮ ‬هەموو شۆڕشە جیاوازەكاندا‮. ‬هەرچی‮ ‬دەربارەی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬ئافرەت چینێكی‮ ‬قوربانییە وەكو توێژی‮ ‬گەنج كە كەمترین ئامادەبوونیان هەیە لە سێكتەری‮ ‬بڕیاردان لە كایە سیاسی‮ ‬و ئابوورییەكاندا‮. ‬بەهۆی‮ ‬كەمی‮ ‬ئافرەت لە سلكی‮ ‬بریاردان دا دەبێت هەمیشە گوێڕایەڵی‮ ‬ئەو‮ ‬یاسایانە بن كە لە لایان پیاوانەوە دەنووسرێت‮. ‬هەڵبەتە هۆكاری‮ ‬كەمی‮ ‬ژمارەی‮ ‬ئافرەتان لە كایەی‮ ‬سیاسەتدا بە تەنها لەئەستۆی‮ ‬پیاوان نییە،‮ ‬هەندێكجار ئافرەتانیش خۆیان بوونەتە بەشێك لە بەردەوامبوونی‮ ‬ئەم بارودۆخە،‮ ‬چونكە دڵنیام چۆن لە‮ ‬ڕابردوودا ئافرەتی‮ ‬سەركەوتووی‮ ‬وەكو حەپسە خانی‮ ‬نەقیب وخانزاد و چەندین ئافرەت كەخاوەنی‮ ‬داستانە مێژوییەكانی‮ ‬كوردستانن و هەمیشە جێگای‮ ‬شانازی‮ ‬هەرئافرەتێكی‮ ‬كوردە هەبووە ئێستاش ئەو توانایە لە ئافرەنتی‮ ‬كورد هەیە،‮ ‬چونكە ئەوان بون ئاگری‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئازادی‮ ‬خواز و سەربەخۆیی‮ ‬ئافرەتیان هەڵكرد دڵنیام ئێستاش سەدان ئافرەتی‮ ‬سەركەوتوو بوونیان و هەیە لە داهاتوو كوردستان دەبنە خاوەنی‮ ‬چەندین كەسایەتی‮ ‬ئافرەتی‮ ‬بەتوانا‮. ‬بۆ هەڵسەنگاندنی‮ ‬پێگەی‮ ‬ئافرەت لە واقیعی‮ ‬سیاسیدا تەنیا پشت نەبەسترێت بەو بنەمایەی‮ ‬كە پێوەر لە سەر ژمارەی‮ ‬ئەو ئافرەتانە دەكات كە كاری‮ ‬حزبایەتی‮ ‬و سیاسەت دەكەن وەكو كادر و سەركردە،‮ ‬یان ئەوانەی‮ ‬كە كاری‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬و حكوومی‮ ‬دەكەن،‮ ‬بەڵكو دەكرێت هەڵسەنگاندنی‮ ‬پێگەی‮ ‬ئافرەت،‮ ‬جگە لەوانەی‮ ‬كە باسكران،‮ ‬بە بەشداریشیان لە رێكخراوەكانی‮ ‬داكۆكیكار لە مافی‮ ‬ئافرەتان و رێكخراوە جەماوەری‮ ‬و پیشەییەكان و رێكخراوەكانی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬مەدەنی‮ ‬و مامۆستایانی‮ ‬زانكۆ و تەنانەت هەموو ئەو هەوڵە تاكە كەسییانەش بپێورێت كە لە بواری‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬و میدیا و كایەكانی‮ ‬تری‮ ‬كاری‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬كاردەكەن‮. ‬ئەو حزب و رەوتە سیاسییانەی‮ ‬كە روو لە ئایندەن و مەبەستیان مانەوە و زامنكردنی‮ ‬پێگەی‮ ‬جەماوەرییە،‮ ‬ناكرێت خوێندنەوەی‮ ‬دروستتریان بۆ رۆڵ و كارایی‮ ‬ئافرەت نەبێت لە كۆمەڵگە‮. ‬بارەكە دەخوازێت كە حزبە سیاسییەكان كراوەتر بن لەگەڵیدا و رۆڵی‮ ‬ئافرەت لە ریزەكانیان،‮ ‬هەروها داڕشتنەوەی‮ ‬روانین و ستراتیژ بۆ رۆڵی‮ ‬ژن لە ناو ریزەكانیان و كاركردنی‮ ‬شێلگیرانە بۆ دەربازبوون لە رۆڵپێدان بە ئافرەت تەنیا بۆ رواڵەت و نمایش نەبێت،‮ ‬بەڵكو راهاتن لەگەڵ فەرهەنگێك بێ كە ئافرەتان بتوانن لە شوێنەكانی‮ ‬بڕیار بن لە هەر ئاستێك،‮ ‬ئەویش بە متمانەكردن و هاندانی‮ ‬توانا راستەقینەكان،‮ ‬ئەو توانایانەی‮ ‬بە كار و داهێنانەكانیان دەتوانن نەوەك تەنیا رۆڵ لە سەركەوتنی‮ ‬حزبەكان بگێڕن،‮ ‬بەڵكو ئاراستەی‮ ‬پێشكەوتنی‮ ‬كۆمەڵگە بگۆڕن‮.‬