خەبات-ساسان دەروێش‮:‬
لە دوای‮ ‬بڵاوبوونەوەی‮ ‬وتارێك لە‮ ‬یەكێك لە‮ ‬ڕۆژنامەكانی‮ ‬ئەڵمانیا بەناوی‮ “‬دێرتاگە شپیگلی‮” ‬و بە ناونیشانی‮ “‬خزمەتكردن لە سایەی‮ ‬قەڵای‮ ‬كوردان دا‮” ‬لە لایەن نووسەرێكی‮ ‬ئەڵمانی‮ ‬كە باسێكی‮ ‬زۆری‮ ‬بەدوای‮ ‬خۆیدا هێنا لە نێو كۆمەڵگەی‮ ‬ئەڵمانیا كە زۆر بە جوانی‮ ‬و ئەرێنی‮ ‬باس لە شاری‮ ‬هەولێر پایتەختی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و قەڵا مێژوویی‮ ‬و دێرینەكەی‮ ‬و كۆنسوڵخانەی‮ ‬ئەڵمانیا دەكات لەو شارە‮ ‬ڕەنگینەی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەپشتبەستن لە بەشێكی‮ ‬كتێبی‮ ‬بەنێوبانگی‮ “‬كارل مای‮” ‬كە لەسەدا نەوەدی‮ ‬ئەڵمانی‮ ‬و ئەورووپیەكان لەم دەروازەیەوە كورد دەناسن‮. ‬بۆ ئەم مەبەستەش هەڵۆ بەرزنجەیی‮ ‬نووسەر و كەسایەتی‮ ‬كورد و نەتەوەیی‮ ‬ساڵانێكی‮ ‬زۆرە لە ئەڵمانیا نیشتەجیە و ئەزموونێكی‮ ‬فرە دەوڵەمەندی‮ ‬لە كاری‮ ‬نووسین و مێژوویی‮ ‬كورد هەیە و جێگە دەستی‮ ‬دیارە لە نێو‮ ‬كتێبخانەی‮ ‬كوردی‮ ‬و‮ ‬ڕۆژنامە و گۆڤارەكان لەم بارەیەوە بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات دوا‮:‬
پرسی‮ ‬كورد زۆر چۆتە پێش
سەرەتا هەڵۆ بەرزنجەیی‮ ‬باسی‮ ‬لە گرنگیی‮ ‬ئەم وتارە كرد بۆ ئێستاو پرسی‮ ‬كورد و گوتی‮: ‬سەبارەت بەو وتارەش،‮ ‬هەڵبەت پرسی‮ ‬كورد زۆر زیاتر لەوەو چۆتە پێشێ،‮ ‬چاوەڕوانی‮ ‬وتاری‮ ‬ڕۆژنامەنووسێك بیت بیناسێنی،‮ ‬بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گەرەكە بەباری‮ ‬ئەرێنی‮ ‬و نەرێنیدا ئاگاداری‮ ‬ئەو باسانە بین كە پەیوەستن بە میللەتەكەمانەوە،‮ ‬ئەم وتارەش‮ ‬یەكێكە لەوانە لە پەراوێزی‮ ‬باسی‮ ‬كۆنسڵخانە و كونسوڵی‮ ‬نوێی‮ ‬ئەڵمانی‮ ‬لە هەولێر و قەڵا و پێشكەوتنەكانی‮ ‬دەكات،‮ ‬لەسەر داخوازیی‮ ‬تۆی‮ ‬ڕۆژنامەنووسی‮ ‬بە تواناو بەپەرۆش بۆ دۆزیی‮ ‬كورد و پرسە نەتەوەییەكان پوختەیەكم كردە كوردی‮ ‬و لەم دیمانەیەدا بۆتان دەخەمەڕوو‮. ‬
كەسێتی‮ ‬كارل مای‮ ‬و كتێبەكەی
پاشان هەڵۆ بەرزنجەیی،‮ ‬كارل مای‮ ‬پێ ناساندین كە بەشێكی‮ ‬وتارەكە پشتی‮ ‬بەكتێبەكەی‮ ‬ناوبراو بەستووە و گوتی‮: ‬كارل مای‮ ‬1842‮-‬ 1912 گەورەترین و بەناوبانگترین نووسەری‮ ‬ئەڵمانە و نزیكەی‮ ‬200‮ ‬ملیۆن دانەی‮ ‬بەرهەمەكانی‮ ‬چاپكراون و لەوانە‮ ‬100‮ ‬ملیۆنی‮ ‬لەناو ئەڵمانیاو ئەوی‮ ‬تری‮ ‬بەو زمانانەی‮ ‬كە بەرهەمەكانی‮ ‬بۆ وەرگێڕدراون،‮ ‬بەرهەمەكانیشی‮ ‬لە شێوەی‮ ‬گێڕانەوەی‮ ‬گەشتنامەدان و پڕن لە خەیاڵ و فەنتازیا بە نێو كوردستان لە ساڵی‮ ‬1881‮ ‬نووسیوە،‮ ‬كەم ئەڵمان هەیە ئەم بەرهەمەی‮ ‬نەخوێندبێتەوە،‮ ‬باشترە بڵێم زۆرینەیەكی‮ ‬هەرە زۆری‮ ‬ئەڵمان لە‮ ‬ڕێی‮ ‬ئەم كتێبەوە كوردیان ناسیوە،‮ ‬دیارە لە ئێستادا بەرهەمی‮ ‬تری‮ ‬لەسەر كورد بەزمانی‮ ‬ئەڵمانی‮ ‬هەیە،‮ ‬لێ كارەكەی‮ ‬كارل مای‮ ‬بەدیارترینیان دادەنرێت،‮ ‬پێموایە لەم چەند ساڵەی‮ ‬دواییدا كرابێتە كوردیش،‮ ‬نووسەر خۆی‮ ‬كوردستانی‮ ‬نەدیوەو لە‮ ‬ڕێی‮ ‬خەڵكەوە بۆیان باس كردووە،‮ ‬ئەو گێڕانەوەیەی‮ ‬كردووە بە كتێب‮. ‬لە كۆتاییشدا هەڵۆ بەرزنجەیی‮ ‬لەبەر گرنگی‮ ‬وتارەكەی‮ ‬ڕۆژنامەكەی‮ ‬ئەڵمانیا،‮ ‬پوختەیەكی‮ ‬وتارەكەی‮ ‬بۆ خستینە‮ ‬ڕوو‮: ‬
خزمەتكردن لە سایەی‮ ‬قەڵای‮ ‬كوردان دا
نووسینی‮: ‬Von Gerd Appenzeller
Barbara Wolf‮ ‬باربارا ڤۆلڤ كاتێ جانتای‮ ‬پێچایەوە بۆ وەرگرتنی‮ ‬بەرپرسیارێتی‮ ‬كونسوڵخانەی‮ ‬ئەڵمانیا لە كوردستان و پایتەختەكەی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر،‮ ‬هاوڕێیەكی‮ ‬كتێبەكەی‮ ‬Karl May‮ ‬كارل مای‮ ‬بەناوی Durch Wilde Kurdistan بەنێو كوردستانی‮ ‬دڕندەدا،‮ ‬پێشكەش كرد‮. ‬كارل مای‮ ‬ئەم كتێبەی‮ ‬لە‮ ‬1892دا نووسیوە بە خەیاڵێكی‮ ‬فەنتازیانەوە،‮ ‬دەنا خۆی‮ ‬كوردستانی‮ ‬نەبینیوە‮. ‬لە بەندی‮ ‬3 دا ناونیشانی‮ “‬لەناو قەڵای‮” ‬لەخۆ گرتووە‮. ‬بەڵێ لە شاری‮ ‬هەولێری‮ ‬پایتەختی‮ ‬كوردستان لە باكووری‮ ‬عێراق،‮ ‬قەڵایەكی‮ ‬دڵڕفێن هەیە‮. ‬كاتێ باربارا ڤۆلڤ لە مانگی‮ ‬تەمووزی‮ ‬2018دا بۆ گرتنە ئەستۆی‮ ‬كارەكەی‮ ‬گەیشتە فڕۆكەخانەی‮ ‬هەولێر،‮ ‬كتێبەكەی‮ ‬كارل مای‮ ‬خوێندبۆوە‮. ‬یەكەم كاری‮ ‬گەشتێك بوو،‮ ‬بۆ قەڵای‮ ‬هەولێر،‮ ‬زۆر بووە جێی‮ ‬سەرنجی‮ ‬و بەدڵی‮ ‬بوو‮. ‬باكووری‮ ‬عێراق بە شاری‮ ‬هەولێریشەوە دەكەونە هیلال الخصیب‮. ‬ئەمە دەڤەرێكە لە باكووری‮ ‬میسرەوە بەسەر نیوەدوورگەی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و باكووری‮ ‬سوریاوە تا كەنداوی‮ ‬فارس درێژ دەبێتەوە‮. ‬بەپێی‮ ‬ڕاووبۆچوونی‮ ‬زانایان ئەم دەڤەرە بە هۆی‮ ‬گۆڕانی‮ ‬كەشوهەواوە لەمەودای‮ ‬هەزاران ساڵ دا،‮ ‬كولتوورێكی‮ ‬بەرزی‮ ‬كۆچەری‮ ‬تێدا سەری‮ ‬هەڵداوە‮. ‬بەدرێژایی‮ ‬دیجلە و فورات پاشماوە و شوێنەوارەكان كە دەگەڕێنەوە بۆ شارستانێتییەكانی‮ ‬مێژووی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬زوو،‮ ‬وەك بابلییەكان،‮ ‬نەینەوا و ئوروك‮. ‬
هەولێر نزیكەی‮ ‬8000‮ ‬هەزار ساڵە ئاوەدانە‮. ‬ئەمە لەبیرەوەی‮ ‬250‮ ‬نەوە دایە‮. ‬هەولێر و قەڵاكەی‮ ‬ئێستاش خەڵكی‮ ‬تێدا دەژین‮. ‬ئایا پیاو هەست بەم بەردەوامییە دەكات،‮ ‬خەڵكانی‮ ‬ئەمڕۆ دەمانبزوێنن؟ ئایا لێرەدا هەمان ئەبەدێتی‮ ‬هەیە،‮ ‬كە مرۆ وەڕس دەكات،‮ ‬كاتێ لە قەڵاكەوە تەماشای‮ ‬شارەكە دەكەیت؟‮. ‬
باربارا لەدایكبووی‮ ‬ساڵی‮ ‬1962ـەو لەساڵانی‮ ‬1992‮ ‬تا‮ ‬1995‮ ‬كاری‮ ‬بۆ سیاسەتی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬ئەورووپا كردووە لە برۆكسل،‮ ‬بەتایبەت بۆ كاروباری‮ ‬بەرفراوانكردنی‮ ‬ئەورووپا لە‮ ‬ڕۆژهەڵاتەوە‮. ‬دواتر لە نوێنەرایەتی‮ ‬ئەڵمانیا لە ڤێلنوس‮. ‬پاشان لە‮ ‬2009‮ ‬تا‮ ‬2015‮ ‬كاروباری‮ ‬باكووری‮ ‬ئەفەریقا‮. ‬1990‮ ‬تا‮ ‬1992‮ ‬لە سەفارەتی‮ ‬ئەڵمانی‮ ‬لە ئەردەن تا داگیركردنی‮ ‬كویت لەلایەن عێراقەوە‮. ‬دواتر دوای‮ ‬20‮ ‬ساڵ گەرایەوە‮. ‬2012‮ ‬تا‮ ‬2015 بەڕێوەبەری‮ ‬نووسینگەی‮ ‬ئەڵمانی‮ ‬لای‮ ‬فەلەستینییەكان لە رامەڵا‮. ‬ئێستاش وەك كونسوڵ لەهەولێر‮. ‬دوای‮ ‬رووخانی‮ ‬سەدام ئەمەریكا و بەریتانیای‮ ‬مەزن و توركیا ناوچەی‮ ‬دژە فرینیان دامەزراند‮. ‬سیاسەتی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬جیابوونەوەی‮ ‬دێفاكتۆیی‮ ‬لەعێراق،‮ ‬وای‮ ‬كرد گەشەیەكی‮ ‬ئابووری‮ ‬بەرچاو دروست بێت،‮ ‬كە پەڕیوە بۆ ئەودیو سنوورەكانی‮ ‬توركیاش و بارزگانی‮ ‬بەروی‮ ‬سووریادا كرایەوە‮. ‬بوونی‮ ‬نەوت و گازی‮ ‬زۆر لەدەڤەرەكە بناخەی‮ ‬ئابووریی‮ ‬مسۆگەركردووە‮. ‬رەنگە پیشەسازی‮ ‬پتروكیمیاوی‮ ‬بێتە هۆی‮ ‬قەڵمبازێك‮. ‬بەهۆی‮ ‬كەمی‮ ‬مەرج و داواكاری‮ ‬دەوڵەتی،‮ ‬نەبوونی‮ ‬گەندەڵییەوە،‮ ‬زۆر لایەنی‮ ‬بەرهەمهێنی‮ ‬بێگانە‮/ ‬سەرمایەگوزاریی‮ ‬راكێشاوە بۆ كاركردن‮. ‬لە فڕۆكەخانەی‮ ‬هەولێر لوفتهانزە و هێلی‮ ‬ئاسمانی‮ ‬ئوسترالیا و توركی‮ ‬تا پێش ماوەیەك گەرمانیاش دەنیشتنەوە‮. ‬گەلێ كوردی‮ ‬لێرەدا لە ئەڵمانیا و سویسرا دەژین،‮ ‬لەوێ خزم و كەسوكاریان هەیە و پەیوەندییان بە وڵاتەوە هەیە‮. ‬ئەم دەڤەرە لەنێوان سێكوچكەی‮ ‬دەوڵەتانی‮ ‬سوریا و توركیا و ئیران دا و حكومەتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬لە بەغدا دایە‮. ‬كاتێ سێپتەمبەری‮ ‬2017‮ ‬سەرباری‮ ‬قەدەغەی‮ ‬دادگای‮ ‬باڵای‮ ‬عێراقی،‮ ‬ڕیفەراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬ئەنجام درا‮. ‬لەوێ زیاتر لە‮ ‬%92‮ ‬دەنگ بۆ سەربەخۆیی‮ ‬درا‮. ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان بەتێكڕای‮ ‬دەنگ دژی‮ ‬ئەم‮ ‬ڕاگەیاندن و هەڵوێستە بوون‮. ‬ئەندامانی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان لەوە دەترسان ناوچەكە بەرەو نائارامی‮ ‬و ناسەقامگیری‮ ‬تەواو بڕوات و داعشی‮ ‬تێدا بەهێز بێت‮. ‬ئایا هێشتا ناوچە هەیە لەنێوان نفوزی‮ ‬هەردوو هێزی‮ ‬عێراقی،‮ ‬كەلێرەدا هەست بە بۆشاییەكی‮ ‬دەسەڵات دەكرێ،‮ ‬ئەمە‮ ‬ڕوون نییە‮. ‬كوردستان هێشتا خاوەنی‮ ‬سەد هەزار هێزی‮ ‬چەكدارە و سوپای‮ ‬عێراق ناتوانێ بێتە ناوچە كوردییەكانەوە‮. ‬لە راستیدا،‮ ‬گەشتوونەتە‮ ‬ڕێكەوتن و سازانێك،‮ ‬كە حكومەتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬لە بەغدا ئاماژە بە‮ ‬ڕێزگرتن لە سەروەری‮ ‬خاكی‮ ‬عێراق بەتەواوی‮ ‬دەكات،‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬هەرێمیش ئەمەی‮ ‬قبوڵە،‮ ‬بەڵام لە پلەیەكی‮ ‬بەرزی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬ئۆتۆنۆمیدا دەژی‮. ‬
بەشێوەیەكی‮ ‬ئوسوولی‮ ‬باربارا سەرەتا دەبێت بچێتە بەغدا و لەلایەن وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬عێراقەوە پێشوازی‮ ‬لێ دەكرێ ئەوجا دێتە هەولێر‮. ‬ژیانی‮ ‬ئاسایش و ماوەی‮ ‬نێوان كاروماڵی‮ ‬زامنە لێرەش هەموو شت وەك بەغدا لەژێر چاودێری‮ ‬دایە و پۆلیسی‮ ‬ئەڵمانی‮ ‬بەرپرسی‮ ‬لایەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬لەئەستۆیە و هاتوچۆ بە ئوتومبێلی‮ ‬تایبەتییە‮. ‬ئەمەریكا و بەریتانیا و فەرەنسا و هەنگاریا و چین لێرە نوێنەرایەتییان هەیە‮. ‬ئەمەریكا و ئەڵمانیا لەم دواییەدا لەبەر هۆكاری‮ ‬ئاسایشی‮ ‬كاروبارەكانیان كەمكردۆتەوە‮. ‬
ساڵی‮ ‬2017‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان نوسینگەی‮ ‬خۆی‮ ‬لێرە كردۆتەوەكە بەهۆی‮ ‬ئاوارە و پەنابەری‮ ‬شەڕی‮ ‬داعشەوە لە‮ ‬800000‮ ‬بۆ دوو ملیون ژمارەی‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬زیادی‮ ‬كردووە‮. ‬بەڵام كوردی‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬ئەم شارە زۆر بە بەخشندەیی‮ ‬و میواننەوازی‮ ‬پێشوازی‮ ‬لەم پەنابەرانە دەكەن،‮ ‬باربارا ڤۆلڤ چاودێری‮ ‬ئەم پرسەی‮ ‬كردووە‮. ‬نزیكەی‮ ‬%60یان لەنێو ماڵ و گەڕەكەكان دا جێگایان بۆ كراوەتەوە‮. ‬گەلێ كریستیان كە هەڵاتوون روویان لێرە كردووە،‮ ‬بەتایبەت لە گەرەكێكی‮ ‬كریستییەكان،‮ ‬تەنانەت كلێسایەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬تازە دروستكراویشیان هەیە‮. ‬لێبووردەیی‮ ‬بۆ ئایین و كەمینە ئیتنیكییەكان،‮ ‬خەسڵەتێكی‮ ‬دیاری‮ ‬هەولێرییەكانە،‮ ‬تەنانەت نوێنەری‮ ‬جڤاتی‮ ‬جولەكەكانیش ئەمە دەسەلمێنێ‮. ‬بەشێوەیەكی‮ ‬ترادیسیۆنی‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬كوردنیشی‮ ‬ئەم شارە پێكەوە گەشە دەكەن،‮ ‬بێ ئەوەی‮ ‬بەرەو دابڕان و وەتاقخستنەوە بڕۆن‮. “‬ژنانی‮ ‬كورد هۆشیار و بێ پەچەن‮”. ‬ئەمە قسەی‮ ‬باربارا ڤۆلڤە‮. ‬ئەوەی‮ ‬ژنان وەك پیاوان حەزی‮ ‬لێدەكەن،‮ ‬پۆشینی‮ ‬پۆشاكی‮ ‬میللییە،‮ ‬ئەم كراوەییە‮ ‬ڕۆژانە تۆریستەكانیش دەیبینن‮. ‬تۆریستە ناوخۆییەكانی‮ ‬عێراقی‮ ‬لە هەولێر و هەروەها دیبلۆماتە ئەڵمانییەكەش ئەمە پشت‮ ‬ڕاست دەكاتەوە‮. ‬
هەولێر شارێكی‮ ‬سەوزە،‮ ‬بارانی‮ ‬زۆر لە زستان دا چاڵە ئاوەكان پڕ‮ ‬دەكاتەوە بۆ ناوچە وشكەكانی‮ ‬عێراق ئێرە بایەخ و سەرنجێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬هەیە‮ . ‬