د‮. ‬سامان سۆرانی
پاشاگەردانی‮ ‬هێز لە‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست شێوازی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئاسایشی‮ ‬جیاجیای‮ ‬لە خۆ گرتووە،‮ ‬دیارترین ئاكامی‮ ‬ئەم پاشاگەردانیە بریتییە لە پێكهاتە چەكدارەكانی‮ ‬هاوتەریب و گەورەبوونی‮ ‬ڕۆڵیان و سەرهەڵدانی‮ ‬دیاردەی‮ ‬مامەڵەكردن لەگەڵیاندا لەسەر ئاستی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬ڕێكخراوە ناحكومی‮ ‬و دەربازگە دیبلۆماسییەكان‮. ‬
لەگەڵ ئەوەشدا پاشاگەردانیی‮ ‬هێز پشكدار بووە لە گۆڕینی‮ ‬واقیعی‮ ‬سیاسی‮ ‬و گەشەكردنی‮ ‬تاوانی‮ ‬ڕێكخراو و ئابووری‮ ‬ڕەش و بازرگانی‮ ‬كردن بە ماددە هۆشبەرەكان و بە جیهانیكردنی‮ ‬تیرۆر و بە دامەزراویی‮ ‬كردنی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬و پووكانەوەی‮ ‬ماف و ئازادییە مرۆییەكان و گەشەسەندنی‮ ‬بازرگانی‮ ‬بە هەموو جۆرە چەكێ و هەراسان كردنی‮ ‬كۆمەڵگاكان و كۆچ پێكردنیان‮. ‬
ئەوەی‮ ‬جێی‮ ‬سەرەنجە ئەم دیاردانە بوون بە نیشانەیەكی‮ ‬هاوچەرخ و دەوڵەتە زلهێز و بكەرەكان و‮ ‬ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان خۆیان دەگونجێنن و پێكەوە لەگەڵ ئەم دیاردەیە دەژین،‮ ‬بێ‮ ‬ڕەچاوكردنی‮ ‬درووستبوونی‮ ‬هەڕەشە لەسەر ستراتیژ و لێكەوتنەوەی‮ ‬مەترسییەكان‮.‬
ئێمە پێمان وایە ئەم دیاردەیە لە فراوانبوونە و پەرەدەسەنێت و دەتوانێ سنووری‮ ‬ڕاگرتنی‮ ‬بقرتێنێت‮. ‬
كەواتە ئێمە خۆمان لە بەردەم دیاردەگەلێ دەبینینەوە،‮ ‬كە خوێناوی‮ ‬و هاوئاهەنگن و لەخزمەتی‮ ‬یەكتردان‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬واقیعی‮ ‬پاشاگەردانی‮ ‬چەكداری‮ ‬ڕەگ دابكووتێت‮.‬
كێ پێی‮ ‬دەكرێت چارەسەرێك بۆ هۆكاری‮ ‬نغرۆبوونی‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست لە ناو ئەم دیاردانە بدۆزێتەوە،‮ ‬بێ ئەوەی‮ ‬هاوەڵی‮ ‬ئەم واقیعە بكات،‮ ‬كە لێوانلێوە لە ئاسەواری‮ ‬نەرێنی‮ ‬و بەردەوام پڵێسەی‮ ‬ئاگرەكەی‮ ‬لە دەوڵەتێكەوە بۆ دەوڵەتێكی‮ ‬تر دەگوازرێتەوە‮. ‬هێز لە هەموو سەردەمێكدا بوونی‮ ‬هەبووە و لە ناو سیاسەتی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬یەكێ لە فاكتەرەكانی‮ ‬وەرچەرخانە گرینگەكان بووە‮. ‬بەڵام شێوازی‮ ‬ئەم هێزە بە پێی‮ ‬سروشتی‮ ‬ململانێەكان و بە پێی‮ ‬خاوەندارێتی‮ ‬هێز و فرەیی‮ ‬و ئاڵۆزیی‮ ‬قەیرانەكان لە نەوەیەكەوە بۆ نەوەیەكی‮ ‬تر و لە سەردەمێكەوە بۆ سەردەمێكی‮ ‬تر دەگۆڕدرێت‮. ‬
هێز وەكو دەركەوتووە فاكتەری‮ ‬سەرەكی‮ ‬بەردەوامبوون و باڵادەستی‮ ‬و كاریگەرییە‮. ‬
پێشینان دەڵێن‮: “‬هەر كەسێ توانای‮ ‬نەبێت بەرگری‮ ‬لە خۆی‮ ‬بكات،‮ ‬بە دڵنیاییەوە كەس بەرگری‮ ‬لێ ناكات‮.”‬
ئەمڕۆ لە‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست ململانێی‮ ‬جەمسەرە نێودەوڵەتیەكان لە بوارە گرنگە نێودەوڵەتییەكان بە ئاشكرا دەبینرێت‮. ‬
پێكدادانی‮ ‬هێزە چەكدارە نادەوڵەتییەكان،‮ ‬كە سنووری‮ ‬وڵاتان دەبڕن،‮ ‬بە نوێنەرایەتی‮ ‬هێزە نێودەوڵەتیەكان زۆر بە‮ ‬ڕوونی‮ ‬لە سوریا و عێراق و‮ ‬یەمەن و هەندێ وڵاتی‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬عەرەبی‮ ‬گەواهی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕاستییە دەدەن‮. ‬لەم جەنگە هاوچەرخەدا ئامرازە جەنگییەكان بە تێچوویەكی‮ ‬كەم بەكار دەهێنرێن‮. ‬
هێز بە پێی‮ ‬كۆمەڵناسی‮ ‬بریتییە لە توانای‮ ‬گۆڕینی‮ ‬بابەتێكی‮ ‬دیاریكراو‮. ‬هێز بریتییە لە كاریگەریی‮ ‬تاك‮ ‬یان كۆمەڵێ بە شێوەیەك لە شێوەكان لەسەر‮ ‬ڕەفتاری‮ ‬كەسانی‮ ‬تر‮. ‬
جوگرافیای‮ ‬سیاسی‮ ‬و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان بە گرنگییەوە دەڕوانێتە هێز‮. ‬میكیاڤیلی‮ ‬هێز بە ئامراز و دوا ئامانج دەبینێ،‮ ‬كە لە بواری‮ ‬پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان دەوڵەت كار بۆ بەدەستهێنانی‮ ‬دەكات‮. ‬
هێز كڕۆكی‮ ‬ململانێیە لە بەڕێوەبردنی‮ ‬كاریگەری‮ ‬و هەردەم بە دوای‮ ‬ئەوە دەگەڕێ،‮ ‬نەیاران لە هێز دابڕێنێت و لاوازیان بكات،‮ ‬بە مەبەستی‮ ‬گەیشتن بە سەروەریی‮ ‬هێزی‮ ‬ئەو لایەنەی‮ ‬كە مەبەستی‮ ‬بەدەستهێنانی‮ ‬هێزە‮. ‬
لە‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست تیرۆر بە هەموو شێوەكانی‮ ‬وەكو ئامرازێكی‮ ‬گرنگ بە هۆكاری‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬جیهانی‮ ‬و هەرێمی‮ ‬و ناوخۆیی‮ ‬بەكار هێنرا،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬پاش درووستبوونی‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬داعش و هێرش كردنی‮ ‬بۆ ناو قووڵایی‮ ‬عێراق و سوریا‮. ‬
بە لەبەر چاوگرتنی‮ ‬گرنگی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬ناوچەكانی‮ ‬باكور‮ (‬موسڵ‮) ‬و‮ ‬ڕۆژئاوای‮ ‬عێراق‮ (‬ئەنبار‮)‬،‮ ‬ئەم وێنەیە‮ ‬ڕوونتر دەبێتەوە‮. ‬
بازاڕی‮ ‬تیرۆری‮ ‬جیهانی‮ ‬و خۆجێی‮ ‬تیرۆریستانی‮ ‬جیهان و بێ كار و خاوەن پێشینەی‮ ‬تاوان بە هاوكاری‮ ‬مافیاكانی‮ ‬تاوانی‮ ‬ڕێكخراو بۆ خۆی‮ ‬ڕاكێشا‮. ‬
دیاردەی‮ ‬تیرۆر بە شێوەیەكی‮ ‬ئاشكرا هەموو دەوڵەتەكانی‮ ‬جیهانی‮ ‬گرتۆتەوە،‮ ‬تەنها هەندێ دەوڵەت نەبێت‮. ‬
ڕێژەی‮ ‬تیرۆر بە پێی‮ ‬لێكتێگەیشتنەكان و سروشتی‮ ‬ناكۆكی‮ ‬نێوان دەوڵەتەكان بەرزی‮ ‬و نزمی‮ ‬بە خۆیەوە دەبینێت‮. ‬ئەمڕۆ بەشەكانی‮ ‬شانۆی‮ ‬داعش لە سوریا بە وەرچەرخانی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دیموگرافی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬جیاواز كۆتایی‮ ‬دێ،‮ ‬كە دەكرێ كاریگەری‮ ‬نەرێنی‮ ‬بۆ ناوچەی‮ ‬ئێمەش هەبێت و بە سوودی‮ ‬ستراتیژیی‮ ‬دەوڵەتە هەرێمییەكان بگەڕێتەوە‮.‬
بۆیە پێویستە لە سەر ئاستی‮ ‬ناوخۆ كاری‮ ‬زیاتر بكرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬تیرۆر و‮ ‬ڕێگری‮ ‬كردن لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی‮ ‬دیاردەكانی‮ ‬تیرۆر بە گشتی‮ ‬و تیرۆری‮ ‬ڕێكخراو بە تایبەتی‮.‬