یەكیتی تۆپی پێی بەڕازیلی رایگەیاند كە تیتی راهێنەری هەڵبژاردەی بڕازیل، ویلیانی یاریزانی یانەی چێڵسی ئینگیزی دەستنیشانكردووە بۆ شوێنگرتنەوەی نایمار بۆ بەشداریكردن لە كوپا ئەمریكا، دوای ئەوەی نایمار لە یارییە دۆستانەكەیان بەرامبەر قەتەر تووشی پێكان بوو كە پاژنۆی ئازاری زۆری پێگەیشتت و بەمەش تیمی پزیشكی بەرازیلی رایانگەیاند كە ئەو یاریزانە ناتوانێت بۆ كوپا ئەمریكا بگەڕێتەوە، دوێنێش ویلیان پەیوەندی بەمەشقەكانی هەڵبژاردەی بەرازیل كرد لەدوا یاریی دۆستانەیان بەرامبەر ئیسپانیا.









