خهبات: بەرهەم شێخ عزەدین
هونەرمەند دیاری قەرەداغی سەبارەت بەنوێترین بەرهەمی خۆی تایبەت بە خەبات گوتی: گەر تۆ نەبی نوێترین بەرهەممە، بەڕێز لوقمان محەمەد رەشید تێكستەكەی نوسیووە و میلۆدی ئەم بەرهەمە خۆم دامناوە، میوزیك لەلایەن بڵند قەرەداغی و توانا فەرەجەوە كاری بۆ كراوە، رۆزبێ میربێگی دەرهێنانی كلیپەكەی كردووە.جگە لە ڤیدیۆ كلیپ و كۆنسێرت و گۆرانی تۆماركراو، لەماوەی ڕابردوودا هەشت ئەلبومی گۆرانی بڵاوكردووەتەوە بەناوەكانی سەراب، عەشق لێرە، سەدەیەك بێ ئارامی، بێدەنگی دەشكێنم، بۆنی خاك، نیشتمانێك لە گوڵ، سەردەمێكی تر ساڵی، ڕێی باران.









