خەبات: موسلیم دۆڵەمەڕی
كوردستان خاوەنی سەدان شوێنەواری مێژوویی كۆنە كە ئەوەش نیشانەی ئەوەیە كە ژیان لە نیشتمانەكان بۆ هەزاران ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، و هەروەها بەدەیان ئایین و نەتەوەی جیا جیاش لەسەر ئەم خاكە ژیاون، بەڵام ئەمەی جێگای داخە تاكو ئێستا زۆربەی ئەم شوێنەوارە دێرینانە خزمەتیان نەكراوەو هەروەها وەكو شوێنێكی گەشتیاری نەهاتوونە ناساندن، نمونەش سنووری قەزای ئامێدیە كە نزیكەی پەنجا ئەشكەوتی دەستكردی لێیەو تاكو ئێستا بە پێی وتەی دانیشتوانی ئەم ناوچەیە هیچیان بۆ نەكردووەو خزمەتیان نەكردووە بۆ ئەم مەبەستەش نەوزاد هلوڕێ وەكو رۆژنامەنووسێكی ئەم دەڤەرە سەبارەت بەم شوێنەوارانە بۆ خەبات گووتی: لەسنووری قەزای ئامێدی نزیكەی پەنجا ئەشكەوتی دەستكرد هەنە كە ئەم ئەشكەوتانە وەكو ژوورێكی بچوك بەسەدت لە بەردەكان یان بڵێم شاخەكان داتاشراون كە لە ژوورەوە چوار تەختی نووستن و شوێنی هەڵگرتنی كەل وپەلی لێدروستكراوە بە شێوەیەكی ئەندازەیی زۆر جوان، كە بەرزایی هەر ژوورێك زیاتر لە دوو مەتر دەبێت و بە پێی سەرچاوەكانی مێژووی تەمەنیان زیاتر لە دوو هەزار ساڵ دەبێت، كە ئەوكات مرۆڤەكانیان ژیانیان تێدا بە سەر بردووە، كە ئێستاش دەكەوێتە نزیك گوندی گەلەكان لە سنووری دێرەلوك و بە گوندی نعوسك یان ئەشكەوتە دەستكردەكان بەناوبانگە، وە هەروەها لە ڕووی شوێنەواری و شوێنی گەشتیاریش ئەم شوێنە گرنگیەكی زۆری هەیە چونكە دەكەوێتە گەلی شێرانە ئەم گەلیەش شوێنێكی گەشتیاری زۆر خۆش و بەناوبانگە كە رۆژانە بە سەدان گەشتیار رووی تێدەكەن هەر بۆیە لە سەر رێگای خۆیانەوە گەشتیارەكان سەردانی ئەم ئەشكەوتە دەستكردانەش دەكەن و وێنەی لەگەڵ دەگرن. بەڵام بەداخەوە تاكو ئێستا گرنگی بەم ئەشكەوتە دەستكردانە نەدراوە لە هەموو روویەكەوە چ لە ڕووی رێگاوبان بێت بۆ گەیشتنی گەشتیاران یان لە ڕووی خزمەتگوزاری گەشتیاری تر بێت، بۆیە داواكارین لەلایەنی پەیوەندار كە ئاوڕێك لەم شوێنە مێژوویانە بدەنەوە بۆ ئەوەی ئەوناوچانە ببنە شوێنی مێژوویی و گەشتیاری لە وڵاتەكەماندا.
سهرهتا ههمهڕهنگ لە سنووری قەزای ئامێدی پەنجا ئەشكەوتی مێژوویی دەستكرد هەیە تاكو ئێستا وەك...









