خهبات: ئاشتی گەرمیانی – كەركووك
بەسەر كردنەوەی مێژوو و كەلتوورێك كەتەمەنی پێنچ هەزار ساڵ بێت بگرە زیاتریش ، ئاڵتوون و سەروەری یەكی مەزنە بۆ ئەو گەل و نەتەوەیە ، خۆ بەخاوەن زانین و شانازی كردن بە دەست كەوت و مۆركی ئەو نەتەوەیەوە هێمای ئەو ئینتیمایەیە كە من و تۆ لەژێریدا كۆبونەینەتەوە، شاری كەركووك لەمنارەو قەڵاكەیدا ئەو مێژووە مرۆڤایەتی و كەلتوورەی تیادا بەدی دەكەیت كە تەمەنێكی دەستپێكی مرۆڤی بۆ نوسراوەتەوە بە هەموو زمان و كەمایەتییە نەتەوایەتییەكانەوە كە لە دێر مێژەوە مرۆڤ بەردی بناغەی ئەم قەڵایەی دروست كردوە و بووە بە ئاوەدانیەك لەناو جەرگەی شاری كەركووكدا.
دێر زەمانێك گەرم و گوڕی هاتوو چۆ و بازرگانی و كارە دەست كردەكان و ئاڵو گۆڕی وسەردانی ئایینی لەم سەر قەڵایەدا و جووت قاوە كە كەوتۆتە ڕۆژهەڵاتی قەڵای كەركووكەوە، تەنها بوونی جۆری دروست كردنی وەستایەتی كارەكانی بیناسازی هونەرێكی دێرین و ئەرابیسكی بووە بەو تاق و پەنجەرەو دەرگاو منارە جۆراو جۆرانەی كە لە دەروازە و لەبەردەم ماڵەكاندا و لەناو حەسارەكانیدا بەدەر دەكەوێت، هونەری وەستای ئەو سەردەمەش وای كردووە كەبە قایە واتە جۆرێك لەبەری گەچی نەخش و نیگاری جۆراو جۆر هەڵكۆڵێنراوە بۆ دروست كردنی وە ڕازاندنەوەی خانووەكان كەبریتی بوون لە سەكۆ و میوانخانە كە پێیان دەووت خان ، و بوونی ماڵی دەوڵەمەندەكان و بازرگانەكان وە حوكمڕانەكان بەو كەلتوورە ڕازێنراوەتەوە كە ئەمڕۆ جێگای بایەخ و تێڕوانینە.
قەڵای كەركووك . مێژوو و بەسەرهاتەكانی پڕن لەئەفسانەو چیرۆك و گێڕاوەی سەردەمی جیاجیا ، و ناوو نازناوی جیاجیا، لەسەردەمێك دەسەلات و حوكم ڕانی تیادا كراوە لەهەمان كاتدا ژیانی بازرگانی و ئاڵو گۆڕی جۆراو جۆری تیادا كراوە بە كارە دەست كردەكان و وەستا ناسراوەكانی، ئەگەری ئەوەش كە ڕێگایەك بووە لەنێوان ووڵاتان و شارەكانی ئەو ناوچەیە.
بەهۆی گرنگی نەدان بەم كەلتوورە و بە هونەرەكەی وە بە پاشماوە مێژووینەكەی وجۆری داڕشتنەكانی ئەو قە پڕ لە ئەزموونە بووە بە كەلاوەیەكی پاشماوەی حوكمڕانە دەسەڵات دارەكان كە بە ئێستاشەوە لەسەردەمی حوكمڕانی ڕژێمی پێشوودا بەكاول كردنی بەشێكی زۆری ماڵەكانی ئەم قەڵایە لەسەر تەختی پشتی ، ئاسەواری مێژووی ڕوخێنراوی تیادا بەدی دەكەیت.
وڵاتە گەورەكانی جیهان لەوانە فەرەنسا وە بەریتانیا لەهەموو سەردەمەكاندا پەیكەرو پاشماوەی كەلتووری مێژووینەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان بە كەشتی گەیاندۆتە ناو مۆزەخانەو جێگا كەلتووری یەكانیان بۆ بەهێز كردنی باری كەلتووری و گەشتیاری ووڵاتەكانی خۆیان ، ئێمەش لەم سەدەمەدا نەمان توانیوە ئەو بەردانەی كە نەخشێنراوە ڕایان بگرین و نەیەڵین بكەونە خوارەوەو تەنها ئاسەوارەكەی بپارێزین، لەكاتێكیشدا زۆر بە بچووكی دەزانین لە مێژووی ژیانی خۆماندا، ئەگەر گوزەر بكەیت بەناو قەڵاو لادیوارەكانی كەركووكدا ئەو وێران كاری و پاشماوە مێژوویە بەڕواخاووی و تەفرو تونا بردنەت بەرچاودەكەوێت كە سەدان پرسیارو سرنەوەی ناوی مرۆڤایەیت لە بەرجەستە دەبێت.









