خەبات‮: ‬سەفەر‮ ‬یوسف میرخان ژاژوكی
بەر لە34 ساڵ رژێمی‮ ‬بەعسی‮ ‬نەیتوانی‮ ‬شكست بە پێشمەرگەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬بێنێت پەلاماری‮ ‬دڕندانی‮ ‬ئۆردوگای‮ ‬زێۆەی‮ ‬دا كە پەنابەرانی‮ ‬كوردی‮ ‬كوردستانی‮ ‬عێراق دوای‮ ‬نسكۆی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول لێی‮ ‬نیشتەجێ بوون‮. ‬لە رۆژێكی‮ ‬وەك ئەمڕۆ‮ ‬9/6/1985 ‮‬ چەندین فڕۆكەی‮ ‬رژێمی‮ ‬دیكتاتۆری‮ ‬بەعس ئۆردوگای‮ ‬زێوەیان بۆمباران كرد كە پەنابەرانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬باشوری‮ ‬تێدا نێشتەجێ بوون،‮ ‬لەو پەلامارەداو لە ماوەی‮ ‬چەند دەقیقەیەك كارەساتێكی‮ ‬خوێناوی‮ ‬دروست بوو و نزیكەی‮ ‬150 كەس شەهید و‮ ‬400 كەس برینداربوون كە زۆربەیان ئافرەت و منداڵ و پەككەوتوو بوون‮. ‬ئۆردوگای‮ ‬زێوە لە ساڵی‮ ‬1981 تا كۆتایی‮ ‬شەڕی‮ ‬عێراق و ئێران چەندین جار كەوتە بەر هێرشی‮ ‬فڕۆكەكانی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعسی‮ ‬ئێراق و بە شێوەیەكی‮ ‬دڕندانە پیر و منداڵ و ئافرەت كەوتنە بەر ئەو هێرشانە،‮ ‬بەڵام لەم رۆژەدا پەلامارەكە جیاواز بوو لەوانی‮ ‬تر و لە هەموویان دڕندەتر و جەرگبڕتر بوو،‮ ‬بۆ ئەم‮ ‬یادەش چەند شایەدحاڵێك لەبارەی‮ ‬كارەساتەكە بۆ رۆژنامەی‮ ‬خەبات باسی‮ ‬ئەو رۆژە تاڵەیان كرد‮.

سەرەتا خاتوو‮ ‬قومری‮ ‬شیمەد دێزوێی‮ ‬كە كەسوكاری‮ ‬شەهید بوون لەو كارەساتە،‮ ‬بەم شێوەیە باسی‮ ‬كارەساتی‮ ‬زێوەی‮ ‬كرد‮:‬
دوای‮ ‬ئاوارە بوونمان بۆ ئێران كە هەموو پەنابەرانی‮ ‬كورد دابەش كراین،‮ ‬لە ساڵی‮ ‬1979 ئێمە گواستراینەوە بۆ ئۆردوگای‮ ‬زێوە،‮ ‬هاوسەرەكەم بەشداری‮ ‬لە شۆڕشی‮ ‬گوڵان كرد وكۆچی‮ ‬دوایی‮ ‬كرد،‮ ‬ئیدی‮ ‬دەبوو ئێمەی‮ ‬ئافرەتان هەوڵ بدەین بۆ بژێوی‮ ‬ژیانی‮ ‬منداڵەكان،‮ ‬لە ئاوارەیی‮ ‬رەزالەتی‮ ‬سەختمان بینی‮ ‬و ئەوە بوو لە‮ ‬9/6/1985 رۆژی‮ ‬19ی‮ ‬مانگی‮ ‬رەمەزان بوو،‮ ‬ئەو رۆژە بوو كە قوتابییەكان بۆ ئەنجامی‮ ‬تاقیكردنەوەكانی‮ ‬كۆتایی‮ ‬ساڵیان دەچوونە قوتابخانەكان،‮ ‬من چووبوومە سەر ئاوی‮ ‬كانی‮ ‬لە ناو هۆڵەكانی‮ ‬ئۆردوگای‮ ‬زێوە بووین هاتمە دەرەوە كە بە چاوی‮ ‬خۆم بینیم كە‮ ‬8‮‬ فڕۆكەی‮ ‬جەنگی‮ ‬رژێمی‮ ‬سەدامی‮ ‬دیكتاتۆر ئۆردوگای‮ ‬زێوەیان بۆردومان كرد بۆ ماوەی‮ ‬چەند دەقیقەیەك‮. ‬كە بێ ویژدانانە لە رۆژێكی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬مانگی‮ ‬رەمەزان كەوتنە بۆردومانكردنی‮ ‬خەڵكی‮ ‬بێتاوان كە زۆربەیان ئافرەت و منداڵ و پەككەوتوو بوون و بە شێوەیەكی‮ ‬دڕندانە ئێمەیان بۆردومان كرد،‮ ‬دوای‮ ‬بۆردومانەكە بە دوایی‮ ‬كەسوكارم دەگەڕام و دەسوڕام كە قودرەتی‮ ‬خوشكم بینی‮ ‬بە سكپری‮ ‬شەهیدبووە،‮ ‬كە شەهیدبووە و كچی‮ ‬4 ساڵی‮ ‬و كوڕی‮ ‬بچوكی‮ ‬شەهید بوون و دواتر برای‮ ‬مەزنم لەزگین لەگەڵ كچێكی‮ ‬یەك ساڵی‮ ‬شەهید بووە و لەگەڵ برای‮ ‬پێشمەرگەم جابر كەتوانای‮ ‬قسە كردنی‮ ‬نەبوو كە گەیاندە نەخۆشخانەی‮ ‬وەرمێ بەڵام ئەویش شەهید بوو لە گەڵ خێزانی‮ ‬مریەم و كچەكی‮ ‬ناو لانكی‮ ‬بە بەختی‮ ‬برینداربوو و تەنها كوڕی‮ ‬ئەو كارەساتە‮ ‬ستار‮ ‬تەمەنی‮ ‬منداڵ بۆ ئێمە مابووە هەتا چەندین خزم و كەسوكاری‮ ‬تریش شەهید بوون‮.‬

دواتر چاومان بە كوڕی‮ ‬دایكە ئامینە كەوت كە ئەویش بەرێزحەمید ستونی‮ ‬ئەندام بەشی‮ ‬رێكخستنی‮ ‬یەكەی‮ ‬46 ی‮ ‬سەفین‮ ‬،‮ ‬كە بەرێزیان لە شۆڕشی‮ ‬گوڵان لە ناو رێكخراوی‮ ‬قوتابیان و لاوان دا بووە كە ئەوكات تەمەنی‮ ‬13 ساڵی‮ ‬بووە‮ ‬،‮ ‬كە ئەم رۆژە دڵتەزینە كە دەچووە قوتابخانە بۆ وەرگرتنی‮ ‬ئەنجامی‮ ‬تاقیكردنەوەكانی‮ ‬ساڵی‮ ‬خوێندن،‮ ‬بەم شێوەیە ئەو رووداو و كارەساتە‮ ‬ڕەش بۆ ئێمە خستە‮ ‬ڕوو‮: ‬مرۆڤ هەرگیز ناتوانێ رۆژە رەش و ناخۆشەكان لە‮ ‬یاد بكات‮ ‬،‮ ‬ئێستاش و هەموو كات لە زاكیرەم دەمێنێتەوە‮ ‬،لە‮ ‬9ی‮ ‬حوزیرەنی‮ ‬1985 بەرامبەر‮ ‬19ی‮ ‬رەمەزان،‮ ‬من لە گەڵ هاورێیانم چوومە قوتابخانە كە‮ ‬3ی‮ ‬ناوەندی‮ ‬بووم،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬بروانامەی‮ ‬خوێندنم وەربگرم كە لە رێگای‮ ‬قوتابخانە هاتینەوە بە چاوی‮ ‬خۆم بینیم كە لە ناكاودا چەندین فڕۆكەی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعسی،‮ ‬بێ ویژدان سەر ئۆردوگای‮ ‬زێوە،‮ ‬دوایی‮ ‬گەمارۆی‮ ‬ئاسمانی‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬زێوەیاندا،‮ ‬كەس ئاگای‮ ‬لە كەس نەبووە،‮ ‬هەتا فڕۆكەكانی‮ ‬بەعسی‮ ‬فاشیزم خوشەكێكیان لە ناو خانووی‮ ‬ئێمە دا بوو و نادیای‮ ‬خوشكم‮ ‬22 ساڵی‮ ‬و شەهیدی‮ ‬برام كە بەناوی‮ ‬شەهیدمان كردبوو كە تەمەنی‮ ‬18 ساڵان بوو و برا و ئاموزایەكم شەهید كران‮.‬

بەر لە كۆچی‮ ‬دوایی‮ ‬دایكە‮ ‬ئامینە بەردەری‮ ‬كە هاوسەری‮ ‬شەهیدی‮ ‬فەرماندە‮ ‬ڕەشید بێشونی‮ ‬كە كەسوكاری‮ ‬شەهید ببوون‮ ‬بۆ رۆژنامەی‮ ‬خەبات بەمشێوەیە باسی‮ ‬ئەو كارەساتە كرد‮: ‬ئەو كانیەی‮ ‬كە ئێمە بۆی‮ ‬دەچووین پڕ‮ ‬لە ئافرەت ببوو هەموویان شەهید ببوون‮. ‬دوای‮ ‬بۆردومانەكە كوڕەكانم بە دوای‮ ‬دایكی‮ ‬و خوشك و براكانیان دەگەڕان،‮ ‬پاشان هەواڵ هات منیش چوومە سەر رێگا كە نازانم بە چ شێوازیك بۆتان بگێڕمەوە،‮ ‬پڕ‮ ‬ببوو لە خوێن ئەو ئۆردوگایەی‮ ‬جاران نەماوبوو،‮ ‬من باوەڕم نەدەكرد كە چ بەسەرمان هاتووە و ئەو كانیانەی‮ ‬كە ئێمە هەموو جار دەچووین ئاوی‮ ‬خواردنەوەمان لێ دەهێنا پڕ‮ ‬بوو لە تەرمی‮ ‬شەهید،‮ ‬كە بە ناویاندا دەسوڕامەوە هەویەكەم‮ ‬مەندیهام بینی،‮ ‬بە داخەوە بواری‮ ‬قسەكردنم لەگەڵیا بۆ نەڕەخسا،‮ ‬هەرچەندە بە منیان گوت بریندارە و دەیبەینە نەخۆشخانە‮ ‬،‮ ‬بەڵام شەهید ببوو،‮ ‬هەروها‮ ‬2 كچەكەم‮ ‬بەسنا و بێزار‮ ‬لە سەر كانی‮ ‬ئۆردوگای‮ ‬زێوە شەهید ببوون و كچی‮ ‬ترم‮ ‬دوریا‮ ‬ئەویش لە رێگا شەهید ببووە،‮ ‬جەستەیان نەمابوو قاچی‮ ‬یەكێك لەوانەم لە دەشتەكەدا دۆزییەوە،‮ ‬نیوەی‮ ‬جەستەی‮ ‬كچەكانی‮ ‬ترم بەر چاوكەوت‮.

لە بارەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬دوای‮ ‬رووداوەكە چی‮ ‬بینی؟‮ ‬قومری‮ ‬شیمەد دێزوێی‮ ‬خاوەن شەهید گوتی‮: ‬بەراستی‮ ‬شین و گریان بوو،‮ ‬تەرمی‮ ‬شەهید و بریندارەكانی‮ ‬خانەوادەكان هەموو تێكەڵاوی‮ ‬یەكتر بوون،‮ ‬پاش ئەوەی‮ ‬هاوكاری‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬دەوروبەری‮ ‬ئۆردوگای‮ ‬زێوە كە توانیمان بریندارەكان بگوازینەوە بۆ نەخۆشخانەی‮ ‬ئورمیەو شەهیدەكان بۆ گوندی‮ ‬مەلا باس‮. ‬خەڵكی‮ ‬گوندەكانی‮ ‬جیرانەكانمان تەرگەوەڕ‮ ‬و مەرگەوەڕ‮ ‬زۆر هەڵویستیان هەبوو بەرامبەر ئێمە زۆر هاوكاری‮ ‬ئێمەیان كرد چ لە كاتی‮ ‬رەوانەكردنی‮ ‬بریندارەكانی‮ ‬بۆ نەخۆشخانەی‮ ‬رەزاییە و چ لە كاتی‮ ‬بە خاك سپاردنی‮ ‬شەهیدەكانمان لە گوندی‮ ‬مەلاباس‮. ‬لەگەڵ دایكی‮ ‬خوالێخۆشبووزولێخا محەمەد سەعید‮ ‬و ئافرەتەكانی‮ ‬دیكە تەرمی‮ ‬شەهیدەكانمان كە جەستەیان‮ ‬پارچە پارچە ببوو لەسەر رووبار شوشت،‮ ‬هەروەها لەو كاتەدا شەهید ئیدریسی‮ ‬هەمیشە زیندوو و جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬لە شوێنی‮ ‬رووداوەكە ئامادەبوون و هاوكاری‮ ‬كەس و كاری‮ ‬شەهیدانیان دەكرد و‮ ‬یەكە بەیەكەی‮ ‬بریندارەكانیان لە نەخۆشخانە بەسەردەكردەوە،‮ ‬لەبیرمە لەو كاتەدا هەردوكیان ئەم وتە بەنرخەیان دووپات دەكردەوە‮: ‬ئەم كارەساتە‮ ‬یەكەم كارەسات نییە و دوایین كارەساتیش نابێت و ئەوەی‮ ‬شۆڕش بكات دەبێ قوربانیش بدات‮. ‬كە ورەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬دایە ئێمەی‮ ‬كەسوكاری‮ ‬شەهیدەكانی‮ ‬زێوەو هەستی‮ ‬بڕوا بە خۆ بوونی‮ ‬لامان بەرزكردەوە،‮ ‬ئامۆژگارییەكانی‮ ‬شەهیدی‮ ‬هەمیشە لە‮ ‬یاد ئیدریس بارزانی‮ ‬و سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬لە هەموو رویەكەوە كاریگەری‮ ‬لە سەر خەڵكی‮ ‬ئۆردوگای‮ ‬زێوەی‮ ‬قوربانی‮ ‬بەخش دادەن و ئامادەبوون و قسەكانی‮ ‬ئەو دوو سەركردە دڵسۆزە سەبوری‮ ‬بوون بۆ ئێمە‮. ‬دایكیشم زولێخا بە جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬گوت‮: ‬ئەو شەهیدانە و چەندینی‮ ‬تریش لە پێناو كوردستان قوربانی‮ ‬دەدەم‮.‬

دواتر‮ ‬پورە عیسا‮ ‬كە كوڕ‮ ‬و كچێكی‮ ‬شەهید ببوون بۆ ئەو‮ ‬یادە گوتی‮: ‬هەریەك لە خانەوادەی‮ ‬شەهیدەكان تەرمەكانیان بردە سەر رووبار و هەتا هەندێك خانەوادەی‮ ‬شەهید هەبوون كە شەهیدەكانیان تێكەڵ بوون و من شەوقی‮ ‬كوری‮ ‬شەهید وداریای‮ ‬كچی‮ ‬شەهیدم و جیرانەكانم كە ماڵی‮ ‬غەفور زینی‮ ‬خێزانی‮ ‬و خەلمەت و سیروان و سەروان شەهید ببوون لە ناو شەهیدەكان لە سەر رووبار بوون و خوالێخۆشبوو دایكە ستی‮ ‬بیرۆخی‮ ‬كوڕ‮ ‬و كچی‮ ‬من كە لە گەڵ ئافرەتەكانی‮ ‬تر شەهیدەكانمان لەسەر رووبار شووشت و من جەل و بەرگی‮ ‬كوڕەكەمم بەخوێنەوە لای‮ ‬خۆ هەڵگرن،‮ ‬رژێمی‮ ‬دڕندی‮ ‬بەعسی‮ ‬وایدەزانی‮ ‬كە ورەمان دەڕووخێت،‮ ‬كە چی‮ ‬بە پێچەوانە خۆڕاگر بووین هەروەها لەو كاتەدا جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬لە شوێنی‮ ‬رووداوەكە ئامادەبون و هاوكاری‮ ‬كەس و كاری‮ ‬شەهیدانیان دەكردو‮ ‬یەكەبەیەكەی‮ ‬بریندارەكانیان لە نەخۆشخانە بەسەردەكرد،‮ ‬و هەروەها جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬فەرمووی‮: ‬ئەم كارەساتە‮ ‬یەكەم كارەسات نییە و دوایین كارەساتیش نابێت،‮ ‬ئەوەی‮ ‬شۆڕش بكات دەبێ قوربانیش بدات‮. ‬لێرەدا بە پێویست دەزانم جەخت لەوە بكەمەوە كە هەرگیز نابی‮ ‬چاكەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬گوندەكانی‮ ‬دراوسێمان لە لای‮ ‬تەرگەوەڕ‮ ‬و مەرگەوەڕ‮ ‬لە بیر بكەین،‮ ‬چونكە هەڵوێستیان زۆر جوامێرانە هەبوو بەرامبەر ئێمە و زۆر هاوكارییان كردین،‮ ‬بۆیە هەردەم جێگای‮ ‬ستایشن و هەتا لێژنەی‮ ‬ناوچەی‮ ‬ئازادی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان زۆر دەورێكی‮ ‬ئەساسییان هەبووە كە جێگای‮ ‬دەستخۆشی‮ ‬و پێزانینن‮. ‬هیچ كاتێك ئەوانە لە‮ ‬یادمان ناچێت‮ ‬،‮ ‬سوپاس بۆ خوای‮ ‬گەورە لە سەر شاشەی‮ ‬دەزگاكانی‮ ‬راگەیاندەن بینیمان كە سەدامی‮ ‬دیكتاتۆر و دارودەستەكەی‮ ‬چۆن چۆنی‮ ‬بە سزای‮ ‬تاوانی‮ ‬خۆیان گەیشتن‮.‬

لەو‮ ‬یادە پێویستە هەموو ساڵێك‮ ‬یادی‮ ‬ئەم رۆژە بكەینەوەو بۆ نەوەكانی‮ ‬ئەمڕۆ و سبەینێمانی‮ ‬بگێڕینەوە،‮ ‬تا بزانن كە بە سەدان كارەسات،‮ ‬وەك ئەم كارەساتە دڵتەزێنە بووەتە بەدیهێنەری‮ ‬ئەم ئازادیەی‮ ‬ئێستامان‮. ‬پێویستە لێرە ئەم رۆژانە قەت لە بێر نەكرێت،‮ ‬چونكە ئەو ئەزمونەی‮ ‬ئێستایە كە ئێمە تێداینە خاوەن حكومەت و ئاڵای‮ ‬كوردستان و‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮‬ینە كە هەردەم خەبات دەكات بۆ ئارامی‮ ‬و تەبایی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و تەبایی،‮ ‬هەمووی‮ ‬لە سایەی‮ ‬ئەو قوربانیانە وخوێنی‮ ‬گەشەی‮ ‬هەزاران پێشمەرگە و گیانفیدای‮ ‬كوردستان هاتۆتەدی‮. ‬دواجار داواكاریم لە حكومەتی‮ ‬كوردستان ئەوەیە كە وەزعی‮ ‬ئەو پەنابەرانە لە گەڵ دەسەڵاتی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬ئێراقی‮ ‬فیدرالی‮ ‬تاوتوو بكات هاوكاری‮ ‬و قەرەبوویان بۆ بكاتەوە لە رووی‮ ‬ژیان و گوزەڕانیاندا‮. ‬لە‮ ‬یادی‮ ‬34 ساڵەی‮ ‬كارەساتی‮ ‬زێوەی‮ ‬سەرەخۆشی‮ ‬خۆم لە كەسوكاری‮ ‬هەموو شەهیدەكانی‮ ‬زێوەو ئەنفال و كیمیاباران و گشت گەلی‮ ‬كورد دەكەم‮.‬