خهبات: بەرهەم شێخ عزەدین
هونە رمە ند (كامەران عەبدولڕە حمان) بە بۆ نەی یادی 43 ساڵەی هەڵگیرسانی شۆرشی گوڵان لەسەرئەركی خۆی بەرهەمێكی CDبڵاو دەكاتەوە و ئەلبومەكەی بەناوی (سەرفرازی نەتەوەیەك)كردووە ،هونەرمەند دەربارەی ئەم بەرهەمەی بەخەباتی گوت:ئەركی سەرشانمانە لەڕێی هونەرەكەمانەوە بە دنیا بڵین كێ خەباتكارو هۆكاری مانەوەی ئەم گەلەن،بۆیە هەستام بەتۆماركردنی ئەم بەرهەمە كە بریتیە لە10 سرود بەناوەكانی:پارتا بارزانی مستەفا،تۆ پێشمەرگە و سەرۆكی، شەهید ئیدریس، سەروەری،داستانی بەڵێ،سەرۆك وپێشمە رگە،ڕێگای بابم،چل وشەش بوو،ئاڵای بە هێز و سەربە رزم،دوانەی شانازی،كەلەتێكستی هەریەكە لە شاعیران: كاوە خەسرە و كاوانی،محمەدی قازی ،ئازا حەسیب قەرە داغی،خاڵە ڕەش ڕە واندزی،حە مید قەڵادزێی،سیروان كاكەیی،غالب حەساری ،ناز فەلەكەدین كاكەییە و لە ستۆدیۆكانی: شاكار، رەسەن ،میلۆدی ،ئۆكتاف ،كوردستان تی ڤی،سازان ،تۆماركراون و سەرجەم ئاوەزاكانیش هی هونەرمەند كامەران عەبدولڕەحمان هی خۆیەتی.









