چەند رۆژێكە رۆژنامەكانی ئیسپانیا باس لە سەرهەڵدانی كێشەی نێوان سێرجیۆ رامۆسی بەرگریكاری ریال مەدرید و فلۆرینتۆ پیرێزی سەرۆكی ریال مەدرید دەكەن، بەشێوەیەك كە كار گەیشتۆتە ئەوەی رامۆس قەڵای ریال مەدرید جێبهێڵێت.
میدیاكانی ئیسپانیا چەند ناوێكیان ئاشكراكردووە بۆ شوینگرتنەوەی رامۆس لە ئەگەری رۆیشتنی، ناوەكانیش بریتین لە: كۆلیبالی بەرگریكاری یانەی ناپۆلی، دی لیخت بەرگریكاری یانەی ئەیاكس، ڤان دیك بەرگریكاری یانەی لیڤەرپوول، خیمینیز بەرگریكاری ئەتلەتیكۆ مەدرید، هیرمۆسۆ بەرگریكاری لیڤەرپوول.









