خهبات: سەرهەنگ نەجمەدین
رۆژی 24/5/2019 لەسەرجەم یاریگاكانی كوردستان گەڕی هەشتەمی خولی تۆپی پێی نایابی كوردستان بەرێوەچوو، لەیاری دێری سلێمانیدا هەردوو تیپی لاوانی نەورۆز و سیروانی نوێ ڕووبەرووی یەكتربوونەوە، لەئەنجامدا هەردوویانە بەگۆڵێك یەكسانبوون و هەردوولا خاڵێكی یارییەكەیان بەركەوت، لەیاری دووەمدا لەیاریگای وەرزشی زاخۆ، تیپی لاوانی زاخۆ میوانداری لەتیپی لاوانی هەندرێن كرد، یارییەكە لەبەرژەوەندی تیپی خاوەن یاریگا بەكۆتایی هات، دوای ئەوەی زاخۆ توانی بەئەنجامی 2-1 گۆڵ لەهەندرێن بباتەوە و 3 خاڵی یارییەكەی بۆشایستەیی دەستەبەر كرد، لەپیرمام تیپی لاوانی پێشمەرگەی هەولێر پێشوازی لەتیپی لاوانی گاڕە كرد، پێشمەرگەی هەولێر توانی بەئەنجامێكی گەورە یارییەكەلەگاڕە بباتەوە،دوای ئەوەی بەئەنجامی 4-0گۆڵ یارییەكەی لەبەرژەوەندی خۆی بەكۆتایی هێنا و 3 خاڵی گرینگی لەسەر دەستی ئەو یانەیە مسۆگەر كرد، هەروەها هەردوو تیپی لاوانی شێروانە و پ،سلێمانیبەئەنجامی 1-1 گۆڵ یەكسانبوون، هەولێریش بەئەنجامی تاكەگۆڵێك بەزێرەڤانی دۆرا، تیپی لاوانی خانەقینیش لەنێو یاریگای خۆیدا بەئەنجامی تاكە گۆڵێك لەئاراراتی بردەوە ، بەم شێوەیە ئەم هەفتەیە گەڕی هەشتەمی خولی نایابی كوردستان سەركەوتووانە بەكۆتایی هات.
رێزبەندی خولی نایابی لاوانی كوردستان لەپلەی یەكەم تاپلەی سێیەم بەمشێوەدەبێت:
1- نەورۆز 19 خاڵ 2-سیروانی نوێ 15 خاڵ 3-هەولێر 15 خاڵ.









