خهبات: هاوار مورتكەیی
دوو شەو بهر لهئێستا لە چوارچێوەی چالاكییەكانی یانەی شەترەنجی خانزاد لە شەوانی مانگی رەمەزانی پیرۆز، 31همین پاڵەوانێتی شەترەنجی راپیدی خانزاد لە هۆڵی یانە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، بەئامادەبوونی زافر عەبدولئەمیر سەرۆكی یەكێتی شەترەنجی عێراق ود. كاوە عومەر بەڕێوەبەری گشتی پرۆگرام لە وەزارەتی پەروەردە و د. دلزار حەمەساڵح سەرۆكی یانەی خانزاد و پشتیوان ئەحمەد سەرۆكی فەخری یانەی خانزدا و ئازاد سابیر سەرۆكی یەكێتی شەترەنجی عێراق و سەعد ئەلكینانی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی، 13ەمین پاڵەوانێتی شەترەنجی راپیدی خانزاد كرایەوە، لەدەستپیكدا سەرۆكی یانەی خانزاد وتەیەكی پێشكەش كرد و وێڕای بەخێرهێنانی میوانەكان، مژدەی ئەوەی ئەوەی راگەیاند كە قۆناغەكانی خویندنی وانەی شەترەنج لە پەیمانگاكان هەنگاوی باشی هاویشتووە، هەروەها بەڵێنی بە شەترەنجزانان دا كە ئەوەی لەتوانایدابێت هەوڵی بۆ دەدات كە زۆرترین دەرفەتی بەشداریكردنیان بۆ برەخسێنێ و خولی بەردەوامی فێربوون بكاتەوە.
دواتر سەرۆكی یەكێتی شەترەنجی عێراق وتەیەكی پێشكەش كرد و وێرای دەستخۆشی لە سەرۆكی یانەی شەترەنجی خانزاد كە بەردەوام پاڵەوانێتی جۆراوجۆر دەكاتەوە و هەرجارەی ژمارەی بەشداربووان زیات دەبێتەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە بەپشت بەستن بە چالاكی یانەكان لەسەر ئاستی عێراق، ژمارەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە پێدەچێت بۆ ئەمساڵیش یانەی خانزاد بەچالاكترین یانە لەسەر ئاستی عێراق دەستنیشان بكرێت.
ئینجا دەست بە جولەی یەكەم داشی شەترەنج كرا وەك ئاماژەیەك بۆ دەستپێكی راوندی یەكەمی 13ەمین پاڵەوانێتی شەترەنجی راپیدی خانزاد كرا كە 80 شەترەنجزانی كوڕو كچ لە هەردوو ئاستی كچان و كوڕان و لە كوردستان و عێراق و سوریا و ئێران بەشدارییان تێداكردبوو، ركابەرییەكانی ئەم پاڵەوانێتییەش دوو شەو دەخاەیەنێت و پاڵەوانیتییەكەش لەلایەن یەكێتی شەترەنجی نێودەوڵەتییەوە تۆمار كراوە.









