فاخر محەمەد فەقێ ئێدلبی
هەر شۆڕش و سەرهەڵدانێك پێویستی‮ ‬بە ئامادەكاری‮ ‬و هەندێ بنەمای‮ ‬تایبەت هەیە بۆ ئەوەی‮ ‬سەركەوتوو بێت لەوانەش هێزی‮ ‬جەماوەر و فیداكار و كات و شوێنی‮ ‬گونجاو لەگەڵ هەبوونی‮ ‬سەركردە و سەركردایەتیە كی‮ ‬بوێر و دڵسۆز‮.‬

شۆڕشی‮ ‬پێشكەوتن خوازی‮ ‬گۆلان لە كات و ساتێكی‮ ‬هەستیار دەستی‮ ‬پێكرد كە گەلی‮ ‬كورد توشی‮ ‬كارەساتێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و عەسكەری‮ ‬هاتبوو‮. ‬بەڵام بە هیمەت و فیداكاری‮ ‬و خوراگری‮ ‬پێشمەرگە و دڵسۆزیی‮ ‬جەماوەر بۆ رێبازەكەیان لە ماوەیەكی‮ ‬كورتدا شۆرش دەستی‮ ‬پێكردەوە‮. ‬بە‮ ‬ڕێنمایی‮ ‬و ئامۆژگارییەكانی‮ ‬باوكی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد مستەفا بارزانی‮ ‬و لێهاتوویی‮ ‬و پێزانینی‮ ‬شەهیدی‮ ‬جوانە مەرگئیدریس بارزانی‮ ‬و جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬و هەڤاڵانی‮ ‬تری‮ ‬ئەو كاتی‮ ‬سەركردایەتی لە ماوەیەكی‮ ‬كورتدا شۆرش پەرەی‮ ‬سەند و سەرانسەری‮ ‬كوردستانی‮ ‬باشووری‮ ‬گرتەوە بە هیمەتی‮ ‬پێشمەرگە و پشت ئەستوور بوون بە جەماوەری‮ ‬دڵسۆزی‮ ‬شار و شارۆچكەكان و بە تایبەتی‮ ‬گوندە سنوورییەكان توانرا ناوچەیەكی‮ ‬فراوان ئازاد بكرێت و پێشمەرگە بارەگای‮ ‬خۆیان جێگیر كرد و جەماوەرێكی‮ ‬زۆر لەگەڵ خێزانەكانیان پەیوەندییان بەو ناوچانەوە كرد‮.‬

بەڵام وا هەست دەكرێت دوای‮ ‬ڕاپەرین و تاكو ئێستا وەكو پێویست گرنگی‮ ‬بەم رۆلەی‮ ‬ناوچە ئازادكراوەكان نەدراوە لە لایەن دام و دەزگا پەیوەندیدارەكان و دەزگاكانی‮ ‬راگەیاندن‮. ‬زۆر جار باسی‮ ‬خزمەت و ساڵانی‮ ‬پێشمەرگایەتی‮ ‬و ئاوارەیی‮ ‬دەكرێت،‮ ‬تەنیا ئەو ساڵانە حساب دەكران كە ئاوارەی‮ ‬ئێران و توركیا ببوون‮.‬

باسی‮ ‬ئەو ساڵانەی‮ ‬ئەو پێشمەرگە و بەرگری‮ ‬میللی‮ ‬و جەماوەری‮ ‬ناوچە ئازادكراوەكان نەكراوە كە لە سەرەتای‮ ‬شۆرشی‮ ‬گۆلان بەشدار بوونە و خزمەتێكی‮ ‬زۆریان كردووە‮. ‬وەكو هەستم كرد بەم كەلێنە هەرچەند درەنگیشە بەڵام بە پێویستم زانی‮ ‬بیخەمە بەردەم لایەنە پەیوەندیدارەكان و دەزگای‮ ‬راگەیاندنەكان بۆ زیاتر گرنگی‮ ‬پێدان و دیاریكردنی‮ ‬رۆڵ و بایەخی‮ ‬ئەم ناوچانە،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬زەحمەت و ماندوو بونی‮ ‬زۆری‮ ‬ئەو پێشمەرگە و جەماوەر،‮ ‬كە بێ بەش ببوون لە سادەترین پێویستی‮ ‬ژیان لە هەموو روویەكەوە‮.‬

زۆری‮ ‬نەخایاند رۆژانە لە شار و شارۆچكە و گوندە نزیكەكان گەنج و لاوی‮ ‬خوێن گەرم روویان لە شۆرش كرد‮. ‬رۆژ لە دوای‮ ‬رۆژ‮ ‬ئاوەدان كردنەوەی‮ ‬ناوچەكان گەشەی‮ ‬كرد و بەرەو فراوانی‮ ‬هەنگاوی‮ ‬ناو،‮ ‬هاووڵاتیان لە ناوخۆ روویان لەو ناوچانە كرد و لە دەست ستەم و زۆلمی‮ ‬رژێم هەڵدەهاتن،‮ ‬ئەمەش بۆ پێشمەرگە و شۆرش پشت و پەنای‮ ‬بەهێز بوون،‮ ‬كاریگەری‮ ‬زۆری‮ ‬كردە سەر گەشەی‮ ‬شۆڕش و هێزێكی‮ ‬زۆری‮ ‬پێدا و پەیوەندییەكی‮ ‬توند لە نێوان پێشمەرگە و جەماوەر پەیدا بوو،‮ ‬كاریگەری‮ ‬لەسەر‮ ‬ناوچەكانی‮ ‬ژێر دەسەڵاتی‮ ‬رژێمیش كرد كە نەتوانن بە ئاسانی‮ ‬زوڵم و ستەم لە هاووڵاتیان بكەن لە ترسی‮ ‬پێشمەرگە و رێكخستنەكانی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬رژێم‮.‬

ئەمە بە شێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬لە سەرانسەری‮ ‬سنورەكانی‮ ‬نێوان ئێران و تۆركیا لەگەڵ كوردستان‮، ئەوەی‮ ‬من لە نزیكەوە ئاگادار بووم و لە ناو باسەكان بوم وەكو شایەد حاڵێك بە تایبەتی‮ ‬لە دوای‮ ‬جینۆسایدی‮ ‬بارزانییەكان لە ساڵی‮ ‬1983 جەماوەرێكی‮ ‬زیاتر رووی‮ ‬لە ناوچە ئازادكراوەكانی‮ ‬شۆرش كرد بە خێزانەوە بۆ نموونە گوندەكەمان ئەو كات دەوروبەری‮ ‬300 خێزان بوون‮ ‬95% ی‮ ‬ئەم خێزانانە روویان لەو ناوچانە كرد‮. ‬لە سنووری‮ ‬ناوچەی‮ ‬مێرگەسور و قوەتی‮ ‬بارزان‮.‬

لەو كاتە چەند كەسێك بە نوێنەرایەتی‮ ‬جەماوەری‮ ‬تازە پەیوەندی‮ ‬كردوە و لە دەست رژێم هەلاتوون سەردانی‮ ‬بەرێز د.سەعید بارزانی‮ ‬كرد لە قوەتی‮ ‬بارزان ئەوانیش بە ناوی‮ ‬ئەو جەماوەرەوە پەیوەندی‮ ‬بە جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬كرد‮. ‬وەڵامی‮ ‬جەنابیان ئەوە بوو فەرمووی‮ ‬دوای‮ ‬بەخێرهاتنیان رای‮ ‬سپاردن كە روو لە ناوچە رزگاركراوەكان بكەن و روو لە وڵاتانی‮ ‬دەوروبەر نەكەن بۆ ئەوەی‮ ‬سەربەرزتر بن و زیاتر خزمەت بە شۆرش و خاكەكەیان بكەن‮.‬

لەسەر راسپاردەی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك ئەم خەڵكە بە هەستێكی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و حەماسەتێكی‮ ‬گەرمەوە پێشوازی‮ ‬لێكرد و روویان لە ناوچە رزگاركراوەكان كرد‮. ‬بە ورەیەكی‮ ‬بەرز و هەستێكی‮ ‬نیشتمان پەروەرانەی‮ ‬بە هێزەوە دەستیان بە كار و كاسبی‮ ‬و ئاوەدان كردنەوەی‮ ‬گوندو دێهاتەكانیان كرد،‮ ‬لەگەل ئەوەشدا شان بە شانی‮ ‬برا پێشمەرگەكانیان وەكو بەرگری‮ ‬میللی‮ ‬بەشدارییان لە پاراستنی‮ ‬ناوچەكانیان دەكرد لە نێوان سنووری‮ ‬دوو‮ ‬یان سێ دەوڵەتی‮ ‬ناوچەكە‮. ‬لەگەل ئەمەشدا خێزانی‮ ‬پێشمەرگەكانیش لەو ناوچانە جێگر بوون و هاوكاری‮ ‬رۆڵەكانیان دەكرد‮.‬

سەرەرای‮ ‬ئەوەی‮ ‬زۆربەی‮ ‬ئەو گەنج و لاو و هاوولاتیانە كە لە شارو شارۆچكەكان لە ژیانێكی‮ ‬شارستانی‮ ‬و بوونی‮ ‬هەموو پێداویستییەكانی‮ ‬ژیان تەنیا لەبەر نەبوونی‮ ‬ئازادی‮ ‬و مافی‮ ‬كورد روویان لە ناوچە ئازاد كراوەكان دەكرد كە بێ بەش بوون لە هەموو خزمەتگوزاری‮ ‬گشتی‮ ‬وەكو قوتابخانە و نەخوشخانە و هەموو پێداویستییەكانی‮ ‬تری‮ ‬ژیان‮. ‬بەڵام خوراگر بوون بەرامبەر پاڵەپەستۆكانی‮ ‬رژێم و هەموو ئەو گیروگرفتانەی‮ ‬دەهاتنە رێ‮ ‬یان لە هێرشی‮ ‬بەردەوامی‮ ‬دوژمن لە فرۆكە و تۆپ باران و شتی‮ ‬تر‮.‬

هەستی‮ ‬شۆرشگێری‮ ‬و كوردایەتی‮ ‬خەڵكەكەی‮ ‬زیاتر هان دەدا خوراگرتربن بەرامبەر هەموو ئەو گیروگرفتانە‮، لە ساڵی‮ 6891 جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬لە رێگای‮ ‬سەردانی‮ ‬بۆ دەڤەری‮ ‬بادینان بە ناوچەكەمان دا تێپەری‮ ‬ئێمەش لەگەڵ دەستەیەك لە هەڤاڵان دەرفەتمان بۆ هەڵكەوت بە خزمەتی‮ ‬بگەین بە زارەكی‮ ‬و نوسراو وزعی‮ ‬ناوچەكەمان بۆ رون كردنەوە لە هەموو رویەكەوە‮. ‬جەنابیان دڵخۆشی‮ ‬خۆشی‮ ‬بە ئێمە راگەیاند و فەرموی‮ ‬سوپاسی‮ ‬خوراگری‮ ‬خەڵكی‮ ‬ناوچەكە دەكەم بۆ ئەو هەستە شورشگێریە و پر حەماسەتە لە دوای‮ ‬ئامۆژگاری‮ ‬و رێنمای‮ ‬یەكانی‮ ‬بەلێنی‮ ‬پێداین كە هەرچی‮ ‬لە توانای‮ ‬دایە هاوكاریمان بكات لە رووی‮ ‬مەعنەوی‮ ‬و رێكخستنەوە وەكو هێزێكی‮ ‬رێكخراو لە ناوچەكە‮. ‬جەنابیان دووبارە پێ داگیری‮ ‬كرد لەسەر مانەوەمان لەو ناوچانە و پاراستنیان و فەرمووی‮ ‬روو لە هەندەران مەكەن و زۆرجار ناحەزانی‮ ‬خۆمان بەم ناوچانە دەشكێنم و پێیان دەڵێم ئەگەر گرفت بۆ ئێمە دروست بكەن هەموومان روو لە ناوچە رزگار كراوەكانی‮ ‬خۆمان دەكەین و منەتمان بە كەس نیە‮.‬

سەرەرای‮ ‬بوونی‮ ‬ئەم هەموو گرفتانەی‮ ‬ناوچەكە و قەتیس ماوە لە نێوان سنووری‮ ‬دوو دەوڵەتی‮ ‬دوژمن بە كورد و بێ بەش بونی‮ ‬هەزاران قوتابی‮ ‬و مندالی‮ ‬ئەم خەلكە لە خوێندن و پەروەردە و سادەترین پێویستی‮ ‬ژیان و بومباران و توپ باران و هێرشی‮ ‬درندەكانی‮ ‬ئەم دوژمنە زالمانە،‮ ‬بەڵام هەر بەردەوام بوون لە خوراگری‮ ‬بۆ نموونە لەو كاتەی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك لە ناوچەكەمان بوو دەنگی‮ ‬توپی‮ ‬دەهات فەرمووی‮ ‬ئەم توپ بارانە لە كوێوە دەكرێت هەندێ لە خەڵكی‮ ‬ناوچەكە وتیان لە فلانە شوێن بۆ فلانە شوێن هاوێژرا،‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك فەرمووی‮ ‬وادیارە خەڵكی‮ ‬ئەم ناوچانە وا راهاتوون لە دەنگی‮ ‬تۆپ و فرۆكە دەتوانن ئاراستەی‮ ‬هاوشتنەكەی‮ ‬بزانن،‮ ‬بەڵام بەداخەوە سەرەرای‮ ‬ئەم ژیانە سەختە و خوراگرییە بە هێزی‮ ‬خەڵكی‮ ‬ناوچە رزگار كراوەكان لە ساڵی‮ ‬1988 رژێمی‮ ‬بەعس لە دوای‮ ‬تەواو بوونی‮ ‬لە شەری‮ ‬ئێران بە هێزێكی‮ ‬زۆرەوە هێرشێكی‮ ‬دڕندانە و بێ ویژدانانە بە هەموو چەكێكی‮ ‬قورس و قەدەغەكراو رووی‮ ‬لەو ناوچانە كرد،‮ ‬سەرەتا لە پارێزگای‮ ‬سلێمانی‮ ‬و گەرمیان دواتر بۆ هەولێر و دهۆك‮.‬

لە ئەنجامی‮ ‬ئەم هێرشانە پێشمەرگە و جەماوەری‮ ‬ناوچە رزگاركراوەكان ناچار بوون بە خێزانەكانیانەوە لە دوای‮ ‬زەحمەت و ماندوو بوونێكی‮ ‬سەخت و كارەساتی‮ ‬دلتەزێن روو لە سنوورەكانی‮ ‬توركیا و ئێران بكەن‮. ‬ژمارەیەكی‮ ‬زۆریش كەوتنە دەست ئەم دوژمنە درندەیە و زۆریان قەتل و عام و ئەنفال كران و ئەوانی‮ ‬تریش خرانە ئوردوگا زۆر میللەكان‮.‬
باس و خواسی‮ ‬ژیان و بەسەرهاتی‮ ‬خەڵكی‮ ‬ناوچە رزگاركراوەكان بە چەندین كتێب وەكو خۆی‮ ‬ناگەینرێ‮.‬