لەگەرمەی ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەكەن كە ریال مەدرید كیلیان مباپێیان رازیكردووە باخچەی شازادەكان بەرەو قەڵای سناتیاگۆ بێرنیابیۆ جێبهێڵێت، لەم سەروبەندەدا یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لە بەیاننامەیەكیاندا رایگەیاند كە مباپێ بۆ هیچ شوێنێك ناڕوات و هەر لە پاڵەوانی خولی فەرەنسی دەمینیتەوە.
یانەی پاریس سان جێرمان دەڵێت: مباپێ لەوەرزی داهاتوو لەگەڵمان بەردەوام دەبێت، چونكە نێوانی سان جێرمان و مباپێ هێندە باشە و ئەمە وایكردووە كە وەرزێكی تریش یاری بۆ ئەو یانەیە بكاتەوە، لەپەراویزی ئەو هەواڵەوە ئیمرێ راهێنەری پێشووی سان جێرمان و ئێستای یانەی ئەرسناڵ رایگەیاند كە بەر لە دوو ساڵ یانەی ریال مەدرید هەوڵیدا ئەو یاریزانە بباتە ریزەكانیەوە، لەساڵی 2017 ریال زۆر نزیك ببۆوە و لەگەڵ یانەی مۆناكۆ خەریكی رێككەوتن بوون، لە دواساتەكان پاریس سان جێرمان خۆی گەیاندە كێبڕكێیەكەو پارەی زیاتری پێشكەش كرد و مباپێی بن دەستی ریال مەدرید رفاند.









