یەكیتی تۆپی پێی ئەرژەنتینی پێكهاتەی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی بۆ ركابەرییەكانی كوپا ئەمریكا راگەیاند و لەنێو پێكهاتەكەش ماورۆ ئیكاردی ئەستێرەی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی تێدانییە، سكالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرژەنتینا بە میدیاكانی راگەیاند كە ئەوان خاوەن ژمارەیەك یاریزانی بەتوانان، ئێمە ناتوانین هەمووان رازی بكەین و پێكهاتەكە سنووردارە، ژمارەیەك ئەستێرەی دیارمان بانگهێشت نەكردوون ئەویش لەبەر پێكانیان، بەڵام هەركاتێك دەرفەتی یاریان بۆ هاتە پێش ئەوا لەبیریان ناكەیت، هەروەها راهێنەری ئەرژەنتینا گوتی: ئەوانەی بۆ پێكهاتەی ئەمجارە بانگهێشتمان كردوون لە باشترینەكانی ئەرژەنتینن.









