ساسان دەروێش‮ – هۆڵەندا‮ ‬
ئەمڕۆ پێنجەشەممە‮ ‬23 تا‮ ‬26‮ ‬ئایار‮ ‬2019 پرۆسەی‮ ‬دەنگدان لە‮ ‬28 وڵاتی‮ ‬ئەندام لە‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەورووپا دەستپێدەكات بەوە هاووڵاتییان‮ ‬یەكێتییەكەش لە وڵاتانی‮ ‬خۆیان،‮ ‬بەرەو سندوقەكانی‮ ‬دەنگدان هەنگاو دەنێن بۆ هەڵبژاردنی‮ ‬بەربژێرەكانی‮ ‬لیستی‮ ‬پارت و قەوارە سیاسییەكانی‮ ‬نێو وڵاتەكانیان‮ ‬بۆ مسۆگەركردنی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬كورسییەكان،‮ ‬لە كۆی‮ ‬751 كورس ئەو‮ ‬یەكێتییە‮.‬

ئەمەش لە پێناو پتەوكردن و مانەوەی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەورووپای‮ ‬یەكگرتوو كە سنووری‮ ‬لە نێوانیاندا نەهێشتووەتەوە و هەوڵی‮ ‬دەوڵەمەندكردنی‮ ‬كایەكانی‮ ‬ژیانیان‮ ‬دەدات،‮ ‬وێڕای‮ ‬ژینگەیەكی‮ ‬خاوێن و كەشوهەوایەكی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و ئارام و ئاسایش،‮ ‬كە تێیدا بژین،‮ ‬ئەوەی‮ ‬لێرەدا مەبەستە باسی‮ ‬لێوە بكەم،‮ ‬رەوەندی‮ ‬كوردستانییە كە بە لەشكرێك مەزەندە دەكرێن لەناو دەوڵەتانی‮ ‬سەر بە‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەوروپا،‮ ‬كە زۆرینەیان خاوەنی‮ ‬ڕەگەزنامەی‮ ‬وڵاتانن و بەم پێیەش مافی‮ ‬دەنگدان و خۆپاڵاوتنیان هەیە لە پرۆسەكانی‮ ‬دەنگدان و بڕیاردان لە چارەنووسی‮ ‬ئەو وڵاتەی‮ ‬تێیدا نیشتەجێن،‮ ‬بەداخەوە رەوەندی‮ ‬كوردستانیان‮ ‬تا ئێستا لە قورسایی‮ ‬دەنگ و بوون خۆیان تێنەگەیشتوون كە بە‮ ‬یەكگرتوویی‮ ‬و دەنگدان لە پڕۆسەكانی‮ ‬شارەوانییەكان و پەرلەمانەكان و پەرلەمانی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەورووپا چی‮ ‬بەدەست دەهێنن تا چەند سوودمەند دەبن لەو هێزە شاراوەیەی‮ ‬كورد كە هەیەتی‮ ‬لە تاراوگەدا،‮ ‬كە گەورەترین سەرمایەیە بۆ ئایندە و ئێستای‮ ‬كوردستان.

‬ئەگەر هەریەكەمان بە ویژدانەوە وەك وەفایەك بۆ كوردستان كە هەریەكمان لە سەری‮ ‬لە دایكبووین و ژیاوین،‮ ‬ئینتیمای‮ ‬نەتەوەییمان بۆ خاك و گەلەكەمان دووپاتدەكەینەوە و بەڵێن دەدەین بە‮ ‬یەكگرتوویی،‮ ‬كوردستان بپارێزین،‮ ‬ئەمەش بەوەی‮ ‬هەریەكەمان خۆمان بە خاوەنی‮ ‬هەموو دەنگەكانمان بزانین و بە سوودی‮ ‬كوردستان بەكاریان بهێنین،‮ ‬ئەگەر تاكو ئێستاش دەنگەكانمان‮ ‬یەكنەبوون،‮ ‬بەهۆی‮ ‬ڕەنگدانەوەی‮ ‬ڕەنگەكانی‮ ‬پارتەكان و جیاوازییەكانی‮ ‬ئایدیاكانمان و لە‮ ‬یەك دووركەوتنەوەمان لە‮ ‬یەكتر لە پێناوی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێز و هەنگاونان بۆ ئامانجە پیرۆزەكانمان لە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان با بە رۆحیەتی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬و بیرهێنانەوەی‮ ‬یەكەم رۆژی‮ ‬ڕاپەڕینی‮ ‬بەهاری‮ ‬ساڵی‮ ‬1991 ‮ ‬كە هەموومان پێكەوە‮ ‬یەكترمان دەپاراست و دەستماندایە چەك و دار و بەرد لە دژی‮ ‬رژێمی‮ ‬دیكتاتۆری‮ ‬بەعس و سەرئەنجام‮ ‬رووخاندمان،‮ ‬ئەو رژێمە كە زیاتر لە‮ ‬30 ساڵ هەموومانی‮ ‬چەوساندەوە و كوشتوبڕ‮ ‬كورد دەكرد،‮ ‬با لاپەڕەیەكی‮ ‬تری‮ ‬زێڕین لە مێژووی‮ ‬كوردایەتیمان بنووسینەوە.

‬ئەم جارەیان لە تاراوگەوە دەست بخەینە نێو دەستی‮ ‬یەكتر و بەرەو سندوقەكانی‮ ‬دەنگدان هەنگاو بنێین بۆ قازانجی‮ ‬كوردستان و ئاشتبوونەوەی‮ ‬گشتی‮ ‬و كۆكردنەوەمان لە‮ ‬یەك رێكخراوی‮ ‬كوردایەتیدا و لەمەولاش ئەم ئەركە دەخەینە ئەستۆی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كە بیر لە فاكتەرێك بكاتەوە،‮ ‬پێشوەختە كار بۆ ئەم پڕۆسانەی‮ ‬دەنگدان بكات و هاوكار بێت لەگەل بەربژێرە كوردەكان بە كۆكراوەیی‮ ‬نەك ئەو پەرتەوازەییە هەبووە و هەریەكە و بە ئاوازێك دەخوێنێت و سەرئەنجام سەركەوتوو نابێت و دەنگی‮ ‬مسۆگەر وەرناگرێت لە هاوزمانەكانی‮ ‬خۆیان،‮ ‬ئێمەی‮ ‬كورد سوپایەك كوڕ‮ ‬و كچی‮ ‬گەنج و خاوەن بڕوانامەمان هەیە كە لەنێو پارت و قەوارە سیاسییەكانی‮ ‬وڵاتان ئەندامی‮ ‬چالاكن و بەرەوپێش هەنگاو دەنێن،‮ ‬بۆیە لەم بوارەشدا دەبێت حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هاوكار بێت و گەشە بەم پرۆسەیە بدەین بۆ زیاتر هاندانی‮ ‬گەنجەكانمان لە كوڕان و كچان،‮ ‬بەمەش زیاتر لەنێو ناوەندەكانی‮ ‬دەسەڵاتدا دەنگمان دەبێت‮. ‬

ئەو دەنگانە چەند گرنگ و كاریگەریان هەیە لە بچووكترین گۆڕانكارییەكانی‮ ‬یاساكان و دەنگدانی‮ ‬بە كۆمەڵ بۆ بەلاداخستنی‮ ‬كێشەی‮ ‬رووداوەكان كە هەریەكەمان لە دەنگی‮ ‬كۆكراوەكان سەنگی‮ ‬سیاسی‮ ‬و كاریگەری‮ ‬هەیە و بە هیوام هەموو رەوەندی‮ ‬كوردستانیان لە وڵاتانی‮ ‬جیاجیای‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ئەورووپا بە رۆحی‮ ‬كوردایەتییەوە بچن بۆ سەر سندوقی‮ ‬دەنگدان و دەنگ بە پارت و كەسایەتی‮ ‬و بەربژێرە كوردەكان و دۆستەكانمان بدەین كە باڵیۆزی‮ ‬كوردبوون بۆ دەنگهەڵبڕین بۆ داكۆكیكردن لە مافەكانی‮ ‬كورد،‮ ‬ئەگەربێت و دەنگ نەدەین و خەمسارد بین‮ ‬ڕەنگە كاریگەری‮ ‬لەسەر تۆ نەبێت بە سانایی،‮ ‬بەڵام كاریگەری‮ ‬لەسەر كوردستان و كەسوكار و دۆستەكانت دەبێت‮ ‬یاخود لە داهاتوودا رێژەی‮ ‬ڕاستڕەوەكانی‮ ‬دژ بە بیانی‮ ‬زیاد بن،‮ ‬دەكەونە لقكردنی‮ ‬ژیانت لە تاراوگە،‮ ‬بۆیە ئەگەر ئەم ئەركە نیشتمانی‮ ‬و نەتەوەییە جێبەجێ نەكەیت،‮ ‬چۆن بتوانین‮ ‬لۆبی‮ ‬كورد دروستبكەین و كوردستانێكی‮ ‬بەهێز بپارێزین‮!‬