رێبوار حەمەلاو شوانی
دەربازكردنی ئەزموونی كوردستان لە نێو گەمارۆ و شەڕو قەیران ،پێوستی بە كارایی و حیكمەت و خۆراگریی هەیە ، چوار ساڵی رابردوو بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەڕەرایی گشت كۆسپ و تەگەرەكان بەڵام زۆر ژیرانە لەلایەك رێگەی نەدا كوردستان بكەوێت و لەلایەكیش بەربەست و كۆسپ و گەمارۆكانی سەر هەرێمی كوردستان بە دیپلۆماسییەك كارا تێكشكاند و دوژمن و نەیارانی كوردی تووشی شۆك و سەرسورمان كردەوە.
پارتی دیموكراتی كوردستان بە هەستكردنی بە بەرپرسیاریەتی مێژوویی بەرامبەر ئەزموونی كوردستان و گەلی كورد و هەروەها لە پێناو پاراستنی یەكریزی و تەبایی نێو ماڵی كورد و دوای پشوو درێژییەكی زۆر، لە كۆتاییدا ئیرادەی دیموكراسیخوازی مان سەركەوت و كوردستان چووە قۆناغێكی گرنگ و چارەنووسسازەوە. مێژووییەكی نوێی حوكمڕانی گەلی كوردستان لە پێناو پێشكەوتنی ئەزموونەكەمان دەستیپێكرد بەرە و ئایندەیەكی پر هیوا و پرۆسەیەكی نوێ بونیاتنانی كوردستان ..دوای تێپەڕاندنی چوار ساڵی پڕ كێشە و قەیران و شەڕی تیرۆر و پاراستنی ئەزموونی دەستووری هەرێمی كوردستان ـ سەر ئەنجام ئیرادەی دیموكراسیخوازان سەركەوت بە سەر سیستەمی 50 بە 50 دوای زیاتر لە 28 ساڵ بە سەر هەموو كۆسپ و تەگەرەكاندا سەركەوت .ئەو سەركەوتنە گەورە و مێژووییە لە كاتێكدایە ، كە ناوچەكە بە قۆناغێكی هەستیار و چارەنووسسسازدا گوزەر دەكات و گەلی كورد پێوستی بە حكومەت و كوردستانێكی بەهێزە لە هەمان كاتیشدا ، دوای چوار ساڵ نەبوونی خزمەتگوزاری و پەككەوتن و مانەوەی گشت پرۆژە و سێكتەرەكان ، بە رێككەوتننامەی ستراتیژی نێوان ” پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی و گۆران ” ئەزموونی حكومرانی كوردستان چووە قۆناغێكی گرنگ و چارەنووسساز لە میژوویی گەلی كورد.
لە ئەنجامدا پشوودرێژی و حیكمەتی و ئایندە بینی و بەرژوەندییە باڵاكانی گەلی كورد ، دوای سەردانی بەرێز نێچیرڤان بارزانی و شاندی باڵایی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ شاری سلێمانی ولایەنە سەڕەكییەكانی بەشداربوو لە سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی كوردستان رێككەوتننامەی ستراتیژی لایەنە بەشداربووەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستانی لێكەوتەوە و چاوەروان دەكرێت لە ماوەیەكی نزیكدا قۆناغێكی نوێی حوكمرانی دەستپێبكات. بەدڵنییاییەوە دوای پێكهێنانی حكومەتەوە، پارتی هەوڵی جیدیی دەبدات بۆ ئەنجامدان و جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانەی بە خەڵكدراوە. واتە بۆ ئەوەی بتوانرێ جارێكی دیكە و بە شێوەیەكی باشتر متمانەی خەڵك بەدەست بهێنرێتەوە، هەموو ئەو بەڵێنانەی بە خەڵكدرابوو لە كاتی هەڵبژاردنەكاندا دەبێت ببنە پرۆژە. خەڵكی چاوەڕوانی زۆر هەیە لەم حكومەتە بە سەقامگیریی سیاسی و بە باشتربوونی دۆخی ئابووری بەڵێنەكان جێبەجێ بكات و لە بواری چاكسازی و نەهێشتنی گەندەڵیدا حكومەتێكی بەهێز بێت، لەبەر ئەوەی پارتی براوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكان بووە و پارتی حزبی یەكەمە و پێكهێنەری سەرەكیی ئەم حكومەتەیە، پێویستە ئەم حكومەتە ئەو بەڵێنانە جێبەجێ بكات كە پارتی بە خەڵكی داوە. من ئومێدم زۆرە لەم رووەوە، چونكە پارتی هەمیشە لەگەڵ خەڵكدا حزبێكی راستگۆ بووە.
یەكێك لە ئامانجە بنەڕەتییەكانی ئەم حكومەتە ئەوەیە كە بەربەستەكان تێپەڕێنێت، دەبێت حكومەتی ئەمبەر و ئەوبەری دێگەڵە نەمێنێت و حكومەتی هەرێمی كوردستان بێت و بڕیارەكان دەبێت جێبەجێ بكرێن. رەنگە كەسانێك هەبن كە بەرژەوەندییان لەوەدا بێت كە حكومەتەكە سست و لاوازبێت، ئەمەش یەكێك بووە لە هۆكارەكانی دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت، بەڵام ئەمجارە بڕیارە سێ لایەن بە شداری حكوومەت بكەن و چیتر ئەم حكومەتە نیوە بە نیوە نابێت، بەڵكو حكومەتی هەموو كوردستان دەبێت.
گەلی كورد لە ماوەی رابردوو قۆناغێكی سەختیان تێپەڕاند، بۆیە، ئیتر ئەركێكی زۆر دەكەوێتە ئەستۆی كاببنە و حكومەتی نوێی داهاتوو، بۆ نموونە: یەكێك لە هەنگاوەكانی حكومەت ئەوەیە كە هەوڵبدرێت هەلی كار بۆ گەنجان بڕەخسێندرێت. ئێمە پشت بە خوا كێشەی مووچەمان تێپەڕاندووە، بەڵام حكومەتی داهاتوو ئەركی قورسی دەكەوێتەسەرشان، بۆیە خەڵك مافی خۆیەتی هیوای زۆری هەبێت بەم حكومەتە، بە دڵنیاییەوە ئەم حكومەتەش كار بۆ هێنانەدی خواستەكانی خەڵك دەكات. كۆبوونەوەی رۆژی 5/5/2019 ی هەردوو شاندی دانوستاندكاری پارتی دیموكراتی كورستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی بە سەرۆكایەتیی بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی و عومەری سەید عەلی ڕێكخەری بزووتنەوەی گۆڕان كە تیایدا داكۆكی لەسە ڕێككەوتنی هەریەك لە پارتی و یەكێتی و بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پێكهێنانی كابینەی نویی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرایەوە، حكوومەتێك كە كار بۆ خۆشگوزەرانی و باشبوونی دۆخی دارایی و بەردەوامیی چاكسازی و چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ بەغدا و بەرەوپێشیردنی دۆخی هەرێمی كوردستان لە هەموو ڕوویەكەوە و بە نیشتمانیكردنی دامەزراوەكان بكات. پارتی دیموكراتی كوردستان ، رێبازێكی خۆرسك و هەڵقوڵاویی ناخی نەتەوەییەكی تونی رزگاریخوازی و سەربەخۆیی خوازیی و ڕەتكردنەوەی ژێر دەستیی و بە هەموو توانایەكەوە و لە پێناو گەڕاندنەوەی مافەزەوتكراوەكانی بە گژی داگیركەراندا چۆتەوە.
بە دریژایی مێژوو و خەباتی نەپساوە و پرشانازیی ئەو هەمو ساڵانەو ئەو قۆناغە جیاجیایانەی بەسەر گەلی كوردستاندا تیپەڕیون بۆ دۆست و دوژمن ڕوون بۆتەوە كە پارتی و سەركردایەتیەكەی بڕیار بەدەستی یەكەم و كۆتایی گەلن و بەبی ئەوان هیچ بڕیاریكی چارەنوسساز و یەكلاكەرەوە نادریت و ناسەپیندریت، چونكە زۆرینەی گەل متمانەی خۆی پیبەخشیون و بە نوینەری ڕاستەقینەی خۆی دەزانن، هەر ئەو متمانە و گردبونەوەیەش سەلمینەری ئەو ڕاستیەیە كە پارتی و بارزانی بڕیار بەدەستن لە كوردستان.بە هەموو جۆریك لە ناوخۆو دەرەوە دژایەتی و گەلە كۆمە لە دژی پارتی و سەركردایەتیەكەی كراوەو هەمو هەوڵیك بۆ لەناو بردن و لاواز كردن و دوورخستنەوەی دراوە، بەڵام چونكە پارتی هەڵقوڵاوی ناو ناخی هەمو تاكیكی ئەو نیشتمانەیە و ڕەسەنایەتی سەرتاپای داپۆشیوە و زۆرینەی خەڵكی كوردستان ئاویتەی بووە و لاوازی پارتی بە نەمانی خۆیان دەزانن نەك لاواز بوون.
رۆژ بەرۆژ ڕۆژگار تیدەپەریت و پارتی ڕیشەی زیاتر بە خاكی پیرۆزی كوردستاندا دەچیتە خواری و گەیشتۆتە هەمو سوچیكی نیشتمان و تا دێت لە جاران زیاتر بە هیزترو تۆكمەتر دەبیت.هەموو ئەو دەسكەوت و خەبات و قوربانیدانە بی دابڕان و پاشەكشەنەكردنە وسازش نەكردنەی پارتی لەسەر مافە نەتەوەییە ڕەواكان سەلمینەری ئەو ڕاستیە حاشا هەڵنەگرەیە كە پارتی و بارزانی تاكە لایەنی متمانە پێكراوو بە توانای گەیاندنی میللەتن بە هەموومافە ڕەواكانی و هەرخۆشیان لایەنی بڕوا پێكراوی پاریزەری دەسكەوتەكانن. ئیتر ئەو قۆناغەیە ، كە ویست و داخوازییەكانی گەلی كورد دوای چوار ساڵ ناخۆشی بەرەو پێشەوە ببات لە پێناو پاراستنی دەسكەوتەكان و بەرەو یەكهەڵوێستی و یەكدەنگی بەرەو كوردستانێكی گەشەسەندوو و ئایندەیەكی پر ئومێد.









