قارەمان حیدەر رەحمان
قەوارەی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەماوەی‮ ‬28 ساڵی‮ ‬تەمەنی‮ ‬خۆیدا،‮ ‬گەیشتە ئەو قۆناغەی‮ ‬بتوانێ ركابەرەكی‮ ‬و ململانێی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و فەرهەنگی‮ ‬لەگەڵ بەشێك لەقەوارە سیاسیەكانی‮ ‬دەوروبەری‮ ‬خۆی‮ ‬لەناوچەكە بكات و دیمەنێكی‮ ‬پێشكەوتووی‮ ‬شارستانی‮ ‬پیشانی‮ ‬دونیای‮ ‬دەرەوە بدات‮. ‬دوای‮ ‬تێپەڕاندنی‮ ‬ئاستەنگی‮ ‬گەورەی‮ ‬بەردەمی‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و كارگێریدا‮.‬

ئەو پێشكەوتنانەی‮ ‬دوای‮ ‬ڕاپەرینی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بەدەستهاتوون،‮ ‬پشكی‮ ‬هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬تێدایە‮. ‬لەپێشمەرگەیەك،‮ ‬لە مامۆستایەك و فەرمانبەری‮ ‬فەرمانگەیەكی‮ ‬حكومەت و تەنانەت دایك و باوكێك كە هەوڵیانداوە مناڵەكانی‮ ‬خۆیان لەسەر خۆشەویستی‮ ‬نیشتمان پەروەردەیان بكەن‮. ‬بەڵام پارێزەری‮ ‬راستەقینە و داهێنەری‮ ‬گەورەی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬ئارام و سەقامگیر و شارستانی،‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬جیاواز لەچۆنیەتی‮ ‬بیركردنەوە بۆ بونیاتنانی‮ ‬داهاتویەكی‮ ‬گەش بۆ نەوەی‮ ‬ئێستا و دوارۆژ دەگەڕێتەوە بۆ ئەو عەقلیەتەی‮ ‬دونیای‮ ‬جوانی‮ ‬داهاتووی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بەچاوی‮ ‬پڕ‮ ‬لە ئومێدەوە دەبینی‮.‬

سەركردایەتی‮ ‬و سەركردەی‮ ‬هەموو حزبە كوردستانیەكان،‮ ‬لەتای‮ ‬تەرازووی‮ ‬دڵسۆزی‮ ‬و ئەو خزمەت و كۆششانەدا وەك‮ ‬یەك نەبوون و وەك‮ ‬یەك هاوسەنگ نین‮. ‬هەیە لە پێناو پاراستنی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان و بەدەستهێنانی‮ ‬مافە رەواكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان فیداكارانە لەسەنگەردا بووە و خەبات و قوربانی‮ ‬داوە‮. ‬هەبوون بوونە ئامراز بەدەستی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬خەونیان بەلەناوچوونی‮ ‬نۆبەری‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬ئازاد دەبینی‮. ‬هەبوون لەپێناو بەرژەوەندییە حزبیەكانی‮ ‬خۆیان و دەستەبەركردنی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬كەسی‮ ‬بۆخۆی،‮ ‬هەم مێژووی‮ ‬خۆیان و هەم ناو ناوبانگی‮ ‬گەلێكی‮ ‬ئاشتی‮ ‬خواز و ژیان ویستیان لێل و ناڕوونكرد لەبەردەم دوستانی‮ ‬ئازادی‮ ‬و سەربەخۆیی‮ ‬نەتەوە ژێر دەستەكان‮. ‬گەلێك هەبوون ئەوەندە لە بەرژەوەندییە تایبەتی‮ ‬و حزبیەكانی‮ ‬خۆیاندا قوڵبوونەوە،‮ ‬بەرژەوەندیە باڵاكانی‮ ‬نەتەوەییان لەبەرچاو كاڵ بویەوە‮. ‬دواجار هەموو ئەمانە و چەندانی‮ ‬دیكە،‮ ‬ئاستەنگی‮ ‬گەورەیان لەبەردەم سەركردە نیشتمان خوازەكاندا دروستكرد و رێگری‮ ‬گەورەیان لەبەردەم هەنگاوە نیشتمانیەكان دانا‮. ‬بەڵام خۆراگری‮ ‬و بەردەوامبوون و دەست بەرنەدان لە ئامانجە نیشتمانی‮ ‬و نەتەوەییەكان،‮ ‬بەرەی‮ ‬بەرژەوەندیخوازانی‮ ‬حزبی‮ ‬و كەسی‮ ‬لاوازكرد‮. ‬بەو رادەیەی‮ ‬وێنای‮ ‬راستەقینەی‮ ‬ئەوان لەدوا هەڵبژاردنی‮ ‬كوردستان نەك بەكوردستانیان بەڵكو بەجیهانی‮ ‬دەرەوەش ئاشنا كرد‮.‬

مەیدانی‮ ‬سیاسی‮ ‬بۆ نەتەوەو نیشتمان خوازانی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بۆ ئەوانەی‮ ‬بەدوای‮ ‬دوارۆژ و داهاتویەكی‮ ‬پێشكەوتوون بۆ گەلەكەیان،‮ ‬ئێستا لەگەڵ هاتنە پێشەوەی‮ ‬ئەو دەرفەتە زێرینەی‮ ‬لەئەنجامی‮ ‬بەدەستهێنانی‮ ‬متمانەی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان واڵاترە‮. ‬ئاستەنگەكان لەگەڵ پشتیوانی‮ ‬بەهێزی‮ ‬جەماوەری‮ ‬كاڵتربوونەتەوە‮. ‬هەمووی‮ ‬چاوەروانی‮ ‬چاكسازی‮ ‬و ریفۆرم دەكەن بەرامبەر ئەوانەی‮ ‬تەمەنێكی‮ ‬زۆریان لەپێناو بەتاڵكردنەوەی‮ ‬خەونەكانی‮ ‬گەڵی‮ ‬كوردستان سەرفكرد و نەیانتوانی‮ ‬ئامانجە گەورەكانی‮ ‬كەپێشمەرگە لەپێناوی‮ ‬شەهید بوون،‮ ‬لەبارببەن‮، ئەمڕۆ هەموومان چاوەڕوانی‮ ‬لەناوبردنی‮ ‬ئەو جۆرە عەقلیەتەین‮ ‬،‮ ‬كەبوونی‮ ‬خۆی‮ ‬لە دەرەوەی‮ ‬چوارچێوەی‮ ‬بەرژەوەندیە باڵاكانی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و نەتەوەیدا دەدۆزێتەوە‮.‬