ئاماده‌كردنی: ‬خەبات
گرژی‮ ‬و ئاڵۆزییەكانی‮ ‬نێوان ئێران و ئەمەریكا لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست بەگشتی‮ ‬پێیناوەتە قۆناغێكی‮ ‬ئاڵۆزتر و بەشێك لە سەرۆك و سەركردەكانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬جیهان بەبەردەوامی‮ ‬لە پەیوەندیدان بۆ هێوركردنەوەی‮ ‬ئەو بارودۆخەی‮ ‬كە ئەگەری‮ ‬هەڵگیرسانی‮ ‬شەڕێكی‮ ‬ماڵوێرانكەری‮ ‬هەیە لە روودانیدا،‮ ‬بەتایبەتیش بۆ ئێران و وڵاتانی‮ ‬دراوسێ و ئەو وڵاتانەیش كە دەكەونە سەر كەنداوی‮ ‬عەرەبی‮.
‬
سەركۆماری‮ ‬ئێران،‮ ‬حەسەن رۆحانی‮ ‬لە پەیوەست بەم بارودۆخەی‮ ‬لە ئێستادا لەناوچەكە لەئارادایە و وەك كاردانەوەیەك بۆ هەڕەشە بەردەوامەكانی‮ ‬ئەمەریكا لە وڵاتەكەی‮ ‬دەڵێت‮: ‬ئەمەریكا نەیتوانی‮ ‬لەبارەی‮ ‬رێككەوتننامەی‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬هیچ كەسێك بخاتە پاڵ خۆی‮ ‬و ئەم پیلانگێڕییە مایەپووچ بوو‮.‬

سەرۆك كۆماری‮ ‬ئێران،‮ ‬حەسەن رۆحانی‮ ‬ئاماژەی‮ ‬بەوەكرد ئەمریكا لە بارەی‮ ‬رێككەوتننامەی‮ ‬ئەتۆمییەوە بە تەنها ماوەتەوە و جەختی‮ ‬لەوەكردەوە ئێران هەمیشە لەبەرانبەر كاربەدەستانی‮ ‬كۆشكی‮ ‬سپیدا سەركەوتنی‮ ‬بەدەستهێناوە‮. ‬رۆحانی‮ ‬گوتیشی‮: ‬لە كۆتایی‮ ‬رێگاكەدا ئەمەریكا ناچار بوو بە كشانەوە لە رێككەوتننامەكە و شكاندنی‮ ‬بەڵێنەكەی،‮ ‬ئەوەش سەرچاوەی‮ ‬شانازیی‮ ‬مێژوویی‮ ‬ئێرانە و ئێران هەمیشە لەبەرانبەر كاربەدەستانی‮ ‬كۆشكی‮ ‬سپیدا سەركەوتنی‮ ‬بەدەستهێناوە‮.‬

حەسەن رۆحانی‮ ‬لە شارۆچكەی‮ ‬ماكو لە پارێزگای‮ ‬ئازەربایجانی‮ ‬خۆرئاوا،‮ ‬لەبارەی‮ ‬سزاكانی‮ ‬ئەمەریكا لەسەر وڵاتەكەی‮ ‬دواو تیشكی‮ ‬خستەسەر ئەوەی‮ ‬كاربەدەستانی‮ ‬كۆشكی‮ ‬ویستوویانە بابەتی‮ ‬رێككەوتننامەی‮ ‬ئەتۆمیی‮ ‬ببەنە ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان و سزای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لە دژی‮ ‬ئێران بخەنە واری‮ ‬جێبەجێكردنەوە،‮ ‬بەڵام بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬لە رێككەوتننامەكە نەكشاوەتەوە،‮ ‬ئەم پلانە شكستیهێناوە‮. ‬

سەرۆك كۆماری‮ ‬ئێران باسی‮ ‬لەوەشكردووە پلانێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬ئەمەریكا ئەوە بووە لایەنەكانی‮ ‬دیكە هانبدرێن لە رێككەوتننامەكە بێنە دەرەوە و لەمبارەیەوەش رۆحانی‮ ‬گوتی‮: ‬ئەمەریكا نەیتوانی‮ ‬لەبارەی‮ ‬رێككەوتننامەی‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬هیچ كەسێك بخاتە پاڵ خۆی‮ ‬و ئەم پیلانگێڕییە مایەپووچ بوو‮. ‬لە كۆتایی‮ ‬رێگاكەدا ئەمەریكا ناچار بوو بە كشانەوە لە رێككەوتننامەكە و شكاندنی‮ ‬بەڵێنەكەی‮. ‬ئەوەش سەرچاوەی‮ ‬شانازیی‮ ‬مێژوویی‮ ‬ئێرانە و ئێران هەمیشە لەبەرانبەر كاربەدەستانی‮ ‬كۆشكی‮ ‬سپیدا سەركەوتنی‮ ‬بەدەستهێناوە‮.‬

رۆحانی‮ ‬جەختی‮ ‬لەوەش كردووەتەوە كە ئەمەریكا گەمارۆی‮ ‬خستووەتە سەر دەرمان و خۆراك و رێگریی‮ ‬لە چارەسەری‮ ‬پزیشكیی‮ ‬نەخۆشەكان كردووە و رایگەیاندووە‮: ‬ئیسرائیل،‮ ‬لایەنگرانی‮ ‬توندئاژۆیی‮ ‬لە ئەمەریكا،‮ ‬وڵاتە دواكەوتووەكانی‮ ‬ناوچەكە و گرووپە نەیارەكانی‮ ‬ئێران،‮ ‬بەمەبەستی‮ ‬گەیشتن بە ئامانجەكانیان كاربەدەستانی‮ ‬كۆشكی‮ ‬سپی‮ ‬هەڵدەخەڵەتێنن‮. ‬ئەمەریكا وایدەزانی‮ ‬دۆلارێك دەگاتە‮ ‬50 هەزار تمەن،‮ ‬بەڵام ئەم پیلانگێڕییەش شكستی‮ ‬خوارد‮. ‬

سعودیە‮: ‬رێگە نادەین هیچ جەنگێك لە ناوچەكە هەڵبگیرسێت
هاوكات هەر سەبارەت بەم گرژی‮ ‬و ئاڵۆزییانەی‮ ‬لەناوچەكە هەن،‮ ‬شانشینی‮ ‬عەرەبی‮ ‬سعودی‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬خۆی‮ ‬راگەیاندووەو لە كۆبوونەوەی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیرانی‮ ‬سعوودیە كە بەسەرپەرشتی‮ ‬شا سەلمان بن عەبدولعەزیز سازكرا چەند مژارێكی‮ ‬گرنگ تاوتوێكراوە لەنێویاندا دوایین پێشهاتەكانی‮ ‬ناوچەكە و جیهان‮.‬
ئاژانسی‮ ‬هەواڵیی‮ ‬فەرمی‮ ‬سعوودیە بڵاویكردەوە كە لە كۆبوونەوەكەدا تیشك خراوەتە سەر ئەو دوو لووتكەیەی‮ ‬كە بڕیارە لە كۆتایی‮ ‬ئەم مانگەدا لەسەر ئاستی‮ ‬كەنداوی‮ ‬عەرەبی‮ ‬لە شاری‮ ‬مەككە ساز بكرێن‮.‬
لە كۆبوونەوەكەدا جەختكراوەتەوە لەسەر بەدیهێنانی‮ ‬ئاشتی‮ ‬لە ناوچەكە و لەوبارەوە راگەیەندراوە،‮ ‬كە سعوودیە هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی‮ ‬هیچ جەنگێك لە ناوچەكەدا هەڵنەگیرسێت‮.‬
لە كۆبوونەوەكەدا باس لەوەش كراوە كە سەرجەم گەلانی‮ ‬ناوچەكە لەنێویشیاندا گەلی‮ ‬ئێران مافی‮ ‬ئەوەی‮ ‬هەیە بە ئاشتی‮ ‬و سەقامگیری‮ ‬لە ناوچەكەدا ژیان بەسەربەرێت‮.‬
لە كۆتایی‮ ‬كۆبوونەوەكەدا بانگەواز لە كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬كراوە كە رێوشوێنی‮ ‬توند لە هەمبەر ئێران بگرێتەبەر‮.‬

سەبارەت بە پرسی‮ ‬ئێران و سوریا پوتین پەیوەندی‮ ‬بە ماكرۆن و‮ ‬مێركڵ دەكات
لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن ناوەندی‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬كۆشكی‮ ‬كرملینەوە بڵاوكراوەتەوە،‮ ‬ئاماژە بەوەكراوە كە ڤلادیمیر پوتین سەبارەت بە سووریا،‮ ‬ئۆكراینا و ئێران پەیوەندی‮ ‬تەلەفۆنی‮ ‬لەگەڵ هەریەك لە ئیمانوێل ماكرۆن و ئەنگێلا مێركڵ ئەنجامداوە‮.
‬
لە راگەیەندراوەكەدا هەروەها ئاماژە بەوەكراوە كە لە پەیوەندییەكاندا كێشەی‮ ‬سووریا تاوتوێكراوە و تێیدا هاتووە،‮ ‬پوتین زانیاریی‮ ‬سەبارەت بە سەقامگیركردنی‮ ‬دۆخی‮ ‬باكووری‮ ‬خۆرئاوای‮ ‬سووریا،‮ ‬پارێزگارییكردن لە هاووڵاتییانی‮ ‬سڤیل و لەناوبردنی‮ ‬هەڕەشەی‮ ‬تیرۆر لەرێگەی‮ ‬ئەو رێكارانەی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬لەگەڵ توركیادا گیراونەتە بەر،‮ ‬خستووەتەڕوو‮. ‬باس لەوەشكراوە كە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكاندا پوتین جەختی‮ ‬لە چارەسەركردنی‮ ‬قەیرانی‮ ‬ئۆكراینا لەچوارچێوەی‮ ‬رێككەوتننامەكانی‮ ‬مینسكدا كردووەتەوە و جەخت لە بەردەوامییدان بە رێككەوتننامەی‮ ‬ئەتۆمیی‮ ‬لەگەڵ ئێراندا كراوەتەوە و لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە‮: ‬هەریەك لە رووسیا،‮ ‬فەڕەنسا و ئەڵمانیا دووپاتی‮ ‬پابەندیی‮ ‬خۆیان بە هاریكاریی‮ ‬ئابووریی‮ ‬و بازرگانیی‮ ‬لەگەڵ ئێراندا،‮ ‬كردووەتەوە‮. ‬

عێراق نێوەندگیریی‮ ‬نێوان ئەمەریكا و ئێران دەكات
سەرۆك وەزیرانی‮ ‬عیراق،‮ ‬عادل عەبدولمەهدی‮ ‬وێڕای‮ ‬ئاماژەدان بەوەی‮ ‬كە بەمەبەستی‮ ‬خاوكردنەوەی‮ ‬گرژییەكانی‮ ‬نێوان ئەمەریكا و ئێران لە ئایندەیەكی‮ ‬نزیكدا شاند رەوانەی‮ ‬هەردوو وڵات دەكەن،‮ ‬داوای‮ ‬هێمنی‮ ‬و پابەندبوون بە ستانداردە نێودەوڵەتییەكانی‮ ‬هەریەك لە تاران و واشنتۆن كرد‮.‬

سەرۆك وەزیرانی‮ ‬عیراق،‮ ‬عادل عەبدولمەهدی‮ ‬وێڕای‮ ‬ئاماژەدان بەوەی‮ ‬كە بەمەبەستی‮ ‬خاوكردنەوەی‮ ‬گرژییەكانی‮ ‬نێوان ئەمەریكا و ئێران لە ئایندەیەكی‮ ‬نزیكدا شاند رەوانەی‮ ‬هەردوو وڵات دەكەن،‮ ‬داوای‮ ‬هێمنی‮ ‬و پابەندبوون بە ستانداردە نێودەوڵەتییەكانی‮ ‬لە هەریەك لە تاران و واشنتۆن كرد‮. ‬
لە كۆنگرەی‮ ‬هەفتانەی‮ ‬خۆیدا لە بەغدای‮ ‬پایتەختی‮ ‬عێراق،‮ ‬عادل عەبدولمەهدی‮ ‬ئاماژەی‮ ‬بەوەكرد وڵاتەكەی‮ ‬لە پێگەیەكدایە كە كاریگەریی‮ ‬گرژییەكانی‮ ‬نێوان ئەمریكا و ئێرانی‮ ‬دەكەوێتە سەر و رایگەیاند‮: ‬عیراق وڵاتێكە كە كاریگەری‮ ‬راستەوخۆی‮ ‬دەكەوێتە سەر لە رێككەوتن‮ ‬یان گرژیی‮ ‬نێوان ئەمریكا و ئێران‮. ‬لەپێناو كەمكردنەوەی‮ ‬گرژیی‮ ‬و ئاڵۆزییەكان،‮ ‬لەگەڵ وڵاتە گرنگەكانی‮ ‬ئەورووپا لە كۆبوونەوەداین‮. ‬خاوەنی‮ ‬دیدگا و تێڕوانینی‮ ‬هاوشێوەین لەگەڵ ئەورووپادا لەوبارەیەوە‮. ‬

راشیگەیاند‮: ‬بەمەبەستی‮ ‬خاوكردنەوەی‮ ‬گرژییەكانی‮ ‬نێوان ئەمریكا و ئێران لە ئایندەیەكی‮ ‬نزیكدا شاند رەوانەی‮ ‬هەردوو وڵات دەكەین‮. ‬داوا لەسەرجەم لایەنەكان دەكەین هێمن بن و بەمەبەستی‮ ‬خۆ بە دوورگرتن لە مەترسیی،‮ ‬پابەندی‮ ‬ستانداردە نێودەوڵەتییەكان بن‮.‬
عەبدولمەهدی‮ ‬جەختی‮ ‬لەوەكردەوە كە ژمارەیەك لایەن لە عێراق،‮ ‬ئێران،‮ ‬ئەمریكا و ئیسرائیل هەوڵی‮ ‬هەڵگیرساندنی‮ ‬پێكدادان‮ ‬یان جەنگ لەنێوان ئەمریكا و ئێراندا دەدەن و رایگەیاند‮: ‬ئامانجی‮ ‬ئەمانە،‮ ‬هێنانە ئاراوەی‮ ‬جیاكاریی‮ ‬و دابەشبوونە لە ناوچەكە و لەنێو وڵاتاندا‮. ‬

محەمەد جەواد زەریف هۆشداری‮ ‬دەداتە ئەمەریكا
وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئێران،‮ ‬محەمەد جەواد زەریف هۆشداریی‮ ‬لە كەوتنەوەی‮ ‬رووداو لە كەنداوی‮ ‬بەسڕە دەداتە ئەمەریكا‮.‬
محەمەد جەواد زەریف هۆشداریی‮ ‬دا لەوەی‮ ‬زیادكردنی‮ ‬هێزە سەربازییەكانی‮ ‬ئەمەریكا لە كەنداوی‮ ‬بەسڕە،‮ ‬رەنگە ببێتە هۆی‮ ‬كەوتنەوەی‮ ‬رووداو‮. ‬لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی‮ ‬سی‮ ‬ئێن ئێنی‮ ‬ئەمەریكی،‮ ‬جەواد زەریف روونكردنەوەی‮ ‬لەبارەی‮ ‬گرژییەكانی‮ ‬نێوان وڵاتەكەی‮ ‬و ئەمریكا دا‮. ‬

سەبارەت بەوەی‮ ‬كە ئەمەریكا بە بیانووی‮ ‬ئەو هەڕەشانەی‮ ‬لە ئێرانەوە سەرچاوە دەگرن،‮ ‬هێزە سەربازییەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬لە كەنداوی‮ ‬بەسڕە زیادكردووە،‮ ‬زەریف رایگەیاند‮: ‬جێگیركردنی‮ ‬هێزێكی‮ ‬سەربازیی‮ ‬ئەوەندە زۆر لە رووبەرێكی‮ ‬بچووكدا،‮ ‬رەنگە هەر لە خۆیەوە ببێتە هۆی‮ ‬كەوتنەوەی‮ ‬رووداوگەلێك‮. ‬
وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئێران جەختی‮ ‬لەوەكردەوە كە لە نێو ئیدارەی‮ ‬ئەمریكادا كەسانێك هەن نایانەوێت ئەم جۆرە رووداوانە بكەوێتەوە و رایگەیاند‮: ‬بۆ ئەوەی‮ ‬رووداوێك روونەدات وریایی‮ ‬تا ئەوپەڕی‮ ‬پێویستەو ئەمەریكا‮ ‬یارییەكی‮ ‬زۆر مەترسیدار دەكات‮. ‬

لەبارەی‮ ‬روونكردنەوەكەی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬دۆناڵد ترەمپ كە رایگەیاندبوو وڵاتەكەی‮ ‬لەدوای‮ ‬كشانەوە لە رێككەوتننامە ئەتۆمییەكە،‮ ‬ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئێراندا لەپێناو رێككەوتنێكی‮ ‬نوێدا،‮ ‬محەمەد جەواد زەریف رایگەیاند‮: ‬ئارەزوومەند نین لەگەڵ كەسانێك قسە بكەین،‮ ‬كە لە بەڵێنەكانیان پاشگەزبوونەتەوە،‮ ‬ناتوانێت لەرێگەی‮ ‬هەڕەشەكردن لە هیچ ئێرانییەك بگەیتە هیچ شوێنێك،‮ ‬رێگای‮ ‬دانوستان بە رێزدا تێدەپەڕێت،‮ ‬نەك بە هەڕەشەدا‮. ‬
هەروەهاش سەرۆكی‮ ‬لیژنەی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬دەرەكی‮ ‬و ئاسایشی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬لە پەرلەمانی‮ ‬ئێران،‮ ‬حیشمەتوڵڵا فەلاحەت-پیشە ئاماژەی‮ ‬بەوە كرد كە لەگەڵ ئەمەریكادا ناچنە هیچ جەنگێكەوە،‮ ‬بە جەنگی‮ ‬بە وەكالەتیشەوە‮.‬

لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی‮ ‬هەواڵیی‮ ‬كرێكارانی‮ ‬ئێرانیILNA ‮ ‬فەلاحەت-پیشە باسی‮ ‬لە گرژی‮ ‬نێوان تاران و واشنتۆن كرد كە لەم رۆژانەی‮ ‬دواییدا بە لێدوانی‮ ‬بەرانبەری‮ ‬رووی‮ ‬لە زیادبوون كرد‮.‬
سەرۆكی‮ ‬لیژنەی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬دەرەكی‮ ‬و ئاسایشی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬لە پەرلەمانی‮ ‬ئێران لە وەڵامی‮ ‬پرسیارێكدا لەبارەی‮ ‬ئەو لێدوانانەوەی‮ ‬باس لەوە دەكەن كە ئێران لە رێگەی‮ ‬ئەو گرووپە چەكدارانەی‮ ‬لە ناوچەكەدا لەژێر كۆنترۆڵیدان لەبری‮ ‬جەنگی‮ ‬راستەوخۆ دژبە ئەمەریكا دەچێتە جەنگی‮ ‬بە وەكالەتەوە؟ رایگەیاند‮ “‬بەهیچ شێوەیەك ناچینە هیچ جۆرە جەنگێكەوە‮. ‬ناتواندرێت ئەوە بەیان بكرێت كە هیچ گرووپێك لە لایەن ئێرانەوە چووەتە جەنگی‮ ‬بەوەكالەتەوە‮. ‬فەلاحەت-پیشە ئەوەیشی‮ ‬خستەڕوو كە هەندێك كاراكتەری‮ ‬ناوچەكە خوازیارن لە خۆرهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست ئەمەریكا رابكێشنە جەنگەوە‮.‬