خەبات‮: شاخەوان برایم عەبدوڵڵا
لە چەند رۆژی‮ ‬رابردوودا نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكوەزیرانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كە هاوكات كاندیدی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانیشە بۆ پۆستی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان نامەیەكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬بۆ ئەنتۆنیۆ گوتێرێش سكرتێری‮ ‬گشتیی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان نارد و لە نامەكەدا كە لە پێنج خاڵی‮ ‬سەرەكی‮ ‬پێشنیازیدا پێكهاتووە،‮ ‬دەربارەی‮ ‬كاری‮ ‬داهاتووی‮ ‬نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراقدا،‮ ‬سەرۆكوەزیرانی‮ ‬كوردستان لە نامەكەدا رایگەیاندووە،‮ ‬نێردەی‮ ‬تایبەتی‮ ‬سكرتێری‮ ‬گشتی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان لە عێراق،‮ ‬دەتوانێت رۆڵێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬بگێڕێت وەك ناوبژیوان بۆ دەستپێكردنی‮ ‬دایالۆگ لە نێوان حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و حكوومەتی‮ ‬عێراق بە مەبەستی‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكان و هەروەها جێبەجێكردنی‮ ‬ماددەی‮ ‬140ی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراق،‮ ‬هەروەها داواشی‮ ‬كرد نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان نوێنەرێكی‮ ‬تایبەت لە هەولێر دابنێت‮. ‬

نامەكە داوای‮ ‬جێبەجێكردنی‮ ‬ماددەی140 ‮ ‬دەكات
نێچیرڤان بارزانی‮ ‬لە‮ ‬یەكێك لە خاڵەكانی‮ ‬نامەكەیدا داوای‮ ‬جێبەجێكردنی‮ ‬ماددەی‮ ‬140ی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراق دەكات،‮ ‬كە ماددەیەكی‮ ‬دەستوورییە و تایبەتە بە ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ چارەسەركردن و‮ ‬یەكلاكردنەوەی‮ ‬كێشەكان لە رێگەی‮ ‬جێبەجێكردنی‮ ‬دەستوورەوە،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬پرسی‮ ‬كەركووك كە بەگوێرەی‮ ‬ماددەكە دەبێت رەوشی‮ ‬پارێزگاكە و ناوچەكانی،‮ ‬سەرەتا ئاسایی‮ ‬بكرێنەوە،‮ ‬واتە ئەو عەرەبانەی‮ ‬لە سەردەمی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعس بە سەرۆكایەتیی‮ ‬سەددام حوسێن،‮ ‬بە مەبەستی‮ ‬بە عەرەبكردنی‮ ‬كەركووك،‮ ‬هێندراون بۆ پارێزگاكە و ناوچەكانی‮ ‬تر،‮ ‬بگەڕێندرێنەوە شوێنە ئەسڵییەكانی‮ ‬خۆیان و لە دوای‮ ‬ئازادیی‮ ‬عێراقیش زۆربەیان لە هەندێ قۆناغدا قەرەبووكرانەوە و گەڕێندرانەوە ناوچەكانی‮ ‬خۆیان،‮ ‬بەڵام لە دوای‮ ‬رووداوی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەری2017 ‮ ‬كە حكوومەتی‮ ‬عێراق بە رێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی‮ ‬كوردی‮ ‬هاتەوە كەركووك و ئەو عەرەبانەش جارێكی‮ ‬دیكە گەڕانەوە شارەكە و دووبارە هەڵمەتی‮ ‬داگیركردن و بە عەرەبكردن دەستیپێكردەوە‮. ‬ئەمە جگە لەوەی‮ ‬ئێستا زەویواری‮ ‬هاووڵاتییانی‮ ‬كورد بە ئاشكرا داگیر دەكرێت و هەروەها بەروبوومە كشتوكاڵییەكانی‮ ‬لە شێوەی‮ ‬گەنم و جۆ دەسووتێندرێن‮ ‬یان بە شەوان تاڵان دەكرێن،‮ ‬هاوكات عەرەبە هاوردەكان بە ئاشكرا هەڵدەكەوتنە سەر ماڵە كوردەكان لە گوندەكانی‮ ‬ژێر دەسەڵاتی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و لەلایەن ئەو گرووپانەشەوە هاوكاری‮ ‬دەكرێن بۆ دەركردنی‮ ‬هاووڵاتییانی‮ ‬كورد‮. ‬بۆیە بە مەبەستی‮ ‬راگرتنی‮ ‬ئەو هەڵمەتی‮ ‬بە عەرەبكردنە نێچیرڤان بارزانی‮ ‬لە نامەكەیدا داوای‮ ‬لە نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان كردووە رۆڵ بگێڕێت بۆ دەستپێكردنەوەی‮ ‬دیالۆگ بۆ چارەسەری‮ ‬كێشەكانی‮ ‬هەولێر و بەغدا بەتایبەتی‮ ‬جێبەجێكردنی‮ ‬ماددەی‮ ‬140ی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراق‮. ‬
هەر بەگوێرەی‮ ‬ماددەی‮ ‬140دەبێت دوای‮ ‬ئاساییكردنەوەی‮ ‬دۆخی‮ ‬كەركووك و ناوچەكانی‮ ‬تری،‮ ‬واتە گەڕاندنەوەی‮ ‬ناوچەكان بۆ دۆخی‮ ‬پێش هەڵمەتی‮ ‬بە عەرەبكردن،‮ ‬دواتر سەرژمێری‮ ‬تێدا ئەنجامبدرێت بۆ ئەوەی‮ ‬رێژەی‮ ‬هاووڵاتییانی‮ ‬رەسەنی‮ ‬ناوچەكە بزاندرێت و پاش ئەنجامدانی‮ ‬سەرژمێریش قۆناغی‮ ‬ریفراندۆم‮ ‬راپرسی‮ ‬دەستپێبكات كە بەلای‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانەوە راپرسی‮ ‬گرنگە بۆ چارەسەركردنی‮ ‬كێشەی‮ ‬كەركووك و ناوچەكانی‮ ‬تر كە بەگوێرەی‮ ‬ئەو راپرسییە هاووڵاتییانی‮ ‬كەركووك دەخرێنە بەردەم هەڵبژاردەی‮ ‬ئایا دەیانەوێت لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬عێراقدا بن‮ ‬یان سەر بە هەرێمی‮ ‬كوردستان بن‮. ‬

حكوومەتی‮ ‬عێراق ترسی‮ ‬لە جێبەجێكردنی‮ ‬ماددەكە هەیە
حكوومەتی‮ ‬عێراق بەردەوام پاشەكشەی‮ ‬لە جێبەجێكردنی‮ ‬قۆناغەكانی‮ ‬جێبەجێكردنی‮ ‬ماددەی140 ‮ ‬كردووە،‮ ‬بە رەخساندنی‮ ‬ژینگەیەك كە نەتواندرێت هەنگاوەكانی‮ ‬ئەو ماددەیە بە ئاسایی‮ ‬بچنە پێش بە مەبەستی‮ ‬جێبەجێكردن،‮ ‬چونكە لە زیانی‮ ‬بەغدایە،‮ ‬بۆیە بەغدا ترسی‮ ‬گەورەی‮ ‬هەیە لە ئەنجامدانی‮ ‬سەرژمێرییەكە و دواتریش راپرسییەكە،‮ ‬بەغدا دەترسێت كەركووكییەكان بڕیاری‮ ‬ئەوە بدەن بگەڕێنەوە سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان بەوپێیەی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬هاووڵاتییانی‮ ‬رەسەنی‮ ‬شارەكە كوردن و بڕیاری‮ ‬گەڕانەوە بۆ سەر هەولێر ئەگەرێكی‮ ‬یەكجار ئاشكرایە‮. ‬

بەرزكردنەوەی‮ ‬ئاستی‮ ‬نوێنەرایەتی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان لە هەولێر
بەگوێرەی‮ ‬ئەو نامەیەی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬كە بڵاوكرایەوە،‮ ‬سەرۆكوەزیرانی‮ ‬كوردستان داواشی‮ ‬كرد ئاستی‮ ‬نوێنەرایەتیی‮ ‬نەتەوەیەكگرتووەكان لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بەرزبكرێتەوە و بەرپرسێكی‮ ‬نەتەوەیەكگرتووەكانیش لە ئاستی‮ ‬جێگری‮ ‬نێردەی‮ ‬سكرتێری‮ ‬گشتی‮ ‬لە هەولێر دابندرێت و كەسێكیش وەك بەرپرسی‮ ‬كاروباری‮ ‬مرۆیی‮ ‬نەتەوەیەكگرتووەكان دیاری‮ ‬بكرێت،‮ ‬هەروەها بنكەی‮ ‬سەرەكی‮ ‬بەرنامەی‮ ‬مرۆیی‮ ‬نەتەوەیەكگرتووەكان لە بەغداوە بگوازرێتەوە بۆ هەولێر،‮ ‬چونكە‮ ‬90٪ی‮ ‬ئاوارەكانی‮ ‬سووریا لە عێراق و‮ ‬60٪ی‮ ‬هەموو ئاوارەكانی‮ ‬عێراق لە هەرێمی‮ ‬كوردستانن‮. ‬

ئەو خاڵەی‮ ‬سەرۆكوەزیرانی‮ ‬كوردستان بە مەبەستی‮ ‬ئەوەیە هەولێر وەك ناوەندێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬لەناو عێراقدا پێگەی‮ ‬دیاریكراوی‮ ‬خۆی‮ ‬هەبێت و نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان راستەوخۆ مامەڵەی‮ ‬لەگەڵدا بكەن،‮ ‬واتە بەغدا بە تەنیا بڕیار لەسەر هەموو ئەو پرسانە نەدات كە پەیوەندیان بە هەرێمی‮ ‬كوردستانیشەوە هەیە،‮ ‬واتە لە رەهەندێكەوە پەیوەندی‮ ‬بە هەرێمەوە هەبێت‮. ‬لە نموونەی‮ ‬پرسی‮ ‬پەنابەران و لێقەوماوان،‮ ‬كە زۆرترین پەنابەران و لێقەوماوانی‮ ‬عێراق و سووریا لە هەولێر و شارەكانی‮ ‬تری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانن و حكوومەتی‮ ‬هەرێمیش بەردەوام رەخنەی‮ ‬لە حكوومەتی‮ ‬عێراق هەبووە بەوەی‮ ‬هاوكاریی‮ ‬هەولێر ناكات لە دابینكردنی‮ ‬پێداویستی‮ ‬ئەو پەنابەر و لێقەوماوانەی‮ ‬لە ئەنجامی‮ ‬شەڕی‮ ‬مەزهەبی‮ ‬و تیرۆر و برسێتی‮ ‬و ناسەقامگیری‮ ‬ناوچەكانی‮ ‬ژێر دەسەڵاتی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق،‮ ‬رووەو هەرێمی‮ ‬كوردستان هەڵاتوون و پەنایان بۆ ژێر هەژموونی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هێناوە‮. ‬

نوێنەرێكی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان لە هەولێر
هەروەها لە نامەكەدا نێچیرڤان بارزانی‮ ‬داواشی‮ ‬كردووە بۆ دیاریكردنی‮ ‬كەسێكی‮ ‬تایبەت وەك نوێنەری‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان لە هەولێر بۆ ئەوەی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان زیاتر پەیوەندی‮ ‬لەگەڵ هەولێردا هەبێت و رۆڵی‮ ‬باشتر ببینێت لە گەیاندنی‮ ‬دەنگی‮ ‬هەولێر بە نەتەوەیەكگرتووەكان،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬لە پرسی‮ ‬پێكەوەژیان و ئاوارەكان كە پێویستیان هاوكاری‮ ‬بەردەوامی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان و كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەیە و حكوومەتی‮ ‬عێراقیش هاوكاری‮ ‬هەولێر ناكات،‮ ‬كە زۆرجار لە توانای‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمدا نییە هەموو پێداویستییەكانی‮ ‬ئەو پەنابەر و لێقەوماوانە پڕ‮ ‬بكاتەوە،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬بەهۆی‮ ‬ئەو قەیرانە داراییەی‮ ‬لە چەند ساڵی‮ ‬رابردوودا رووی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان كرد،‮ ‬ئەمە جگە لەوەی‮ ‬هەولێر دەیەوێت پێگەی‮ ‬سیاسی‮ ‬خۆی‮ ‬دیار بكات لە ناوچەكەدا‮. ‬هەر لە نامەكەدا نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكوەزیرانی‮ ‬كوردستان داواشی‮ ‬لە نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان كرد فیدراڵیزمی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە سەرجەم راپۆرتەكانی‮ ‬نەتەوەیەكگرتووەكاندا ئاماژەی‮ ‬پێبكرێت و دانی‮ ‬پێدا بنرێت‮. ‬

نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان وەڵامی‮ ‬نامەكەی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬دەداتەوە
سەبارەت بە دۆخی‮ ‬عێراق،‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان كۆبووەوە و جێنین هێنس پڵاسخارد،‮ ‬نوێنەری‮ ‬تایبەتیی‮ ‬سكرتێری‮ ‬گشتیی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان لە عێراق راپۆرتێكی‮ ‬لەبارەی‮ ‬رەوشی‮ ‬عێراق پێشكەشكرد و دواتریش لە لێدوانێكدا بۆ رووداو رایگەیاند‮: ‬پێویستمان بە پێكهێنانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬نوێی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هەیە بۆ ئەوەی‮ ‬بكەوینە پەیوەندی‮ ‬لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬فیدراڵ،‮ ‬سەبارەت بە داواكەی‮ ‬نێچیرڤان بارزانیش بۆ جێبەجێكردنی‮ ‬ماددەی‮ ‬140‮ ‬نوێنەری‮ ‬تایبەتی‮ ‬سكرتێری‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان لە عێراق گوتی‮: ‬ماددەی‮ ‬ 140ماوەیەكی‮ ‬زۆر درێژە لەسەر مێزی‮ ‬گفتوگۆیە و كاتی‮ ‬ئەوەیە كە چارەسەر بكرێت و چارەسەری‮ ‬بنەڕەتی‮ ‬بۆ بدۆزرێتەوە‮.
‬
ئەمەش دوای‮ ‬ئەوە هات كە نێچیرڤان بارزانی‮ ‬لە نامەیەكی‮ ‬تایبەتدا داوای‮ ‬لە نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان كرد ماددەی‮ ‬140ی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراق جێبەجێبكرێت،‮ ‬هەروەها داواشی‮ ‬كرد نوێنەرێكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان لە هەولێر دابنرێت،‮ ‬هاوكات لە راپۆرتەكانی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكانیش فیدرالیزمی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ناوی‮ ‬بێت و بە فەرمی‮ ‬دانی‮ ‬پێدا بنرێت‮. ‬ئەم نامەیەی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬لە كاتێكدایە ماوەیەكە دووبارە هەڵمەتێكی‮ ‬بەرنامە بۆ داڕێژراو بۆ بە عەرەبكردنی‮ ‬ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەستیپێكردووەتەوە و عەرەبە هاوردەكان دەیانەوێت دەستبەسەر زەویوزار و بەروبوومی‮ ‬جوتیارانی‮ ‬كورد دابگرن،‮ ‬هاوكات ژمارەیەكی‮ ‬زۆریش لە عەرەبی‮ ‬هاوردە بە پاڵپشتی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬هەڵیانكوتایە سەر گوندی‮ ‬پەلكانە و لەگەڵ هاووڵاتی‮ ‬رەسەنی‮ ‬گوندەكە كە كوردن رووبەڕووی‮ ‬یەكتری‮ ‬بوونەوە،‮ ‬ئەمە جگە لەوەی‮ ‬لە ئێستادا گەنم و جۆی‮ ‬جوتیارانی‮ ‬كورد دەسووتێدرێت و لە هەندێ ناوچەی‮ ‬دیكەی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬كوردستان‮ ‬سنووری‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر‮ ‬گەنم و جۆری‮ ‬جوتیارانی‮ ‬كورد تاڵان دەكرێت‮. ‬