خهبات: توانا زرار
جگە لە جێگری كوڕی ، كوڕێكی دیكەی هونەرمەند میدیا حوسێن دەبێت بەگۆرانیبێژ، چەلەنگ میدیا حوسێن دەبێتە دووەم كوڕی ئەو هونەرمەندە لە بواری گۆرانی گوتندا دەردەكەوێت و یەكەم بەرهەمی خۆی بڵاودەكاتەوە.گۆرانی تەمەن ، نۆبەرەی كارە هونەرییەكانی چەلەنگ میدیا حوسێنە.
چەلەنگ ، بەنیازە لە ئایندەیەكی نزیكدا چەند تێكستێكی هونەرمەند میدیا حوسێنی باوكی بكات بەگۆرانی و بڵاوییان بكاتەوە.گۆرانی تەمەنیش هۆنراوەكەی لەلایەن ڕەشوان گەردیی نوسراوە، ئاوازەكەشی خۆی دایناوە، كاری ئەرێنج و میكس و ماسترینی لەلایەن شادمیر نامۆ بۆ كراوە، لە گۆرانی تەمەن جەمال چلبیان بەئامێری كەمان بەشدارە، شادمیر نامۆ لە وڵاتی سوید كارەكانی ستۆدیۆی بۆكردووە، ریكوردی دەنگ لە پرۆستۆدیۆ كراوە.









