خەبات: فاتمە قاسم حەبیب
كچە شێوەكاری خانەقین ئیڤان عەبدوڵا فەرەج لەدایكبوی 1995ی شاری بەغدایە و دەرچوی كۆلێژی ئەندازیاریە، بەڵام ساڵانێكە دەستی كردوەتە بەكاری هونەری وێنەكێشان وتابلۆكانی لە هەر پیشانگایەكدا بەشداری پێ بكات ئامادەبوان سەرسام دەكات ، وەك خۆێ وتی :من لە منداڵیەوە بە هەڕەمەكی وێنە دەكێشم و لە خێزانێك گەورە بوم كە خولیای هونەریان هەبووە بۆیە ئارەزوم بۆلای وێنە كێشان رۆشت و توانیم تێایدا سەركەوتو بم و كۆڵیش نادەم هەتاوەكو دەبمە هونەرمەندێكی جیهانی بۆ ئەوەی ناوی كوردستانی پێ سەربەرز بكەم . تابلۆكانم مانای جیاواز دەبەخشێ و زۆربەیان بەزەیت ئەیانكێشم و جارجاریش بە فەحم وێنە دەكێشم.









