خه‌بات: رەمزی‮ ‬میرەكانی
كۆمینتاری‮ ‬گەنجی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر،‮ ‬عەبدولسەمەد عەبدولستار،‮ ‬كە بە عەبدولسەمەد خۆشناو ناسراوە،‮ ‬توانی‮ ‬پلەی‮ ‬یەكەم لە پێشبڕكێی‮ ‬كۆمێنتاران لە كەنالی‮ ‬بی‮ ‬ئێن سپۆرت‮ ‬بەدەست بێنێت،‮ ‬كە لە میانی‮ ‬بەرنامەی‮ ‬ئەلۆ بین‮ ‬دەنگی‮ ‬بۆ دەدرا‮. ‬ئەمەو بێجگە لە عەبدولسەمەد،‮ ‬كۆمینتارێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردیش گەیشتە قۆناغی‮ ‬كۆتایی،‮ ‬ئەویش كۆمێنتار،‮ ‬هێژا ئیسماعیل،‮ ‬بوو لە شاری‮ ‬دهۆكدا‮. ‬مایەی‮ ‬دڵخۆشییە،‮ ‬كە دوو لاوی‮ ‬كورد بتوانن لە كەناڵێكی‮ ‬عەرەبی‮ ‬وا گەورە بگەنە قۆناغی‮ ‬كۆتایی،‮ ‬هەرچەندە ئەوان عەرەب نین و زمانی‮ ‬دایكیشیان كوردییە‮. ‬سێ كەس گەیشتنە قۆناغی‮ ‬كۆتایی،‮ ‬كە بەدەنگدانی‮ ‬خەڵك بوو،‮ ‬لەوانە دووانیان كوردی‮ ‬خەڵكی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان‮ ‬شارەكانی‮ ‬هەولێر و دهۆك‮ ‬بوون‮. ‬لە دەنگدانی‮ ‬كۆتاییدا،‮ ‬هێژا پلەی‮ ‬سێیەمی‮ ‬بەدەستهێنا،‮ ‬بەشداربووەكەی‮ ‬دیكە،‮ ‬كە ناوی‮ ‬مەڕوان و خەڵكی‮ ‬وڵاتی‮ ‬میسڕ‮ ‬بوو،‮ ‬پلەی‮ ‬دووەمی‮ ‬بەدەستهێنا،‮ ‬پلەی‮ ‬یەكەمیش بەر،‮ ‬عەبدولسەمەد خۆشناو كەوت،‮ ‬كە توانی‮ ‬زیاتر لە‮ ‬%32 دەنگەكان بەدەست بێنێت‮. ‬عەبدولسەمەد،دوای‮ ‬هاتنی‮ ‬بە پلەی‮ ‬یەكەم،‮ ‬دڵخۆشی‮ ‬خۆی‮ ‬بەو سەركەوتنە دەربڕی‮ ‬و سوپاسی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬كرد،‮ ‬كە‮ ‬یارمەتیان داوە،‮ ‬یان دەنگیان بۆی‮ ‬داوە‮.

‬شیاوی‮ ‬باسكردنە براوەی‮ ‬ئەو بەرنامەیە،‮ ‬كە عەبدولسەمەد خۆشناوە،‮ ‬دەبێتە كۆمێنتاری‮ ‬یاری‮ ‬كۆتایی‮ ‬خولی‮ ‬یانە پاڵەوانەكانی‮ ‬ئەوروپا،‮ ‬كە بڕیارە لە رێكەوتی‮ ‬1 ی‮ ‬حوزەیرانی‮ ‬داهاتوو،‮ ‬لەسەر‮ ‬یاریگەی‮ ‬واندا میترۆ پۆلیتانۆ،‮ ‬یاریگەی‮ ‬تایبەتی‮ ‬یانەی‮ ‬ئەتلەتیكۆ‮ ‬مەدرید،‮ ‬لە مەدریدی‮ ‬پایتەختی‮ ‬ئیسپانیا،‮ ‬لەنێوان‮ ‬یانەكانی‮ ‬لیڤەرپوول و تۆتنهام بەڕێوە بچێت،‮ ‬دووریش نییە كەناڵی‮ ‬بی‮ ‬ئێن سپۆرت،‮ ‬گرێبەست لەگەڵ ئەو كۆمێنتارە كوردە بكات و بە‮ ‬یەكجاری‮ ‬ببێتە كۆمێنتاری‮ ‬ئەو كەناڵە زەبەلاحە،‮ ‬هاوشانی‮ ‬كۆمێنتارە بەناوبانگەكانی‮ ‬كەناڵەكە،‮ ‬عیسام شەوالی،‮ ‬رەئووف خلێف،‮ ‬یوسف سەیف،‮ ‬عەلی‮ ‬محەمەد عەلی،‮ ‬خەلیل بلوشی،‮ ‬حەفیز دەراجی،‮ ‬سیوار زەهەب و ئەوانی‮ ‬دیكە‮. ‬هیوای‮ ‬سەركەوتن بۆ كاكە عەبدولسەمەد،‮ ‬دەخوازین و هیوادارین لە كارەكەی‮ ‬سەركەوتوو بێت و سەری‮ ‬كورد و كوردستان بەرز بكاتەوە‮.‬