خهبات: سەرهەنگ نەجمەدین
لەگەڕی بیست وحەوتەمینی خولی نایابی عێراق رۆژی 18/5/2019 لەنێو یاریگای نێو دەوڵەتی فرەنسۆهەریری ، یانەی هەولێر میوانداری یانەی ئەلحوسێن كرد، یانەی هەولێر بەسەرپەرشتی ڕاهێنەر ئەكرەم سەڵمان سێیەم یاری خۆی ئەنجامدا ، گێمی یەكەم دەستیپێكرد و هەردوویانە بەپڵانی هێرش بردن یارییان دەكرد، بەتایبەتی هێرشەكانی یانەی هەولێر پشت بەستن بەهاندەران و یاریگا زیاتر دەبیندران، لەدرێژەی هێرشەكانی یانەی هەولێر بۆ سەر گۆڵی یانەی ئەلحوسێن لەخولەكی 28 دا ناوبژیوانی یارییەكە لێدانێكی سزای بۆ یانەی هەولێر هەژمار كرد، یاریزان محەمەد جەفال توانی لێدانەكە بەسەركەوتووی لێ بدات و گۆڵی یەكەم بۆ تیپەكەی خۆی تۆماركرد، دوای ئەم گۆڵە یاریزانانی هەولێر بەپلانی بەرگڕی یارییان دەكرد و پارێزگاریان لەئەنجامی یارییە دەكرد، بەمشێوەیە گێمی یەكەمی یارییەكە بەسەركەوتنی یانەی هەولێر بەتاكەگۆڵێكی بێ وەڵام كۆتایی هات و هەولێر بەمتمانەوە ئەم گێمەی بەرێكرد.
گێمی دووەم دەستپێكرد و ڕاهێنەری یانەی هەولێر ئەكرەم سەڵمان چەند گۆڕانكارییەكی لەپێكهاتەی تیپەكە ئەنجام دا بەمەبەستی تۆماركردنی گۆڵی دووەم و متمانە لەتیپی بەرانبەر، بەم گۆڕانكارییە یانەی هەولێر فشارێكی زۆری خستە سەر تیپی بەرانبەر بەمەبەستی تۆماركردنی گۆڵی دووەم، ئەوەبوو لەخولەكی 62دا لەرێگەی یاریزان محەمەد جەفال بەلێدانی سزا گۆڵی دووەم و متمانە بۆ یانەكەی تۆمار كرد، بەم شێوەیە تاكۆتایی یارییەكە ئەنجامی یارییەكە بەسەركەوتنی یانەی هەولێر بەسەر یانەی ئەلحوسێن بەدوو گۆڵی خاوێن كۆتایی هات و یانەی هەولێر دوای 7 یاری یەكەم سەركەوتنی لەیاریگای هەولێر لەسەر دەستی ڕاهێنەر ئەكرەم سەڵمان تۆمار كرد، بەم سەركەوتنە یانەی هەولێر لەكۆی 27 یاری بەكۆكردنەوەی 32 خاڵ لەپلەی دوازدەهەم جێگیر بووە.









