خهبات: موسلیم دۆڵەمەری
بە درێژایی مێژوو گەلەكەمان لەژێر دەستی دوژمنان و ناحەزانمان ستەملێكراو بووەو بە بەردەوامی شەهیدو قوربانیمان داوە بۆ رزگار بوونمان لە ژێردەستی دوژمنانمان . هەر بۆیە دوژمن درێغیان نەكردووە لە كیمیا باران و ئەنفال و وێرانكاری وڵاتمان بۆ ئەوەی دەنگی ئازادی و سەربەخۆیی گەلەكەمان ببڕن ، بەڵام لە سایەی خوێنی هەزاران شەهیدمان گەیشتین بە ئازادی ئەمڕۆش دەیان نووسەرو رۆشنبیرو دەرهێنەری كورد هەیە كە ئازارو مەینەتی دەیان ساڵەی گەلەكەمان بۆ نووكی خامەی خۆیان بخەنە بەر چاوی جیهان ،رێبەر دۆسكی دەرهێنەری سینەمایی بەتوانای كورد لە ڕێگای فیلمەكانی ئازاری گەلەكەی خستۆتە سەر زاری جیهان كە ئێستاش خەریكی فیلمێكی نوێی سینەماییە لە دەڤەری بارزان و بەمشێوەیە تایبەت بۆخەبات باسی لێكردو گوتی: سەرەتا بە كورتی خۆی ناساند و گوتی: من رێبەر دۆسكی لە ساڵی 5791لە گوندی شاورێكی لە پارێزگای دهۆك و ماوەی 52 ساڵە لە هۆڵەندا دەژیم.
سەبارەت بە دەسپێكی كاری هونەری گوتی: لە مناڵیەوە حەزی كاری هونەریم هەبوو ئەویش بەهۆی تەماشاكردنی تۆم و جیری كە بە بەردەوامی بیرم لەوە دەكردەوە كە بزانم چۆن دروستكراوە تا ئەو كاتەی گەورە بووم و حەزەكانم بۆ دەرهێنەری گەشەیان كرد تا وایلێهات لە كۆلیژی فیلمسازی بەشی دەرهێنەری وەرگیرام لە هۆڵەنداو توانیم پلەی باش لە دەرهێنەری وەرگرم و خزمەتی گەل و وڵاتم بكەم بە كاری دەرهێنەریم.
سەبارەت بە بەرهەمە سینەماییەكانی گوتی: تاكو ئێستا زیاتر لە 31 فیلمی سینەماییم هەیەو دەتوانم بڵێم خۆشبەختانە گشت فیلمەكانم لە كوردستان وێنەیان گیراوەو هەروەها زۆربەیان خزمەتكردنم بووە بە باسكردن لە ئازاری گەلی خۆم ناساندنی گەل و نیشتمانم بە جیهان ، كە بە ناوبانگترین فیلمم ، فیلمی رادیۆی كۆبانی بووە كە زیاتر لە چل خەڵاتی جیهانی وەرگرتووە.
سەبارەت بە فیلمی نوێی ئێستا گوتی: ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە خەریكی بەرهەمهێنانی فیلمێكی نوێم بە ناوی محەمەد سدیق و پڵنگ كە دەمەوێت بە بڵاوبوونەوەی ئەم فیلمەم ئێش و ئازارو مەینەتی چەندین ساڵەی گەلەكەم بە چاوی جیهان بناسێنم، چونكە دوژمنانی كورد زولمێكی زۆریان لەگەل و نیشتمانی ئێمە كردووەو كیمیاباران و ئەنفال و زیندە بەچال و سووتاندن و وێرانكاری تەنانەت ژینگەو گیانەوەرانی ئێمەشیان ، كوشتن و وێرانكردن ، بۆیە لەم فیلمەدا كە محەمەد سدیق كاراكتەریەتی وا نیشاندەدات كە بە ئاواتە پڵنگ بگەڕێتەوە چیاكانی دەڤەری بارزان كە لە كۆندا پڵنگی زۆر بووە بەڵام لە لایەن دوژمنانی كوردەوە لەناو براون. هەروەها ناوەرۆكی فیلمەكەم باس لە شەهیدان و ئەنفالەكان و كیمیابارانەكانمان دەكات بەبێ جیاوازی گشت ناوچەكانی كوردستان.
سەبارەت بە شوێنی وێنە گرتنی فیلمەكە گوتی: دەتوانم بڵێم سەدا هەشتای فیلمەكەم لە دەڤەری بارزان وێنەی گیراوە لەهەر چوار وەرزی ساڵ بەشێكیش لە ناوچەكانی تری كوردستان وێنەی دەگیرێت وەكو سنووری پارێزگای دهۆك و سلێمانی.
سەبارەت بە وێنەگرو ئەندازیاری دەنگەكانی گوتی: وێنەگرو ئەندازیاری دەنگی فیلمەكەم دوو ئەندازیاری هۆڵەندین وێنەگرەكەم ناوی رۆیەوە ئەندازیاری دەنگیشم ناوی تیكۆیە كە زۆر لێهاتو بە توانان ، وە هەروەها كاری مونتاژ كردنیشم هەر لە هۆڵەندا دەبێت.
سەبارەت بە هاوكاری ماددی لە كوردستان گوتی: بەداخەوە هیچ كەس هاوكاری ماددیمان ناكات لێرە وە هەتا بیرۆكەو پرۆژەكانیشمان وەرناگرن چەندین ساڵ پێش پرۆژەیەكم پێشكەشی لایەنی پەیوەندار كرد بۆ بیرۆكەی بەرهەمهێنانی فیلم و كاری هونەری بەداخەوە تاكو ئێستاش هیچ وەڵامیان نەدامەوە بۆیە ناچارم سەرچاوەی دارایی هەر لە هۆڵەنداوە پەیدا بكەم و خۆم بۆ خۆم هەوڵ بدەم و كارەكانم پێشبخەم و خزمەتی وڵاتەكەم بەكەم بە كاری دەرهێنەری خۆم گەل و نیشتمانم بپارێزم.
سەبارەت بە كۆتاییهێنانی فیلمەكەی گوتی: وەكو باسمكرد زیاتر لە سێ ساڵە خەریكی فیلمەكەم بە پێی بەرنامەكانمان دەبێت بۆ مانگی 01كارەكانم تەواو ببێت چونكە دەبێت بۆ مانگی 11 كاری مۆنتاژیشم تەواو بێت بۆ ئەوەی ئامادەبم بۆ بەشداریم لە فیستیڤالێكی نێودەوڵەتی فیلم كە لە مانگی 11دا دەستپێدەكات لە هۆڵەندا، وە لە كۆتاییدا داواكارم لە حكومەتی هەرێمی كوردستان پەرە بە كاری دەرهێنەری و فیلمسازی بدەن و سینەمای نوێ و مۆدێرن دابمەزرێنن بۆ ئەوەی وڵاتەكەمان وەكو زۆربەی وڵاتانی جیهان لەم بوارەدا پێشكەوێت.









