خەبات: هاوار مورتكەیی
ساڵانە هەزاران گەشتیار لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی سەردانی ئیسرائیل دەكەن
ژمارەی گەشتیاران لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی ئەوانەی كە ئەمساڵ روویان لە ئیسرائیل كردووە زیادی كردووە، لە راگەیەندراوێكدا كە دەستەی دانیشتوان كۆچ لە ئیسرائیل بڵاویكردۆتەوە ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە كە ژمارەی گەشتیاران لە وڵاتانی ئیسلامی بۆ وڵاتی ئیسرائیل، ئەمساڵ بەبەراورد لەگەڵ ساڵانی رابردوو ژمارەی پێوانەیی تۆمار كردووە.
بەپێی دەرەنجامەكانیش كە رۆژی دووشەممەی رابردوو لە كەناڵی RT رووسی بڵاوكراوەتەوە ئەو گەشتیارانەی لەم ساڵەو تا ئێستا سەردانی ئیسرائیلیان كردووە بریتی بووە لە 12363 ئوردنی، 4947 میسری و بەگشتی ژمارەكە گەیشتۆتە 72109 كەس كە سەرجەمیان لەوڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی سەردانی ئسرائیلیان كردووە.
دەستەی دانیشتوان و كۆچ لە ئیسرائیل ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە میسر و ئوردن لەو وڵاتە عەرەبیانەن كە پەیوەندی دیبلۆماسی تەواویان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە، بەپێی ئەو راپۆرتانەش كە بڵاوكراونەتەوە لە ساڵی 2018دا نزیكەی 37555 ئیندۆنیسی سەردانی ئیسرائیلیان كردووە كە ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی پێشوو بەڕێژەی %5 زیادی كردووە.
ئامارەكانی دەستەی ناوبراو ئاشكرایان كردووە ژمارەی گەشتیاران بۆ وڵاتی ئیسرائیل لەو وڵاتانەوە زیاتر سەردانیان كردوون، كە پەیوەندی دیبلۆماسیان لەگەڵدا نییەو شانشینی مەغریبی عەرەبی لەسەرووی هەموویانەوەو لەریزی پێشەوەی ئەو وڵاتانە دادەندرێت كە عەرەبی و ئیسلامین، بەجۆرێك تەنیا لە ساڵی 2018دا 2108 مەغریبی سەردانی ئیسرائیلی كردووە، لەو ئامارەدا ئەوەش هاتووە كە وڵاتی تونس لە پلەی دووەم دێت بە 949 گەشتیار و قەتەر لەپلەی سێیەم دێت و دوای ئەویش هەریەك لەوڵاتانی عومان و جەزائیر و كوێت و ئیمارات و سعودیە دێن.









