خەبات: عەلی‮ ‬بانیشاری
مۆزەخانەكە لەسەر رووبەری‮ ‬45.5‮ ‬مەتر دروستكراوە‮. ‬لە نێویدا‮ ‬120‮ ‬جۆر مین و تەقەمەنی‮ ‬و كەلوپەلی‮ ‬بەكارهاتووی‮ ‬داعش هەن،‮ ‬كە سەردانی‮ ‬هۆڵی‮ ‬مۆزەخانەكە دەكەیت زیاتر بۆت روون دەبێتەوە ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە لەماوەی‮ ‬حكوومڕانیدا چ تەكنیكێكی‮ ‬لە شەڕدا بەكارهێناوە،‮ ‬وەكو فەرماندەی‮ ‬ئەندازەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پشتیوانی‮ ‬یەك و سەرپەرشتیاری‮ ‬مۆزەخانەی‮ ‬بۆمبە دروستكراوەكانی‮ ‬داعش لە كۆڕێ دەڵێت‮: ‬داعش بۆ دروستكردنی‮ ‬مین و چەك و تەقەمەنیەكان سوودیان لە كەسانی‮ ‬شارەزای‮ ‬دانیشتووی‮ ‬موسڵ بینیووە و بەشێك لە بۆمبەكانیش‮ ‬بەو كەسانە دروستیان كردووە كە لە ناوچەی‮ ‬پیشەسازی‮ ‬موسڵ كاریان كردووە‮.
‬
بەسەیركردنێكی‮ ‬مۆزەخانەكە ئاشنا دەبیت بەوەی‮ ‬داعش بۆ دروستكردنی‮ ‬مین و تەقەمەنی‮ ‬و جۆرەكانی‮ ‬تیئێنتی‮ ‬سوودیان لە بۆڕی‮ ‬نەوت،‮ ‬بتڵی‮ ‬غاز،‮ ‬دەبەی‮ ‬پلاستیك،‮ ‬مەنجەڵی‮ ‬خواردن دروستكردن،‮ ‬بۆڕی‮ ‬ئاگركوژێنەرەوە و چەندین كەرەستەی‮ ‬دیكە بینیووە‮.‬

لیوا حسین كاكەیی،‮ ‬فەرماندەی‮ ‬ئەندازەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پشتیوانی‮ ‬یەك و سەرپەرشتیاری‮ ‬مۆزەخانەی‮ ‬بۆمبە دروستكراوەكانی‮ ‬داعش لە كۆڕێ دەڵێت‮: ‬لەسەرەتای‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش خەریكی‮ ‬پووچەڵكردنەوەی‮ ‬بۆمب بووین،‮ ‬كە چەكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬داعش بوو،‮ ‬لەگەڵ فارماندەكانی‮ ‬ئەندازە بڕیارماندا دیكۆمێنتكردنی‮ ‬بۆمب و چەك و جۆرەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬تەقەمەنی‮ ‬بكەین،‮ ‬كە پاشماوەی‮ ‬داعش بوون،‮ ‬بڕیاری‮ ‬ئەوەشماندا كە هەموو ئەو كەلوپەل و كەرەستە بەكارهاتووانەی‮ ‬داعش كۆبكەینەوە لە جێگایەك كە دووری‮ ‬كۆگاكانی‮ ‬خۆمان،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬سەرچاوەی‮ ‬ئەو كەلوپەلانە دیار نییە و نازانین چۆن مامەڵەی‮ ‬لەگەڵدا دەكەین‮.‬

ئەو گوتیشی‮: ‬پاش كۆكردنەوەی‮ ‬كەلوپەلەكان لە شوێنێك دانران تا شەڕی‮ ‬داعش تەواو بوو،‮ ‬دواتر هەندێك زانیاریمان كۆكردەوە و لە دووتوێی‮ ‬100‮ ‬لاپەڕەدا بۆ سەرەوەی‮ ‬خۆمان بەرزكردەوە،‮ ‬پاش گفتوگۆكردن و پرس و راوێژ بە جەنابی‮ ‬فەرماندەی‮ ‬فەرماندەیمان سیهاد بارزانی‮ ‬بڕیاردرا لە سەرەتای‮ ‬2016‮ ‬تا كۆتایی‮ ‬2018‮ ‬لەناو بینای‮ ‬كەتبەی‮ ‬ئەندازەی‮ ‬فەرماندەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پشتیوانی‮ ‬یەك بینایەك بۆ مۆزەخانەیەك كە تایبەت بێت بە بۆمبە چێنراوە دروستكراوەكانی‮ ‬داعش دروست بكەین و بۆمب و تیئێنتی‮ ‬و كەرەستە بەكارهاتووەكانی‮ ‬داعشی‮ ‬تێدا نمایش بكەین‮.‬

لیوا مەحمود حسین كاكەیی‮ ‬دەشڵێت‮: ‬لەم قۆناغەدا تەنها ئەندامانی‮ ‬هێزە ئەمنییەكان دەتوانن سەردانی‮ ‬مۆزەخانەكە بكەن ئەوەیش بۆ ئەوەی‮ ‬زیاتر ئاشاببن بە تەكنیكی‮ ‬داعش و ئەو كەرەستە و كەلوپەلانەی‮ ‬كە لە شەڕدا بەكاریان هێناوە‮.‬

ناوبراو باس لەوەشدەكات مۆزەخانەكە بچووكە و پێویستی‮ ‬بە رووبەری‮ ‬زیاتر هەیە،‮ ‬بەڵام سەرەتا وەكو هەنگاوێك پێیان باشبووە بەشێك لەو كەرەستانەی‮ ‬داعش كە خۆیان پوچەڵیان كردووەنەتەوە نماشی‮ ‬بكەن و هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە و ئەفسەران سوودی‮ ‬لێبینن‮”.‬

مۆزەخانەی‮ ‬بۆمبە دروستكراوەكانی‮ ‬داعش بەفەرمی‮ ‬لە‮ ‬29/3/2019‬كراوەتەوە‮. ‬وەكو لیوا مەحمود كاكەیی‮ ‬باسی‮ ‬دەكات ئەگەر بودجە هەبێت پلانی‮ ‬گەورەكردنی‮ ‬مۆزەخانەكە و رێكوپێكردنیمان لە داهاتوودا هەیە‮.
‬
فەرماندەی‮ ‬ئەندازەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پشتیوانی‮ ‬یەك دەڵێت‮: ‬كەتیبەی‮ ‬ئەندازەییمان توانیوویانە بەدرێژی‮ ‬700‮ ‬كیلۆمەتر لە شنگاوە تا رۆژئاوای‮ ‬كەركوك لە مین و تەقەمەنی‮ ‬پاك بكەنەوە،‮ ‬ئەوەیش هەوڵ و ماندوونێكی‮ ‬زۆری‮ ‬ویستووە و چەندین شەهیدی‮ ‬برینداریشی‮ ‬لێكەوتووەتەوە‮.
‬
ناوبراو ئاماژەی‮ ‬بەوەشدا سەرەتا داعش بۆ دروستكردنی‮ ‬تیئێنتی‮ ‬سوودی‮ ‬لە بۆڕی‮ ‬نەوت گواستنەوە وەرگرتووە،‮ ‬دواتر لەناوچەی‮ ‬پیشەسازی‮ ‬موسڵ مین و تەقەمەنیەكانیان دروستكردووە كە شێوەی‮ ‬كاشی‮ ‬كە‮ ‬5‮-‬7‮ ‬كیلۆ تیئێنتی‮ ‬تێدا بووە،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوە سوودیان لە مەنجەڵی‮ ‬خواردن دروستكردن بینووە و پاش ئەوەیش بۆڕی‮ ‬ئاگركوژێنەرەوەیان بۆ دروستكردنی‮ ‬تیئێنتی‮ ‬بەكارهێناوە‮.
‬
لیوا مەحمود حسین كاكەیی‮ ‬دەشڵێت‮: ‬رێكخراوی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬داعش سوودیان لە دەبەی‮ ‬پلاستیكی‮ ‬بینووە و تیئێنتیان لەناو داناوە،‮ ‬چونكە پلاستیك بەرگەی‮ ‬ساردی‮ ‬و گەرمی‮ ‬دەگرێت و بۆ ماوەیەكی‮ ‬زۆریش دەمێنێتەوە،‮ ‬ئەمە بێ لە دروستكردنی‮ ‬مینی‮ ‬دژە تانك‮.‬

ئەو فەرماندەیە دەڵێت‮: ‬داعش زۆر تەكنیكی‮ ‬بەكارهێناوە،‮ ‬ئامانجیشی‮ ‬ئەوە بووە كە كەتیبەكانی‮ ‬ئەندازە تووش بكات،‮ ‬چونكە ئەگەر ئەندازە مین و تەقینەوەكان پوچەڵ نەكاتەوە هیچ هیزێك ناتوانێت پێشڕەوی‮ ‬بكات‮.
‬
هەروەها دەشڵێت‮: ‬ئەو‮ ‬یەكانەی‮ ‬ئەندازە كە لە درێژایی‮ ‬ئەو‮ ‬700‮ ‬كلیۆمەترە كارمان دەكرد شەو و رۆژ زانیاریمان ئاڵوگۆڕ‮ ‬دەكرد و هەر شتێكی‮ ‬نامۆمان ببینایە‮ ‬یەكترمان لێ ئاگادار دەكردەوە،‮ ‬خۆشبەختانە كاری‮ ‬زۆر باشمان كردو توانیمان كارەكان بە رێكوپێكی‮ ‬ئەنجام بدەین‮.‬

لیوا مەحمود حسین كاكەیی‮ ‬باس لەوەشدەكات لەسەرەتای‮ ‬شەڕی‮ ‬تیرۆردا زانیارییەكی‮ ‬ئەوتۆیان لەسەر تەكنیكی‮ ‬داعش نەبووە،‮ ‬هەروەها كەرەستە و كەلوپەلی‮ ‬پێویستیان بۆ ئەنجامدانی‮ ‬كارەكەیان لە بەدەست نەبوو،‮ ‬هەر ئەوەیش بووە هۆی‮ ‬شەهیدبوون و برینداربوونی‮ ‬چەند ئەفسەر و پێشمەرگەیەكی‮ ‬قارەمان،‮ ‬بەڵام دواتر و پاش پەیوەندییان لەگەڵ هێزەكانی‮ ‬هاوپەیمانان و مەشق و راهێنان شارەزاییەكی‮ ‬باشیان لەسەر تەقینەوەكان پەیداكرد‮، ئەو گوتیشی‮: ‬لەئێستادا ئەگەر هەر رووداوێك رووبدات هیچ مەترسیەك لەسەر تیمەكانمان نییە و دەتوانین بە زووترین‮ ‬كات چارەسەری‮ ‬بكەین‮. ‬