خەبات – ساسان دەروێش
لە یەکێک لە ڕۆژمێری ڕۆژە گرنگ و مێژووییەکانی نێودەوڵەتی وجیهانی ، ڕۆژی دایکە کە لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر دەگۆڕێت لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا وکەندا لە 12 ئایار دیاریکراوە ، بەڵام لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زۆربەی وڵاتە عەرەبیەکان لە 21 ئازارە ، بەداخەوە لە هەرێمی کوردستانیش ئەو رۆژە گرنگە تێکەڵ کراوە بە جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و دیارنەمانی ڕۆژی دایک بەهۆی گرنگی دانی زیاتر بە مەراسیم و ئاهەنگەکانی نەورۆز ، لە ئەوروپا لە پاڵ 8ی مارس بەجیاواز ، ڕۆژی دایک خراوەتە ڕۆژمێری ڕۆژەکانی ساڵیان ، لە دووهەمین یەک شەممەی مانگی ئایاری هەمووساڵێکی ئەو ڕۆژە پیرۆز دەکرێ ، بەشێوازی جۆرا و جۆر گوزارشت لە خۆشەویستی و گەورەی دایک دەکرێ و ڕێوڕەسمی تایبەت ساز دەکرێ لە نێو خێزانەکاندا بەو بۆنەیەوە کە منداڵەکان بەوکارە هەڵدەستن لە کڕینی دیاری وشیرینی وئامادەکردنی خواردن و خواردنەوە وماڵ ڕازاندنەوە بۆ دایک کە هەریەکەو بە دەربڕینێک دەیەوێت دایکی خۆشحاڵ بکات کە ڕۆژێکی گرنگ و پیرۆزە بۆ هەموو بەها جوانەکانی مرۆڤایەتی و ڕێزگرتن و بیرکردنەوە لە پەروەردەکردن و ماندوبوونی دایک لە دەست ئێش و ئازارەکان و خەم هەڵگرتن ، لەم کات و ساتەدا ئەوانەی لەنازی دایک بێ بەش بوون بەهەر هۆیەک جێگایی دایکیان لەم ڕۆژەدا لە هەموو کەس زووتر هەست پێ دەکەن لە تەنیاییان کە چ کائینێکی گەورە بووە بۆ بەختەوەری منداڵەکانی و لە ئامێزگرتنی گەرمی بۆیان ، ئەوانەشی لە ئیستادا هەیانەو هەست بەم گەورەیە ناکەن لە کۆتای لە دەست دانی دایک بەوشێوەیە جگە لە شەرمەزرای و پەشیمانی بۆ هەمیشە ویژدان ئازار دراودەبن کە دەکرێ بڵێن چ خۆشەیستی وچ هەستێک وەک هەستی دایک جوان و پڕمانایە و چ شتێک لە ئاستی خەمخۆری ودڵسۆزی و پەرێشانی دایک دایە ودایک بۆ کۆرپەکانی چی ناکات و هیچ کات ڕۆڵ و بەرپرسیاریەتی خۆی بۆ منداڵەکانی لە بیر ناکات و ڕەوڕەوەی ژیان دەبا بەڕێوە ، لە کۆمەڵگایی کوردیدا ڕۆڵی دایک زۆر بەرچاو بەرزە ، کە لە هەموو بەشەکانی ژیان لە نێو خێزان و کۆمەڵگا بەشدارە و زۆرترین سەختی و دژواری ژیان کەوتۆتە سەر شانی ئەو بەڵام کەمترین ماف ودەستەڵاتی هەیە ، بۆیە بەدەرفەتی دەزانم لەم ڕۆژە مێژووییەوە کە زۆربەی وڵاتانی جیهان بەگرنگیەوە تەماشایی دەکەن پەیامێک وەک کەسێتی خۆم وەک ڕۆژنامەنووسێک و کوڕی شەهید وکادیرێکی حیزبی ئەم پەیامەم ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان وڕێکخراوەکانی ژنان بکەم ئەم ڕۆژە بەفەرمی بکرێتە ڕۆژی دایکانی کوردستان وئەم ناسنامەیەیی پێ ببڕن کە دایکانی کوردستان چەند ماندوونەناسن وبەشێکی گرنگی کوێرەوەرییەکانی ناو شۆڕش و پێشمەرگایەتی بوون وباجی گەورەیان لە شەهیدبوون وماڵوێرانی بەرکەوتوە جگە لەوەی کە جگەر سوتاو دایکی شەهیدانن . هەروەک ئاماژەم پێکرد ڕۆژی دایکانی جیهان لە زۆربەی وڵاتانی جیهان پیرۆز ڕادەگیرێت ، پێدەچێت بەرواری یادکردنەوەکەش لێرە ولەوێ جودابێت ، لە نیشتیمانی ئێمەی هەرێمی باشووری کوردستان تەنها بەشێوەیەکی زیاتر وپەرەپێدراو ڕۆژی ئافرەتانە لە 8ی مارس یاد دەکەنەوە بە مەراسیمی جۆراوجۆر لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژی دایک هەیە بەڵام ئاوێتەکراوە بە جەژنی نەورۆز و بزرکردنی و هیچ گرنگی پێنادرێ بۆیە دەکرێ ئەم ڕۆژە بکرێتە ڕۆژی تایبەتمەندی دایکانی کوردستان وشەهیدان . لێرەدا دەمەوێ تیشک بخەمە سەر ڕۆژی دایکان ، بەڵام دایکانی کوردستان وبەدەر لە هەموودایکانی جیهان جودایە ، چونکە کاتێ ڕۆڵەکانیان دەگەنە تەمەنی لاوی ودەگەنە ئاستی هۆشیاری ولەمەزنی دایکیان تێبگەن ، زۆربەیان خۆیان کردۆتە قوربانی ( نیشتیمانی دایک ) خۆشەیستی دایکایەتیان بەجێهێشت بۆ کوردستان ، بۆیە دەکرێ ڕۆژی دایکان لە وڵاتی ئێمە زیاتر بناسرێت وزیاتربایەخی پێبدرێت ، زۆرمان هەیە لەودایکانەی ڕۆڵەکانیان ئامێزی دایکیان جێهێشت لە پەروەردەکردنی ئەم مامۆستاو قوتابخانە گەورەییەیی دایک بۆ نیشتمان ناسنامەی دایکی شەهیدانیان بەخۆیان بڕی ، بەهاوکاریکردنی ئێوەیی ناوبراولە ئاراستەکردنی پەیامەکەم دەتوانین ئەم ڕۆژە زیاتر پڕشنگدارتر بکەین لە سوپاسگوزاری دەربڕین بۆ ئەوکاروئەرکانەی کە دایکانی شەهیدان ودایکانی نموونەی دەیکەن ، ئەگەر لە مێژووی ئەم ڕۆژەش بڕوانی لە ئەمەریکاوە سەرچاوەی گرتوە کاتێک دایکانی شەهیدان لەیەک شوێن کۆبوونەتەوە بۆ پرسەی ڕۆڵەکانیان ئەم بۆنەیە هەنگاوی بڕی تاگەیشتە ئەم شێوازی یادکردنەوەیە کە بۆ بەرزڕاگرتنی قوربانیەکانی دایک بۆ منداڵ لەنێو خێزانەکان ئاهەنگ سازدەکرێت بۆ دایک و دیاری پیشکەش دەکرێ. من بۆخۆم پەروەردەی ئامۆژنم حاجی ناهی مەلا فەرەج کە بەدایکم لە ویژدانما ناسیومە لە دوای شەهیدبوونی باوکم لەگەڵ دایکی باوکم خۆبەخشانە بەشێک لەجواناوی خۆیی وژیانی ئاوێتەیی ژیانی من کرد وڕێچکەی باوکمی نیشاندام کە ئێستا شانازیی بکەم تەنهابۆ ئەوە کە بەلاوێتی ئەو ئەرکە قورسەی خستە سەرشانی خۆی وبێ دابڕان گەیاندمیە ئەمڕۆ ئەمە نموونەی هەزارن دایکانی نموونەی کوردستانە وێڕای دایکانی شەهیدان کە بۆ خۆیان چیرۆکێکی درێژی پڕلە تراژیدییان بۆ پەروەردەکردنی ڕؤلەکانیان کە ئەمڕۆخزمەت بەکوردستان دەکەن لە دوای شەهیدابوونی باوکیان ئەمەیە سەروەرییەکانی دایکانی وڵاتی من بۆیە دەکرێ لێرەوە ئەم ناساندنە بەفەرمی بکرێ وببێتە کلتورلەناوماندا بۆ ڕێزگرتن لە دایکانی کوردستان .










