دوای گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی گوندی په‌لكانه و دروستبوونی ناكۆكی له باره‌ی زه‌ویوزارە كشتوكاڵییەكانه‌وه، هاووڵاتیانی ناوچه‌كه داوای به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنیان له سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی كرد و به‌و هۆیه‌وه كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر كرا.لەمبارەوە ئێوارەی ئەمڕۆ كرمانج عه‌بدوڵڵا به‌رپرسی لقی 23ـی پارتی بە كەناڵی (K24)ی راگەیاند كە دوای بە دەنگەوەهاتنی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، دۆخی گوندی په‌لكانه چاره‌سه‌ر كرا.گوتیشی هاووڵاتیه ده‌ستگیركراوه كورده‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه ئازاد كران و گه‌ڕانه‌وه ناو كه‌سوكاریان.جێی باسە ئەمڕۆ سێشەممە هاووڵاتیانی گوندی په‌لكانه داوایان له سه‌رۆك بارزانی كردبوو به هانایانه‌وه بچێت و كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكات، لەمبارەوە بەرپرسی لقی 23ی پارتی لە مەخموور بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاندبوو كە ئەم داگیرکارییەی گوندی پەلكانە جێگەی قبووڵکردن نیە و ئەگەر بە زوویی چارەسەر نەکرێت، هەڵوێستی دیکەیان دەبێت.
کرمانج عەبدوڵا ئەوەشی گوتبوو كە دوێنێ نزیکەی 200 چەکداری عەرەبی هاوردە لەگەڵ عەلی حەواسی سەرۆک عەشیرەتیان، ئەمڕۆش لەگەڵ هێزێکی مغاویری عێراقی چوونەتە سەر ماڵە کوردەکانی گوندی پەلکانەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان لە قەزای دووبز و داگیریان کردوون، ئەو عەرەبانە پێشتر و ساڵی 1957 ئەو گوندە کوردییانەیان داگیر کردبوو.










