رێبوار حەمەلاو شوانی
خەڵكی‮ ‬كوردستان بە پشوو درێژییەكی‮ ‬زۆرەوە و دوای‮ ‬چەند مانگ دواكەوتن لە پێكهێنانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان‮ ‬،‮ ‬لە چاوەروانی‮ ‬خزمەتگوزارین لە گشت سێكتەرەكاندا‮ ‬،‮ ‬بەتایبەت كە لە ماوەی‮ ‬چوار ساڵی‮ ‬رابردووی‮ ‬كابینەی‮ ‬هەشتەم بە هۆی‮ ‬شەڕ‮ ‬و قەیران و گەمارۆ سەپێنراوەكان نەتوانرا پرۆژە خزمەتگوزارییەكان بچێتە بواری‮ ‬جێبەجێكردنەوە‮.‬
لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان لە‮ ‬30‮/‬9‮/‬2018 دا‮ ‬،‮ ‬پارتی‮ ‬توانی‮ ‬بە‮ ‬45 كورسی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬پەرلەمان بەرێژەیەكی‮ ‬زیاتر لە جاران متمانەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بە پلەی‮ ‬یەكەم بەدەست هێنا،‮ ‬بەمەش ئەنجامی‮ ‬هەڵبژاردن نەخشەی‮ ‬سیاسی‮ ‬گۆڕی،‮ ‬پێگەی‮ ‬پارتی‮ ‬لە لایەنەكانی‮ ‬دیكە جیاكردەوە،‮ ‬پارتی‮ ‬لە هەڵمەتی‮ ‬هەڵبژاردندا،‮ ‬بە رێنمایی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بۆ كاندیدەكان و كارنامەكەی‮ ‬خۆی‮ ‬لە بەڵێنی‮ ‬بێ بنەما بەخەڵك نەدا،‮ ‬كە پێیان جێبەجێ نەكرێ،‮ ‬راستگۆبن لەگەڵ دروشمەكانیان،‮ ‬بەدەنگدان بە لیست و كارنامەی‮ ‬پارتی‮ ‬لەو چوارچێوەیەشدا دەكرێ بڵێین بەدەنگدان بە لیست و كارنامەكەی،‮ ‬پارتی‮ ‬سەرپشك كراوەتەوە،‮ ‬بە كارنامە و پاكێجێكی‮ ‬پڕ‮ ‬لە گۆڕانكاری‮ ‬و خزمەتگوزاری‮ ‬وەك براوەی‮ ‬یەكەمی‮ ‬هەڵبژاردن،‮ ‬بۆ چوار ساڵی‮ ‬داهاتوو ئامادەی‮ ‬بكا،‮ ‬لە پێكهێنانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬داهاتوو كوردستان تا رەنگی‮ ‬سیاسی‮ ‬بگۆرێ،‮ ‬كە بێگومان حكوومەتێكی‮ ‬بێ ئاستەنگ نابێ،‮ ‬بەڵام ئەو وڵاتە پێویستی‮ ‬بە هەندێك راپەڕاندنی‮ ‬ئەركی‮ ‬تایبەتە،‮ ‬لە كاتێكدا هەرێمی‮ ‬كوردستان پێ دەنێتە قۆناغێكی‮ ‬نوێیە پێویستی‮ ‬بە چەندین بڕیار و‮ ‬یاسای‮ ‬تایبەتە بۆ لێك جیاكردنەوە و گۆڕانكاری‮ ‬و چاكسازی،‮ ‬لەهەندێ كەرت و سێكتەری‮ ‬خزمەتگوزاری،‮ ‬وەك لە پێش هەڵبژاردن لە كەرتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬چەند هەنگاوێكی‮ ‬چاكسازی‮ ‬نا،‮ ‬بۆ كۆتا پێهێنان بەو بازرگانییەی‮ ‬ئێستا بە توانا و تەندروستی‮ ‬مرۆڤ دەكرێ،‮ ‬هەنگاوی‮ ‬ئومێدبەخش بوون،‮ ‬تا هەوڵەكانی‮ ‬بەگەڕ‮ ‬بخات بۆ دووبارە بەدەستهێنانی‮ ‬بڕوا و متمانە بە دام و دەزگاكانی‮ ‬حكومەوت،‮ ‬بەتایبەت لە نەهێشتنی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬و رووتین لەكاروباری‮ ‬كارگێڕی‮ ‬و خزمەتگوزاری‮ ‬هاووڵاتییاندا،‮ ‬بە دابەزاندنی‮ ‬دەسەڵاتەكان بۆ ئاستی‮ ‬خوارووی‮ ‬دام و دەزگا خزمەتگوزارییەكانی‮ ‬حكومەت،‮ ‬كەم كردنەوەی‮ ‬ئەو كۆسپ و بەربەستانەی‮ ‬بەردەم بیروكراتی‮ ‬و نەهێشتنی‮ ‬ئەو هۆكارانەی‮ ‬دەبنە هۆی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬و رۆتین لە سیستەمی‮ ‬كارگێریدا،‮ ‬تا ئەوانەی‮ ‬رێیان تێ دەچێ لە چوار ساڵی‮ ‬داهاتوودا جێبەجێیان بكات،‮ ‬پارتی‮ ‬بە گۆڕانكارییە ناوخۆییەكان و ئامادەكردنی‮ ‬تیمێكی‮ ‬توكمە بۆ حكوومڕانی‮ ‬لە كابینەی‮ ‬داهاتوو لە كوردستان،‮ ‬بەتایبەت ئەوانەی‮ ‬دەیان ساڵە لە دام و دەزگا حكوومییەكاندان،‮ ‬یان كەسێكی‮ ‬كەم توانا بێ لە پۆستێكدا لابدرێ،‮ ‬یا ئەو بەرپرسانەی‮ ‬رۆژێك لە رۆژان گەندەڵییان لەسەر بووە،‮ ‬ئەو گۆڕانكارییانە بەردەوام بن،‮ ‬ئەوەش تەنیا لە ناو پارتیدا وەك حزب،‮ ‬بەڵكو لە ناو حكوومڕانیشدا،‮ ‬هەر بۆیە پێویستە كۆمەڵێك بنەما دابندرێت،‮ ‬بەسیستەم بكرێت،‮ ‬واتە بۆ نموونە فلان كەس چوار ساڵی‮ ‬بۆ داندراوە هەر ئەوەندەیە و تەنیا‮ ‬یەكجار بۆی‮ ‬هەیە دووبارە ببێتەوە،‮ ‬گۆڕانكارییەكی‮ ‬ئەرینی‮ ‬بەمەبەستی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬تیمێكی‮ ‬بەهێز بێ لە حكوومەتی‮ ‬نوێدا،‮ ‬كەسی‮ ‬نوێ بە عەقلێكی‮ ‬گەنجانە بە توانا و رابردوو پاك بخاتە پۆستەكان،‮ ‬حكومەتی‮ ‬داهاتوو پێویستی‮ ‬بە سەرلەنوێ پێداچوونەوە هەیە،‮ ‬لە هەموو سێكتەرەكان بەتایبەتی‮ ‬كەرتی‮ ‬ئابووری‮ ‬و سەربازی‮ ‬و بگرە تا بازاڕ‮ ‬و توانای‮ ‬دانانی‮ ‬سیستەمێكی‮ ‬گونجاو بۆ بازاڕ‮ ‬و مافی‮ ‬بەكاربەر بەگشتی‮ ‬و واستەكاری‮ ‬و هەدەردانی‮ ‬سامانی‮ ‬گشتی‮ ‬كە زۆر كەسی‮ ‬گەندەڵ لە حسابی‮ ‬سامانی‮ ‬گشتی‮ ‬دەوڵەمەندبوونە،‮ ‬ئا لێرەدا دیار دەبێت لە بەرنامەی‮ ‬داهاتووی‮ ‬حكومەت،‮ ‬پارتی‮ ‬بە ئەنجامدانی‮ ‬چەند هەنگاوێكی‮ ‬چاكسازی‮ ‬بەر لە هەڵبژاردن،‮ ‬بەتایبەت لەكەرتی‮ ‬تەندوستیدا،‮ ‬هەنگاوی‮ ‬مەزنی‮ ‬نا،‮ ‬بە بەردەوامی‮ ‬ئەو پرۆسەیە،‮ ‬هەوڵەكانی‮ ‬بۆ گۆڕانكاری‮ ‬و چاكسازی‮ ‬لە چەند بوارێكی‮ ‬دیكە،‮ ‬وەك پێداچوونەوە بەیاسای‮ ‬خانەنشین و چاكسازی‮ ‬لە سێكتەرەكانی‮ ‬دیكە،‮ ‬چاوی‮ ‬متمانە و باوەڕی‮ ‬زیاتری‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بەدەست هێنا،‮ ‬پارتی‮ ‬لە پێناو دەستەبەركردنی‮ ‬دروشمی‮ ‬سەرەكی‮ ‬خۆی‮ ‬لە حكوومەتدا،‮ ‬تا كوردستانێكی‮ ‬بەهێز ئاوا بكا،‮ ‬پێویستە هەوڵ و كۆششەكانی‮ ‬بخاتە گەر تا ئەو كارانەی‮ ‬پەیوەندییان بە دۆخی‮ ‬ژیان و خۆشگوزەرانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان ئەوە هەیە،‮ ‬لە كارنامەی‮ ‬كابینەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬داهاتووی‮ ‬كوردستان بایەخی‮ ‬پێ بدات،‮ ‬بەهێز بێت بۆ جێبەجێكردنی‮ ‬بەرنامەی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ بەڕێوەبردن و دەرباز كردنی‮ ‬قۆناغی‮ ‬سەخت و دابینكردنی‮ ‬داهاتوویەكی‮ ‬باشتر بۆ خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬چونكە ئەو متمانە و باوەرەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بە پارتییان داوە،‮ ‬ئەوە نیشان دەدات كە ئەركێكی‮ ‬گەورە و قورس لەسەر پارتییە كە رۆڵی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬سیاسیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ببینێ‮.‬