رێكخراوی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان ساڵانە ئاماری‮ ‬ورد و گشتگیر سەبارەت بە ماددە هۆشبەرەكان بڵاودەكاتەوەو بەبەردەوامیش هۆشداری‮ ‬دەدات لەوەی‮ ‬رۆژبەرۆژ بەكارهێنەری‮ ‬ئەو ماددانە لەزیادبووندان‮. ‬لەریزبەندی‮ ‬ئەو وڵاتانەیش كە نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان دەیانخاتە لیستی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬بە بەرهەمهێنەر و بەكارهێنەری‮ ‬سەرەكی‮ ‬ماددە هۆشبەرەكان دادەندرێن،‮: ‬بەرازیل و كۆڵۆمبیا و ئەفغانستان و مەكسیك و ئێران و میسر و بۆلیڤیا و میانمار و سعودیە و پیرۆ و تونس و مەغریبی‮ ‬عەرەبی‮ ‬هەن‮. ‬هاوكات هەریەك لە سوریا و عیراق بەهۆی‮ ‬هاوسنووربوونیان لەگەڵ ئێران لە ئێستادا وەك رێڕەوێك بۆ بازرگانیكردن و گواستنەوەی‮ ‬ماددە هۆشبەرەكان دادەندرێن‮. ‬
بەدواداچوون‮: ‬سەردار حوسێن
ئاژانسەكانی‮ ‬هەواڵ بەردەوام ئەو ئامار و داتایانە بڵاو دەكەنەوە،‮ ‬كە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان توێژینەوەو بەدواداچوون سەبارەت بە ماددە هۆشبەرەكان و رێژەی‮ ‬بەكارهێنەران و بازرگانیكردن پێیەوە ئامادە دەكەن‮.‬
ماددە هۆشەبەرەكان بەچەندین قۆناغدا تێپەڕ‮ ‬دەبن و سەرەتا بە بەرهەمهێنان دەست پێدەكەن و دواتر ئامادەكردن و هاوردەكردن و بازرگانی‮ ‬پێوەكردن و بەكارهێنان،‮ ‬كۆتایییەكەشی‮ ‬بە دەستگیركردنی‮ ‬بەكارهێنەر و بۆ بازرگان و هەناردەكارەكانیش كەمترین سزا بەندكردنی‮ ‬هەتاهەتایی‮ ‬و زۆرترینیشی‮ ‬بە جێبەجێكردنی‮ ‬حوكمی‮ ‬لەسێدارەدان كۆتایی‮ ‬دێت‮. ‬
بەپێی‮ ‬هەندێك لەو ئامارە مەترسیدارانەی‮ ‬رێكخراوە تایبتەمەندەكانی‮ ‬بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬ماددە هۆشەبەرەكان بڵاویان كردۆتەوە،‮ ‬ئاماژەی‮ ‬ترسناك هەن‮. ‬بەپێی‮ ‬توێژینەوەیەكی‮ ‬مەیدانی‮ ‬UNODC‮ ‬لەساڵی‮ ‬2017دا‮ ‬17‮ ‬ملیۆن كەس بەكارهێنەری‮ ‬كۆكایین و‮ ‬18‮ ‬ملیۆن كەس بەكارهێنەری‮ ‬مۆرفین و هیرۆیین و كۆدین هەن،‮ ‬هەروەهاش‮ ‬22 ملیۆن كەس ئوكستاسی‮ ‬و‮ ‬35 ملیۆن كەس ئەو مادانە بەكار دەهێنن كە مۆرفینیان تیایەو‮ ‬37 ملیۆن كەس ئەمیفیتامین و ماددە چالاككەرەكان بەئاگاداری‮ ‬و رێنمایی‮ ‬پزیشكی‮ ‬بەكاردەهێنن،‮ ‬بەڵام لە هەموو ئەو ژمارانەیش مەترسیدارتر‮ ‬183‮ ‬ملیۆن كەس لەسەرتاسەری‮ ‬جیهاندا ئەو ماددە هۆشەبەرانە بەكاردەهێنن كە لە رووەكی‮ ‬خەشخاش و ماریجوانا بەرهەم دەهێندرێت و‮ ‬12‮ ‬ملیۆن كەسیش لەرێگەی‮ ‬دەرزییەوە ماددە هۆشبەرەكان بەكاردەهێنن،‮ ‬كە ئەوەیان بە گواستنەوەی‮ ‬ڤایرۆسی‮ ‬ئێدزیشەوە پەیوەستە‮.‬
رێكخراوی‮ ‬UNODC‮ ‬هەر لەو راپۆرتەیدا بۆ هەمان ساڵی‮ ‬2017‮ ‬باس لەوەش دەكات كە دوو ملیۆن كەس بەهۆی‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬ماددەی‮ ‬هۆشبەرەوە هەڵگری‮ ‬ڤایرۆسی‮ ‬ئێدزن و ساڵانەش‮ ‬60‮ ‬هەزار كەس بەهۆی‮ ‬تووشبوون بە ئێدز گیان لەدەست دەدەن‮. ‬هاوكات لەگەڵ ئەم ئامارەدا رێكخراوەكە باس لە بەرهەمهێنانی‮ ‬ماددە هۆشبەرەكانیش دەكات و دەڵێت‮: ‬لە ساڵی‮ ‬2015دا‮ ‬7500‮ ‬تەن حەشیش و ماریجوانا،‮ ‬900‮ ‬تەن كۆكایین،‮ ‬600‮ ‬تەن ئەفیون،‮ ‬140‮ ‬تەن كریستاڵ بەرهەم هاتووە،‮ ‬وێڕای‮ ‬هەبوونی‮ ‬سەدان تەن لەو ماددە هۆشبەرانەی‮ ‬بۆ مەبەستی‮ ‬چارەسەری‮ ‬نەخۆشی‮ ‬و لەژێر چاودێری‮ ‬رێكخراوە تەندرووستییە جیهانییەكان بەرهەم هاتوون،‮ ‬كە هەندێكجار بەهۆی‮ ‬بازرگانیكردن‮ ‬یاخود لە ناگائایی‮ ‬كارمەندانی‮ ‬تەندرووستی‮ ‬و دەرمانسازەكانەوە ئەم ماددانە گەیشتوونەتە دەستی‮ ‬بەكارهێنەرانی‮ ‬ماددە هۆشبەرەكان و بەگوتەی‮ ‬ئێكخراوەكە كەڵكی‮ ‬خراپیان لێ وەرگیراوە‮.‬
هەر بەپێی‮ ‬ئەو راپۆرتەی‮ ‬UNODC‮ ‬رێژەی‮ ‬بەكارهێنەری‮ ‬ماددە هۆشبەرەكان لە ئەفغانستان گەیشتۆتە‮ ‬12%ی‮ ‬دانیشتووان،‮ ‬كە‮ ‬9%ی‮ ‬ئەو بەكارهێنەرانە بە منداڵ هەژمار دەكرێن و نەگەیشتوونەتە تەمەنی‮ ‬18‮ ‬ساڵییەوە،‮ ‬حەشیش و هیرۆیین و ئەفیون لە زۆرترین ئەو ماددانەن لەم وڵاتە بەرهەم دەهێندرێت و بەكاردێت،‮ ‬لە ئێران رێژەكە كەمێك نزمتر دەبێتەوە بۆ‮ ‬4%ی‮ ‬كۆی‮ ‬دانیشتووان و كریستاڵ و حەشیش و ئەفیون زۆرترین بەكارهێنەری‮ ‬هەیە و لە ساڵی‮ ‬2017شدا بەهۆی‮ ‬زیاد بەكارهێنانی‮ ‬ئەو ماددە هۆشبەرانەوە لە ئێران‮ ‬3000‮ ‬كەس لە هەمان كاتی‮ ‬بەكارهێناندا گیانیان لەدەست داوە‮. ‬بەپێی‮ ‬نوێترین زانیاریش كە دوێنێ ئاژانسی‮ ‬ئەنادۆڵۆ بڵاویكردۆتەوە ئێوارەی‮ ‬رۆژی‮ ‬شەممەی‮ ‬رابردوو لە‮ ‬پارێزگای‮ ‬سیستان و بەلۆچستان لە باشووری‮ ‬خۆرهەڵاتی‮ ‬ئێران سەر سنووری‮ ‬پاكستان،‮ ‬دوو تەن و‮ ‬605‮ ‬كیلۆگرام ماددەی‮ ‬هۆشبەر دەستی‮ ‬بەسەردا گیرا‮.‬
بەڕێوەبەری‮ ‬ئاسایشی‮ ‬پارێزگای‮ ‬سیستان و بەلۆچستان،‮ ‬محەمەد كانبەری‮ ‬لە لێدوانێكیدا بۆ میدیای‮ ‬فەرمی‮ ‬ئێران،‮ ‬باسی‮ ‬لەوە كرد لە ئۆپەراسیۆنێكیاندا لە شارۆچكەی‮ ‬سەراڤان دەستیان بەسەر دوو تەن و‮ ‬605‮ ‬كیلۆگرام ماددەی‮ ‬هۆشبەردا گرتووە‮.‬
بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان لە وڵاتانی‮ ‬جیهاندا سزای‮ ‬جیاوازی‮ ‬لەسەرە،‮ ‬بەڵام كەمترین سزا بەندكردنی‮ ‬هەتا هەتاییە و لە زۆرینەی‮ ‬ئەو وڵاتانەیش كە جێبەجێكردنی‮ ‬سزای‮ ‬لەسێدارەدان تیایاندا بەركارە،‮ ‬بازرگانیكردن و دابەشكردنی‮ ‬ماددە هۆشبەرەكان بە سزای‮ ‬لەسێدارەدان حوكم دەدرێن و سزاكە جێبەجێش دەكرێت،‮ ‬لەوانەیش هەریەك لە بەرازیل و سعودیە و سەنگافورە و مالیزیا و ئیندۆنیسیا‮. ‬هیومان رایتس وۆچ ئاشكرای‮ ‬كردووە لە ساڵی‮ ‬2018دا شانشینی‮ ‬سعودی‮ ‬48‮ ‬كەسی‮ ‬بە تۆمەتی‮ ‬بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان لەسێدارە داوەو هێشتا كەسانی‮ ‬دیكەش لە زیندانەكانی‮ ‬ئەو وڵاتە هەن،‮ ‬كە ئەو سزای‮ ‬لەسێدارەدانیان لەلایەن دادگاوە بۆ دەرچووەو چاوەڕێی‮ ‬جێبەجێكردنی‮ ‬سزاكەیان‮ ‬دەكەن‮.