خهبات: بەرهەم شێخ عزەدین
هونەرمەند نزار ڕەواندزی یەكێیك لەو هونەرمەندانەی ساڵانێكی زۆرە لەبواری هونەری گۆرانی وتن خزمەت بەهونەری كوردی دەكات ،ئەم هونەرمەندە روح سوكە دەنگ خۆشە لەسەرجەم بۆنە نیشتیمانی و سیاسیەكان بەشداری كاری گەری هەبوە، لەم دیمانەیەی خەبات دا هونەرمەند دەربارەی هونەر دەدوێیت.
❊ چی خوێندنەوەیەكتان بۆئێستای هونەری كوردی هەیە؟
دەتوانم بڵێم ئێستای هونەری كوردی لەلێواری مەرگ دایە چونكە هەرچی كەلتور و فۆلكلۆر و نەریتی كوردواریە لەتەواوی بوارەكانی ژیانی كوردیدا بەرەو نەمان دەڕواو لەونێوانەشدا گۆرانی ومیوزیكی كوردی یەكێكە لەو بوارانەی بئ بەش نیە لەو
❊ زۆرگلەیی دەكرێت لەتێكەڵ كردنی هونەری بیانی بەهونەری كوردی وكاڵ بونەوەی ڕەسانایەتی لەناوهونەر ئەمەتاچەند ڕاستە وكێ هۆكارە؟
زۆ زۆر ڕاستە . لەوەڵامی پرسیاری یەكەمدا وتمان هەرچی كەلتور نەریتی كوردیە بەرەو نەمان دەڕوات . ئەمەش هۆكاری ڕاستیەكی ئەم پرسیارە پێشان دەدات كەئەوشتانەی باسمان كرد بەرەو نەمان ڕۆیشت پەنا بۆ بابەت و كاڵای بیانی دەبردرێ وەك شیعر و ئاواز بۆ تێكەڵ كردنی بەهونەری كوردی.
❊ كێ هۆكارە لەوفەوزایەی لەهونەری كوردی هەیە؟
ئەمەش هۆكارەكەی حكومەتی هەرێم و وزارەرەتی ڕۆشەنبیریە كە پسپۆرە بەو بابەتەوە . پێویستە لیژنەیەكی چاودێری واتە الرقابە الفنیە دروست بكرێت كەسانی بەئەزموون و شارەزا لەتێكست و ئاوازو دەنگ دابندرێن لەوڕێگایەوە هەڵسەنگاندن بكرێت بۆ تەواوی بابەتە هونەرییەكان لەوانەش گۆرانی و میوزك گەر ڕەزامەندی ئەو لیژنەی بەدەسهێنا ئەوكات ڕێگای بابەتەكەی بدرێت پەخش و نمایش بكرێ.
❊ چی بكرێت ئەوەی ڕەسانایەتی هونەر لەناو نەچیت؟
لەوەڵامی پرسیاری یەكەمدا وتمان هەرچی كەلتور نەریتی كوردیە بەرەو نەمان دەڕوات . ئەمەش هۆكاری ڕاستیەكی ئەم پرسیارە پێشان دەدات كەئەوشتانەی باسمان كرد بەرەو نەمان ڕۆیشت پەنا بۆ بابەت و كاڵای بیانی دەبردرێ وەك شیعر و ئاواز بۆ تێكەڵ كردنی بەهونەری كوردی.
❊ تاچەند گلەیت لەكەناڵەكانی ڕاگەیاندن هەیە لەبڵاوكردنەوەی هەمووجۆرە گۆرانییەك؟
گلەیی نا بەڵكو ڕەخنە چونكە ڕەخنە توندترە. ڕەخنەمان زۆرە . زۆرجار دەبینم لەكەناڵەكان گۆرانێكی لاواز لەتێكست و شیعرو دەنگەوە هەفتەی زیاترلە7جارپەخشكراوە چونكە ئافرەتی تێدایە و بەجلوبەرگێكی نەشیاو دوورلەنەریتی كوردەواری و ئاینی سەمای جۆراوجۆردەكەن. بەڵام گۆرانیەكی ڕەسەن و پڕۆفیشناڵ لە تێكست و ئاوازو دەنگی بەسۆزی پڕلەمانا هەفتەی جارێك دانابەزێ. بەداخەوە . گۆرانیبێژ هەیە خەڵك لەبیری كردوون چونكە گۆرانیەكانیان ساڵی جارێك پەخش دەكرێت .دەكرێت وەزارەتی ڕۆشەنبیری نوسراوێك ئاراستەی تەواوی كەناڵە حكومی و ئەهلیەكان بكەن كەڕۆژانە دووكاتژمێر تەرخان بكەن بۆ پەخشكردنی گۆرانی ڕەسەنەكان و گرنگی زیاتر بەدابونەریتی كوردەواری.









