خەبات: ساسان دەروێش
لە دوای ئەوەی هیتلەر جڵەوی حوكمڕانی ئەڵمانیای گرتە دەست، كەوتە هەڕەشەكردن لە جولەكەكان لە پێناو ئەڵمانیایەكی بەهێزو هێرش و پەلامارەكانی بۆ ئەوروپا دەستپێكرد، یەكەم جار پەلاماری نەمسا و چیكۆسلۆڤاكیا و پۆلۆنیای دا پاشان ویستی فەرەنسا داگیر بكات، و دواتر هۆڵەندا و بەلژیكا بە ئاسانی داگیربكات، ئەوە بوو لە 10ی ئایار1940 لەشكری نازییەكان گەیشتنە هۆڵەندا بەبێ هیچ ڕێگری و بەرگریكردنی هۆڵەندییەكان و هۆڵەندا داگیركرا ودواتر ئەو لەشكرە بێ بەزەییانە كەوتنە گیانی خەڵكی سڤیل لە كوشتن و زیندانی كردن و گواستنەوەیان بۆ ئۆردوگاكانی چاوەڕوانكردن بۆ مردن، لە دوای ئەم مێژووە هۆلۆكۆست بووە چیرۆكێكی درێژیی بێ كۆتایی، نموونەیەكی زیندووش لە قوربانیەكانی هۆلۆكۆست كە لە رۆژمێرە بەجێماوەكەی ئانە فرانكە بۆ خستنە رووی بەشێك لە تاوانەكان، كە دەرهەق بەجولەكەكان كراوە لە هۆڵەندا، لەگەڵ ئەو شوێنەی كە خۆیان تیا حەشاردابوو لە شاری ئەمستردام كە ئێستا بۆتە مۆزەخانەیەكی گرنگ و مێژوویی كە ساڵانە بەملیۆنان گەشتیار سەردانی ئەو شوێنە دەكەن و لە نزیكەوە لەو رۆژگارە دەڕوانن بە ناوی مۆزەخانەی ئانە فرانك هاوس، یەكێكە لە قوربانیەكانی هۆلۆكۆست خێزانی ئۆتۆفرانك بوو كە دەبێتە باوكی ئانەفرانك لە شاری فرانكفۆرتی ئەڵمانیا لەدایك بووە لەترسی نازییەكان و دژ بەجولەكە ئەڵمانیا بەجێدەهێڵن و بەرەو هۆڵەندا دەڕۆن. دەكرێ ئێمەی كوردیش لە هەزاران چیرۆكی ئەنفال وجینۆسایدی گەلی كورد چیرۆكێكی پڕ لە تراژیدیا بكەینە مۆزەخانەیەكی نیشتیمانی و پەیامی نەتەوەیی بۆ زیاتر ناساندنی دۆزی رەوای گەلەكەمان.
سهرهتا ههمهڕهنگ هۆڵەندا.. لە شاری ئەمستردام مۆزەخانەی ئانە فرانك هاوس نموونەیەك لە هۆلۆكۆست









