خه‌بات: ‬توانا زرار‮
گۆرانیبێژی‮ ‬لاو میرا‮‬،‮ ‬بە بۆنەی‮ ‬هاتنی‮ ‬مانگی‮ ‬ڕەمەزان تازەترین ڤیدیۆ كلیپی‮ ‬خۆی‮ ‬بڵاودەكاتەوە‮.‬ ئەم ڤیدیۆ كلیپە نویێەی‮ ‬میرا بەناوی‮ “‬عەلی‮ ‬بن ئەبی‮ ‬تالیب”ە،‮ ‬بەبۆنەی‮ ‬مانگی‮ ‬ڕەمەزانەوە بڵاویكردەوە،‮ ‬تێكستەكەی‮ ‬لەلایەن خۆشناو تیللۆ نوسراوە و هونەرمەند هەڵكەوت زاهیریش ئاوازی‮ ‬بۆ داناوە،‮ ‬كاری‮ ‬دەرهێنانیشی‮ ‬لە لایەن دەرهێنەری‮ ‬دیاری‮ ‬عەرەب فادی‮ ‬حەدادەوە بۆ ئەنجامدراوە. هونەرمەند هەڵكەوت زاهیر ئەوەی‮ ‬ئاشكرا كرد،‮ ‬ئەم گۆرانییە دەبێتە هەزارەمین ئاوازی‮ ‬كە لەڕابردوودا دایناوە،‮ ‬ئەو هونەرمەندە ئاماژەی‮ ‬بەوەكردووە،‮ ‬پیێ خۆشبووە هەزارەمین ئاوازی‮ ‬تایبەت بكات بە كەسایەتی‮ ‬دیاری‮ ‬ئیسلامی‮ ‬عەلی‮ ‬بن ئەبی‮ ‬تالیب كە ئامۆزای‮ ‬پێغمەبەری‮ ‬ئیسلام بووە‮ ‬درودی‮ ‬خوای‮ ‬لەسەر بێت‮ ‬و چوارەم خەلیفەی‮ ‬ئیسلام بووە.میرا لە سالێ‮ ‬ڕابردووش گۆرانییەكی‮ ‬تری‮ ‬ئاینی‮ ‬بۆ سەعید نوورسی‮ ‬زانای‮ ‬بەناوبانگی‮ ‬كورد گووتوه‌‮.‬