لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی رایگەیاند كە دوو لەو وەرزشوانانەی لە ركابەرییەكانی ئۆڵۆمپیادی لەندەنی 2012 بەشدارییان كردبوو، لەپشكنینی خواردنی ماددەی وزەبەخش دەرنەچوون و دەركەوت كە ئەمانە هەردووكیان ئەو دەرمانەیان بەكارهێناوە. میلین دالۆزینی یاریزانی بەرزكردنەوەی قورسایی ئەرمینی لەكێشی 69 كیلۆگرام و ئینیتا رادیڤیكای راكەری لاتڤی دوای 7 ساڵ لە چاودێری كردنیان لەبەكارهێنانی ماددەی وزەبەخش، ئینجا دەركەوت كە ئەوانه ئەو دەرمانەیان بەكارهێناوە و چاوەڕێ دەكرێت لەگەڵ سڕكردنیان دووچاری سزایەكی زۆر ببنەوە.









