پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بەیارییە چارەنووسسازەكەی ئەمڕۆیان بەرامبەر یانەی برایتۆن گوتی: بەومەبەستە دەچینە برایتۆن تەنها بیرمان لەسەر بردنەوە بێت، ئەمە دوا چەكی ئێمەیە، دوای ئەمە یان ئاهەنگ دەگێڕین یان ئەوەتا پیرۆزبایی لە لیڤەرپوول دەكەین.
هەروەها گواردیۆلا گوتی: دەبێ بەشێوەیەكی باش و بۆ بردنەوە یاری بكەین، هەرچەندە دەزانین یارییەكەمان هێندە ئاسان نییە، دەبێ سەرنجمان بەباشترین شێوە بخەینە سەر یاریكردنمان، ئەگەر بردمانەوە ئەوا پێویست ناكات چاوەڕوانی هیچ شتیكی تر بكەین.









